د. سالار باسیره / ئه‌ندامی بۆردی ناوه‌ندی سێكولار له كوردستان:
“كاتیك ناعه‌داله‌تی ده‌بیته یاسا یاخیبوون ده‌بیته ئه‌رك”.
كاك عه‌دنان عوسمان وه‌ك ئهندامیَكی لیژنه‌ی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور له سایتی كه‌ی ئین ئین و سپی نیوز وتاریكی دریژی نوسیوه سه‌باره‌ت به بابه‌تی ئاین له ده‌ستوری ئایندهی هه‌ریمی كوردستان كه له راستیدا ئاسانه بۆ هه‌ر خوینه‌ریكی ئاسایی ئه‌و راستیه ببینیت كه وتاره‌كه روكه‌شانه ره‌وایی بۆ تیزهكانی ناو وتاره‌كه‌ی ده‌دات. ئه‌و داكۆكیهی ئه‌و وتاره له ره‌واییدان به ئیسلامكردنی ده‌وله‌ت ده‌یكات ئیسلامیهكیش هه‌مان ئه‌وه‌ی ده‌نوسیه‌وه بۆخۆی كه كاك عه‌دنان و هاوشیوه‌كانی له‌و لیژنه‌یه‌دا كردویانه. لیرهداو له‌م وتاره‌مدا وه‌لام و په‌یامی خۆم نه‌ك هه‌ر به‌م به‌ریزه به‌لكو به ته‌واوی لیژنه‌كه‌و حیزبه‌كانیان و رای گشتی ده‌گه‌یه‌نم.
كاك عه‌دنان ده‌نوسیت “سەرجەمی لیژنەکە نوێنەرایەتی لایەنی سیاسی دەکەن و بڕیارەکانی ئەوان رەنگدانەوەی لێکدانەوەو بەرنامەی لایەنەکەی خۆیەتی”.
وه‌لام / لیره‌دا به روونی ده‌بینریت كه ئه‌ندامانی لیژنه‌ی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور نوینه‌رایه‌تی هه‌لویستی تاكی خۆیان ناكه‌ن به‌لكو نوینه‌رایه‌تی بۆچوون و جیهانبینی و ئه‌جیندای حیزبه‌كانیان ده‌كه‌ن. ئیتر ئه‌م گوایه گویگرتن و پرسه گورگانه‌یه چیه ده‌یكه‌ن له‌گه‌ل لایه‌نه جیاوازه‌كاندا له كاتیكدا ته‌واوی ئه‌و حیزبانه‌ش به دوورن له بیركردنه‌وه‌ی عه‌لمانیه‌ت ، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامیكی ئه‌و لیژنه‌یه جیهانبینیه‌كی جیاوازی هه‌بیت بۆ تیروانینی له ده‌ستور ئه‌وا ده‌كری به حیزبه‌كه‌ی بلیت من ئاماده نیم رۆلی به‌به‌غا ببینم بۆ ئیوه‌و كاری وا به من مه‌كه‌ن و ده‌ست له‌و كاره بكیشیتهوه چونكه ده‌ستور به‌واتا چاره‌نوسی گه‌لیك و جیگای یاری كردن نیه پیی. ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن حیزبه‌كانیانه‌وه نیردراونهته ئه‌و لیژنه‌یه كه‌واته وه‌كو تاك نوینه‌ری فكریی خۆیان نین ، به‌لكو ئه‌جندای حیزبه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نن و ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر خۆشیان ره‌زامه‌ند نه‌بن پیی، به‌لام بۆ نهدۆراندنی ده‌موچاوی خۆیان كار له‌سه‌ر هینانه‌وه‌ی ئارگومینتی نائه‌قلانی ده‌كه‌ن. لیره‌دا بۆ زۆریكیان ئه‌ندام بونیان له‌م لیژنه‌یه به‌رزه‌وه‌ندی تاكی خۆیشی تیدایه. ئه‌وه له كاتیكدا ته‌نیا چه‌ند ئافرهتانیك له‌ناو ئه‌و لیژنه‌یه‌دان كه به په‌نجه‌ی ده‌ست دهژمیردرین و ده‌بوو ئه‌مان زۆرتر پیداگرییان بكردایه له‌سه‌ر مافه‌كانی لانی كه‌م هی ژنان.
