لاپەڕەی سەرەکی بیروڕا کاتێک دڵ دەشکێت، چی ڕوودەدات؟

کاتێک دڵ دەشکێت، چی ڕوودەدات؟

0 تێبینییەکان 32 بینینەکان
کاتێک دڵ دەشکێت، مێشک وەک برینێکی جەستەیی هەست بە ئازار دەکات. شکستی خۆشەویستی تەنها کۆتایی پەیوەندییەک نییە، زۆرجار وەک ئەوەیە بەشێک لە ژیانت تێک بچێت. چونكە لە پەیوەندیی خۆشەویستیی دا، مرۆڤ تەنها کەسێکی تر ناخاتە ناو ژیانی خۆی بەڵکو خەون، خەیاڵ، هیوا و چەند وێنەیەک بۆ داهاتوو لەگەڵ ئەو كەسە دا دروست دەکات. کاتێک ئەو وێنانە نابنە بەشێک لە ژیانی ڕاستەقینە، مێشک و دڵ هەردووکیان دەکەونە دۆخێکی قورس بۆیە دوای شکست هێنان لە پرۆسەی خۆشەویستی، ئەم لێكەوتانەی لێدەكەوێتەوە.
١. بێباوەڕی و شۆک: لە سەرەتا مرۆڤ باوەڕ ناکات کە ئەوە ڕاست بێت.مێشک هەوڵ دەدات بگەڕێتەوە بۆ ئەو وێنەیەی کە پێشتر دروستی کردبوو، بۆیە زۆرجار تەنها بیرەوەرییە خۆشەکان دەهێنێتەوە یادی.
٢. هەستی بەتاڵی و تەنهایی: پەیوەندییەکی خۆشەویستی زۆرجار بۆ مرۆڤ دەبێتە شوێنی ئارامی کاتێک ئەو شوێنە نامێنێت، مرۆڤ هەست دەکات بەشێک لە ژیانی بەتاڵ بووە و تەنها ماوەتەوە.
٣. تاوانبارکردنی خۆ: مێشک دەست دەکات بە پرسیارکردن لە خۆ
بۆچی ئەوە ڕوویدا؟
کێشە لە خودی من بوو؟
من كەسێكی کەم بووم؟
ئەو پرسیارانە و زۆر پرسیاری تر ئازاری زۆر دەدەن و مرۆڤ توشی هەست كردن بەتاوان و دۆزینەوەی عەیب و خەتا لە خودی خۆی .
٤. ژیان كردن لەگەڵ یادەوەرییەكان: مرۆڤ زۆرجار بەردەوام لەگەڵ بیرەوەرییەکان دووبارە و دووبارە دەژیت.ئەمەش وادەكات لە ڕابردوو و خەیاڵ دا بژیت و بەریەككەوتن لەگەڵ ژیانی واقیعی دا دروست بكاتن
٥. ترس لە دووبارە برینداربوون: دوای ئەزموونی شکست، مێشک فێر دەبێت خۆی بپارێزێت بۆیە لە پەیوەندی داهاتوودا مرۆڤ زۆرجار هەستیارتر و گوماناوی‌تر دەبێت.
لە کۆتایی دا: دڵ و مێشک هەردووکیان دەتوانن فێرببن. كە كۆتایی هەموو چیرۆكێك هەر ئازار نییە ، بەپێچەوانەوە هەندێک ئازار دەبێتە دەستپێکی تێگەیشتنێکی قووڵتر لە خۆشەویستی⁩⁩ .
لاجان محمد: توێژەری کۆمەڵایەتی
0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە