70
کاتێ زەنگی جەنگ لەهەر ووڵاتێک لێدەدرێت، گوێهەڵخستن و چاوەڕوانی لە ژیانی ئاسایی کۆتایی دێت و نیشانەی هەواڵی ناخۆش و تاسان و چاوەڕوانی ئایندەی نادیار دەبێتە، یەکەم وێستگەی بەرکەوتنی هەستی مرۆڤەکان لە شوێنی ڕوودانی جەنگەکە.
جەنگ واتە ململانێی دوو لایەن، یان دوو بەرەی دژبەیەک لەپێناو سەرخستنی ئامانجی دیاریکراوی هەر لایەک لەوانە لە بەرژەوەندی خۆی.
دیارە لە ناساندن و پێناسە کردنی ڕاستیدا بۆ جەنگ، زۆر ئەستەمە بگەیینە پەیامی ڕاستی، چونکە هەر لایەک لەوانە خۆیان بەخاوەنی پەیامی ڕاستی و هەق دەزانن، لەڕوانگەی تێڕوانینی بیری خۆیان بۆ ئامانجەکانیان.
بەڵام بۆ پرۆسەی پەروەردە هۆکارەکانی جەنگ دەتوانین، فاکتەرەکانی و کاریگەری جەنگ لەسەری ئاماژەی پێبدەین و کاریگەرییە نەرێنیەکانی دیاری بکەین کە ئەمانەن:
١-داخستنی قوتابخانەکان: لە کاتی جەنگدا زۆرجار قوتابخانەکان بەهۆی بوونی مەترسی گیانی قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران دادەخرێن، یان دەبن بە شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵک، ئەمەش دەبێتە هۆی وەستانی خوێندن.
٢-تێکچوونی سیستەمی پەروەردە:
جەنگ دەبێتە هۆکاری تێکچوونی سیستەمی پەروەردە، چونکە زۆر مامۆستایان و فەرمانبەران ناتوانن لە کارەکانیان بەردەوام بن.
٣-کەمبوونی مامۆستا و کەسانی پەروەردەیی و شارەزایان:
هەندێک لە مامۆستایان و شارەزایان بەهۆی جەنگەوە کۆچ دەکەن یان لە جەنگدا زیان دەبینن، یان بەهۆی مەترسی لەسەر گیانیان وەک پێویست نوتوانن لە سەر کارەکانیان بەردەوامبن، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونی کادری پەروەردەیی.
٤-کاریگەری دەروونی لەسەر قوتابیان و خوێندکاران:
جەنگ ترس و فشار و کێشەی دەروونی دروست دەکات، ئەوانەش کاریگەری نەرێنی لەسەر فێربوون و سەرنجی قوتابیان و خوێندکاران جێدەهێڵن. کە هۆلارێکە بۆ دابڕان و دواکەوتن لە فێربوون.
٥-کەمبونەوەی دەرفەتی خوێندن و فێربوون:
زۆر لە منداڵان ناچار دەبن خوێندن جێبهێڵن بۆ کارکردن یان یارمەتیدانی خێزانەکانیان.
٦-تێکچوونی شوێن و بیناکانی قوتابخانە و خوێندنگەکان:
بەشێک لە قوتابخانە و خوێندنگەکان بەرشاڵاوی بۆردومانی جەنگ دەکەون و وێران دەبن یان زیانێکی گەورەیان پێدەگات بۆیە پرۆسەی خوێندن تیایاندا ڕادەگیرێت.
٧-کەمبوونەوە و سەرچاوە و کەرەستەی خوێندن:
ئەو پێداویستیانە و کەرەستانە بەردەست نابن وەک: کتێب و کەرەستەی فێرکاری و ئامرازەکانی فێرکاری وهۆیەکانی فێربوون و پەروەردەییەکان کەم دەبن یان بەردەست ناکەون.
٨-دواکەوتنی ئاراستەی پێشکەوتنی کۆمەڵگە:
کاتێک پەروەردە زیان دەبینێت، پێشکەوتنی زانستی و کۆمەڵایەتی وڵاتیش دوا دەکەوێت.
زۆرجار وتراوە پەروەردە چەکێکی کاریگەرە بۆ ئاراستەکردنی گۆڕانکاری ژیان و جیهان، وەک چۆن (نێڵسۆن ماندێلا) دەڵێ:(پەروەردە بەهێزترین چەکە کە دەتوانیت بەکاری بهێنیت بۆ گۆڕینی جیهان). بەڵام لەکاتی ڕوودانی جەنگدا ئەم وتەیە، ناتوانێت ئامانج بپێکێت و ڕۆڵ ببینێت، بەڵکو ڕادەوەستێت. چونکە پەروەردە لەکاتی ئاشتی و ئاساییدا دەبێتە فاکتەری بەدیهێنانی ئامانجە بەرزو باڵاکانی کۆمەڵگە، کە گەیشتنە بە شارستانی وخۆشنوودی وو پێشکەوتن.
کاتێ زەنگی جەنگ لەهەر ووڵاتێک لێدەدرێت، گوێهەڵخستن و چاوەڕوانی لە ژیانی ئاسایی کۆتایی دێت و نیشانەی هەواڵی ناخۆش و تاسان و چاوەڕوانی ئایندەی نادیار دەبێتە، یەکەم وێستگەی بەرکەوتنی هەستی مرۆڤەکان لە شوێنی ڕوودانی جەنگەکە.وتارەکەم بە وتەیەکی زانای ناوداری جیهان (ئەلێرت ئەنیشتاین)کۆتای دێنم کە لەسەر جەنگ وتوێتی:(ئاشتی بە هێز ناپارێزرێت، بەڵکو تەنها بە تێگەیشتن و زانست بەدەست دەهێنرێت).
خۆزگە دەوڵەتان و ئەوانەی ئاگری جەنگ دادەگیرسێنن جوانتر بیریان لە مەترسییەکانی جەنگ دەکردەوە و بە وتەکەی ئەنیشتاین کاریان دەکرد، تێگەیشتنیان دەکردە سەرچاوەی بەدیهێنانی ئاشتی، تا پەروەردەش بیتوانیایە جیهانێکی پڕ لە شارستانی و ئارامی بەدیبێنێت.
رەووف محەمەد ئالانی