1) عه‌دنان ده‌نوسیت : “ئەگەر سازان نەبێت لەسەر ئەم پرسەو پرسەکانی تریش ، ئەوا پرۆسەی نوسینەوەی دەستور پەکی دەکەوێت… بۆ ئەو پرسەو لە زۆرینەی خاڵەکاندا هاوڕابوین و بەشی زۆریشمان تەسبیت کردووە”.
وه‌لام / سازان له‌سه‌ر حیسابی مه‌بده‌ئ و چاره‌نوسی گه‌لیك شتیكی نائه‌قلانیه ، ئه‌وه‌ش لیره‌دا له‌ناو ئه‌و لیژنه‌ی ده‌ستوردا به‌دی ده‌كریت.
2) عه‌دنان عوسمان / … ئێمە لەسەر ئەوە رێککەوتوین کە دەستورێکی مەدەنی دەنوسینەوە نەک دەستورێکی ئاینی” ، هه‌روه‌ها ده‌نوسیت له ماددەی دوو (ده‌ستوره‌كه‌ی ئیسته‌ی لیزنهكه) : سەروەری بۆ گەلەو سەرچاوەی دەسەلاتەکانە… شەریعەتی ئیسلامی سەرچاوەیەکی سەرەکی یاسادانانە وێڕای سەرچاوەکانی تر، وە نابێت یاسایەک دەربچێت کە پێچەوانەی نەگۆڕەکانی شەریعەتی ئیسلام و نیزامی گشتی و بنەما گشتیەکانی دیموکراسیەت و ئەو ماف و ئازادیانە بێت کە لەم دەستورەدا هاتووە. نابێت یاسایەک دابنرێت کە ناکۆک بێت لەگەڵ نەگۆڕەکانی ئیسلامدا لە چوارچێوەی پرەنسیپەکانی دیموکراسی و ئەو ماف و ئازادیانەی لەم دەستورەدا هاتون”.
وه‌لام / ئه‌م وته و بركهیه ته‌واو ناكۆكه به خۆی له كاتیكدا ده‌نوسیت ” شەریعەی ئیسلامی سەرچاوەیەکی سەرەکی یاسادانانە وێڕای سەرچاوەکانی تر”. جونكه به دوایدا ده‌نوسیت “نابیت یاسایه‌ك دهربجیت بیجهوانهی نهكۆرهكانی شه‌ریعه‌ی ئیسلام بیت. ئایا ده‌كریت لیره‌دا لیزنه‌ی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور به رای كشتی بكهیهنیت ، به‌ته‌نیا شه‌ریعه‌ی ئیسلامی سه‌رجاوه‌ی سه‌ره‌كی یاسا دانانه ، یان سه‌رجاوه‌كانی تری ئاینه‌كانیش؟ هه‌روه‌ها روونی بكه‌نه‌وه سه‌وابیتی ئیسلامی لای ئه‌مان ج واتایه‌ك دهكهیهنیت؟
بۆردی ناوه‌ندی سیكولار بۆجوونی وایه : “پرۆژەی یاسای دەستوری هەرێم لە ماددەی سێیەم پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە ” گەل سەرچاوەی دەسەڵات”ە ، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە گەل یان نوێنەرەکانی هەم یاسادانەرو هەم دەسەڵاتی جێبەجێکار پێکدەهێنن. بەڵام ئەم ماددەی سێیەمە بە ماددەی شەشەم لە پرۆژە یاساکە پوچەڵ دەکرێتەوە ، بەو پێیەی کە ماددەی شەش پێداگری دەکات لەسەر ئەوەی کە “بنەماکانی شەریعەی ئیسلام سەرچاوەی سەرەکی یاسادانان” و “نابێ یاسایەک دابندرێت ناکۆک بێت لەگەڵ حوکمە نەگۆڕەکانی ئیسلام”. به‌ریزی ده‌نوسیت شه‌ریعه‌ی ئیسلامی كراوه‌ته بنه‌ما بۆ ده‌ستور كه‌جی له شوینیكی تردا ده‌لیت ئیمه ده‌ستوریكی مه‌ده‌نی ده‌نوسین نه‌ك ئاینیی ، شتیك كه لیزنهكه خۆی ، خۆی به درۆ ده‌خاته‌وه تییدا. ئەو ماددەیەی کە دەڵێت “بنەماکانی شەریعەی ئیسلام سەرچاوەی سەرەکی یاسادانانەو نابێ یاسایەک دابندرێت ناکۆک بێت لەگەڵ حوکمە نەگۆڕەکانی ئیسلام” ناکۆکە لەگەڵ ئەو ماددەیەی کە دەڵێت “گەل سەرچاوەی دەسەڵاتە” چونکە لەوەی پێشەوە ئاین دەبێت بە سەرچاوەی یاسادان لەوەی دواتریش گەل دەبێت بە سەرچاوەی یاسادانان”.
