رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ( ١٦-٦-٢٠١٥) حزب و لایەن سیاسیەکان بەمەبەستی تاوتوێ کردنی پرسی دەستوری هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر کۆبونەوە ، لەم کۆبونەوەیەدا هاوڕی قهار ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی ناوەدنی هەولێری بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و هاوڕێ هەژار هەورامی ئەندامی مەکتەبئی پەیوەندییەکان بەشداریان کرد و دید و بٶچونی بزووتنەوەکەیان بە لایەنە سیاسیەکان راگەیاند و لەکۆتاییشدا بەشداربوانی کۆبونەوەکە بەلاغێکی هاوبەشیان لەم بارەیەوە دەرکرد و لێژنەیەکی هاوبەشیش بۆ بەدواداچونی ئەرکەکانی داهاتوو پێکهێندرا و کۆبونەوەکان درێژەی دەبێت بەمەبەستی بەرەوپێشچونی کارەکان و چاودێریکردنی پرۆسەی نوسینەوە و دارشتنی دەستوری هەرێمی کوردستان..
ئەمەی خوارەوە دەقی بەڵاغەکەیە
به‌لاغی هاوبه‌ش حزبه کوردستانیه‌کان
دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر داوای حزبی (شیوعی، زه‌حمه‌تکێشان، سۆسیالیست دیموکرات) ی کوردستان رۆژی11/6 شانزه حزبی باشووری کوردستان بۆ تاوتۆیکردن‌و وتووێژ له‌سه‌ر پرۆژه‌ی ده‌ستوورو لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوورو ئه‌و ئاسته‌نگ‌و کێشانه‌ی دێنه پێش‌و هه‌روه‌ها بۆ ده‌ڕبڕنی بۆچوونی لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر ده‌ستوور کۆبوونه‌وه، رۆژی(16/6) یش وه‌ک ته‌واو که‌ری کۆبوونه‌وه‌که، دووباره حزبه‌کان کۆبوونه‌وه‌و دوای گفتوگۆی راشکاوانه له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه هاورا بوون:
به سه‌رچاوه گرتن له‌وه‌ی ده‌ستوور بۆ هه‌موو تاکێکی کۆمه‌ڵگا ده‌نووسرێت‌و بۆ قۆناغێکی کورت نییه‌و بۆ تاکه حزبێکیش نانوسريته وه:
یه‌که‌م: پێوستیه‌کی سیاسی‌و یاساییه بۆهه‌رێمی کوردستان که ده‌ستوورێکی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێت، چونکه ده‌ستوور سه‌ره‌تای هه‌ر هه‌نگاوێکی ده‌وڵه‌تدارییه.
دووه‌م: داواده‌که‌ین پرۆژه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور له‌و‌ماوه‌یه‌ی بۆی دیاریکراوه کاره‌کانی ته‌واو بکات، پاشان به‌پێی خشته‌ی دیاریکراو رێکاره یاساییه‌کانی له‌په‌سندکردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مان‌و پاشان ریفراندۆم ببڕێت.
سێیه‌م: ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان ده‌ستورێکی مه‌ده‌نی‌و له‌سه‌ر بنه‌مای هاوڵاتبوون بێت، ده‌سته‌به‌ری مافی وه‌کیه‌ک بۆ هه‌موو که‌س‌و پێکهاته‌و نه‌ته‌وه‌و ئاین‌و ئاینزاکانی کوردستان بکات.
چواره‌م: سنووری کوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای جوگرافیا‌و به‌ڵگه‌ی مێژووی ده‌ستنیشان بکات، نه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌مری واقیعی داسه‌پاوی ده‌وڵه‌تی عیراق.
پێنجه‌م: هه‌رچه‌نده تێبینی له‌سه‌ر لیژنه‌ی راسپێردراو بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور هه‌یه، به‌ڵام داواکارین نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور دوور بێت له‌کاریگه‌ری سیاسی‌و حزبی‌و نه‌بێته شوێنی ساغکردنه‌وه‌و یه‌کڵاکردنه‌وه‌ی ملمڵانێ سیاسیاکانی نێوان حزبه‌کانی لیژنه‌که.
شه‌شه‌م: له‌لایه‌نی ئابووری ره‌چاوی بارودۆخی خه‌ڵکی کوردستان‌و سیستمی ئابووری ده‌وڵه‌تیی‌و کۆنترۆڵکردنی بازاری ئازاد بکرێت، لایه‌نی عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ره‌چاو بکرێت.
حه‌وته‌م: ده‌ستوور به‌ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌یه‌کتری جیابکاته‌وه‌و ده‌سته‌به‌ری ده‌ستاوده‌ستی ده‌سه‌ڵات بکات‌و ماف‌و ئه‌رکی ئۆرگانه‌کانی ده‌وڵه‌ت دیاری بکات.
هه‌روه‌ها کۆبوونه‌وه كه نیگه‌رانی خۆی له‌و بارگرژیه‌ی ئێستا له‌مه‌سه‌له‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستوورو یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌یه ده‌ڕبڕی داوای کرد چۆن تاکو ئێستا هه‌موو مه‌سه‌له‌کان به حیوار‌و سازانی سیاسی چاره‌سه‌ر کراوه ئه‌و دوو مه‌سه‌له‌یه‌ش به‌هامان شیواز‌و به‌ره‌چاوکردنی دۆخی هه‌رێمی کوردستان.
له کۆتایدا له‌یه‌نه سیاسیه‌کان بڕیاڕیاندا چه‌ند لیژنه‌یه‌ک بۆ به‌دواداچون‌و چاڵاکی‌و کاری هاوبه‌شی حزبه‌کان له‌بۆ پرسی ده‌ستوور پێکبهێنن.
هه‌ولێر 16/6/2015
لايةنةكان
- المنبر الديموقراتى الكلدانى
- منظمة كلد و اشور للحزب الشيوعي الكردستاني
- كيان ابنا النهرين
- تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان كوردستان
- يةكگرتوى ئيسلامى كوردستان
- حزبى سوسياليست ديموكراتى كوردستان
- بزوتنةوةى ئيسلامى كوردستان
- يەکێتى نيشتيمانى كوردستان
- يەکێتی نةتةوةى ديموكراتى كوردستان
- پارتی گەشەپێدانی توركمانى
- حزبى ديموكراتى بيت النهرين
- بزوتنەوەی ديموكراتى گەلى كوردستان
- حزبى شيوعى كوردستان
- حزبى زەحمەتکێشانی كوردستان