
بۆ پشتیوانی لە پەرلەمانتارانی کورد ژماره‌یه‌ك لایه‌نی سیاسی چه‌پی هەرێمی کوردستان، سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ده‌پەیان کرد و ڕایانگەیاند، پرسی ئازادی ڕاده‌ربڕین لە تورکیا گه‌یشتووەته دۆخێك كه بچووكترین مانا بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین نه‌ماوه.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی،7\6\2020 له‌میانەی سەردانێکیان بۆ لای نوێنەرایەتی هەدەپە لەهەرێمی کوردستان و لەکۆتایی دیدارەکەدا لە كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا هیوا عومه‌ر، ئەندامی مەکتەبی سیاسی شیوعی، به نوێنه‌رایه‌تی حزبەکان ڕایگه‌یاند، سەردانەکەمان بۆ پاڵپشتی هه‌ڤاڵانمان له هه‌ده‌په و ئیدانه‌كردنی ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستای توركیایە کە پێیدا تێپەڕده‌بێت، كه بارودۆخێكه ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دیموكراسی بن پێ ده‌خرێت و مافی مرۆڤ زیاتر پێشێلده‌كرێت به‌تایبه‌ت له پرسی ئازادی ڕاده‌ربڕین گه‌یشتووەته دۆخێك كه بچوكترین مانا بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین نه‌ماوه .
لیژنەی کاری هاوبەشی چه‌پ، پێکهاتوو لە حیزبی شیوعی كوردستان، بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی كوردستان
لای خۆشیه‌وه موزه‌یه‌ن گونه‌ش، نوێنه‌ری هه‌ده‌په له هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند، پشتگیریی حزب و لایه‌نه‌كان زۆر گرنگه له به‌رامبه‌ر دیكتاتۆریه‌ت، ئه‌وه‌ی ڕوویداوه له‌سه‌ر دوو په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په بۆ ده‌ست به‌سه‌ركردنی ئیراده‌ی كوردانه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگرییان لێبكرێت له سیاسه‌تكردن