توێژینەوەیەكی ئەمریكی نوێ ئاماژەی بەوە داوە كە ئەو كەسانەی نەخۆشی درێژخایەنى گورچیلەیان هەیە یان ئەوانەی كە ڕێژەی ئەمۆنیۆم لەمیزیاندا كەمە مەترسییەكی زیاتریان هەیە لەخراپبوونی دۆخی نەخۆشییەكەیان یان مردنیان.
تویژینەوەیەكی ئەمریكی نوێ ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەو كەسانەی كە ڕێژەی ئەمۆنیۆمیان لەمیزدا كەمە مەترسی مردنیان بەڕێژەی لە ٪٤٦ زیاترە یان پێویستیان بە شۆردنی گورچیلەكانیان هەیە، بەڵام ئەوانەی كە بڕی ئەمۆنیۆم لەمیزیاندا مامناوەندە ئەوا مەترسی مردنیان بەڕێژی لە ٪١٤ زیاترە.
توێژینەوەكە ئاماژەشی بەوە داوە كە ئەو كەسانەی كە ڕێژەی ئەمۆنیۆمیان كەمە مەترسی تووشبوونیان بە ترشەمەنی لەلەشیاندا بەڕێژەی لە ٪٢.٦ زیاترە، كە ئەو بڕەش زیاتر لەوەی كە كەسێك لەساڵێكدا لەلەشیدا دەریبدات.
ڕافاێل كالانی لەزانكۆی یوتایە لەئەمریكا وتی”ئەم ئەنجامانە ئەوەمان پیشاندەدەن كە كەمبوونەوەی ڕێژەی ئەمۆنیۆم لەناو میزدا مەترسی تووشبوون بەنەخۆشی گورچیلەی درێژخایەن یان مەترسی مردن زیاتر دەكات، ئەوە بەڕەچاوكردنی یان فەرامۆشكردنی بڕی بیكاربۆنات لەناو لەشدا.”
بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی كە لە گۆڤاری كۆمەڵەی نەخۆشیەكانی گورچیلەی ئەمریكیدا بڵاوكراوەتەوە، ڕافاێل وتیشی كە ڕێژەی ترشەمەنی لەناو میزدا ئاستی تەندروستی گورچیلەكان دەردەخات كە ئەو زانیارییانەی لەم ڕێگەیەوە دەستدەكەون لەسەرو ئەوانەوەن كە لەپشكنینی خوێنەوە بەدەستدەهێنرێن، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە پارێزگاری لە ئاستی هاوسەنگی ڕێژەی”ترشێتی یان تفتێتی”بكرێت كە ئەوەش لەڕێگەی ئاستی بیكاربۆناتی ناو خوێنەوە ئەنجامدەدرێت.
و دیاریكردنی ئاستی ترشێتی بەپێ ئەم توێژینەوەیە مەرج نییە ترشێتی هەموو بەشەكانی لەش بگرێتەوە، بەڵكو بەشێكی لەشی گرتووەتەوە كە ئەویش میزە و لەبەر ئەوەی كە گورچیلەكان ڕۆڵێكی گرنگیان هەیە لە پاڵاوتنی ترشێتی ناو میز، لەبەر ئەوە توێژەرەكان هەستان بە پشكنینی ڕێژەی ئەمۆنیۆم لەناو میزی زیاتر لە ١٠٤٤ كەس كەتووشی نەخۆشی گورچیلەی درێژخایەن بوونەتەوە تاوەكو بزانن كە ڕێژەی ئەمۆنیۆم نیشاندەرێكی گونجاوە بۆ دەرخستنی كەڵەكەبوونی ڕێژەی ترشیەتی لەلەشدا.