3) كاك عه‌دنان باس له‌و بركانه ده‌كات تا ئێستا لە دەروازەی یەکەم و بەشێک لە دەروازەی دووەم له نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوردا جێگر کراون: لە ماددەی یەکەمدا ئاماژە بەوە دەکات کە “سیستەمی حوکمڕانی لە کوردستان: کۆماری، دیموکراتی، مەدەنییە. ماددەی سێ: دەسەلات لە کوردستان دامەزراوەییە لەسەر بنەمای هاوڵاتیبون و سەروەری یاسا”.
وه‌لام / كردنی بنەماکانی شەریعەی ئیسلام بە سەرچاوە بۆ یاسادانان ئەو واتایه ده‌به‌خشیت کە هاوڵاتیان لەسەر بنەمای هاوڵاتیبوون مامەڵەیان لەگەڵدا ناکرێت ، بەڵکو به بیجهوانهوه لەسەر بنەمای موسڵمانبوون ، مه‌سیحی ، کاکەیی ، شەبەکیبوون ، سوننیبوون و شیعیبوون مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت. ئەمەش ته‌واو پێچەوانەی بنەما سەرەکییەكانی دەوڵەتی مەدەنییە کە پێداگری لەسەر یەکسانبوونی هاوڵاتیان ده‌كات لەبەرامبەر یاسادا.
کاتێک بنەماکانی شەریعەی ئیسلام دەکرێن بە سەرچاوەیەک بۆ یاسادانان نایەکسانی ژن و پیاوی لێدەکەوێتەوه چونکە ژنان بەپێی شەریعەی ئیسلامی مافی یەکسانیان نە لە میرات ، نە لە شایەدی ، نە لە مارەبڕین و ژیانی خێزانی نییە. ئەمەش پێچەوانەی ناوەڕۆکی ئه‌و بركهیهی لیزنه‌ی ده‌ستوره كه ده‌لین یاساکەی دەستور پێداگری لەسەر ئەوە دەکەن کە “پیاو و ژن بەرامبەر بە یاسا وەک یەکن”. بە پێی ئەو خاڵانەی سەرەوە دانانی شەریعەی ئیسلام بەسەرچاوەیەکی سەرەکی یاسادانان پێچەوانەو دژ بە مافە جیهانیەکانی مرۆڤەو پوچەڵ کردنەوەو پێشێلکردنی ئەو مافانەی مرۆڤە کە ئەم دەستورە دانی پێداناوە. له كاتیكدا ئاین و شه‌رع ببیته سه‌رجاوه‌ی ده‌ستورو ئه‌و لایه‌نه به ده‌ستوریكی دیموكراسی و مه‌ده‌نی ناوی ببات ئه‌و واتایه دهكهیهنیت تۆ ده‌توانیت به ئازادی بزیت به مه‌رجیك نابیت هه‌ناسه بده‌یت.
4) عدنان عوسمان / سه‌باره‌ت به ماددەی سی و یەک ده‌نوسیت كه جیكیر كراوه: “هەموو یەکسانن بەرامبەر یاسا ، هیچ جۆرە جیاکارییەک بە هۆی ئاین و رەگەزو زمان و…تاد. رێگە پێ‌نادرێت. ژن و پیاو لە هەموو مافە مەدەنی و سیاسی و کۆمەلایەتی و ئابوری و رۆشنبیریەکان یەکسانن و دەبێت لایەنی دەسەلاتدار هەموو جۆرە کۆسپێک لە سەر پرەنسیپی یەکسانی لابدات. هه‌مان ئه‌و بركانهیه له ده‌ستوره كۆنهكدا هه‌یه‌و كه ته‌نیا دروشم بووه‌و كاری بینهكراوه ناكۆكه به بركهكانی تر له كاتیكدا ئاین ببیته سه‌رجاوه‌ی ده‌ستور. ئامازه به ماددەی شەشی هه‌موار كردنه‌وه‌ی ده‌ستور ئه‌دات: “گەلی کوردستان لە پێکهاتەی نەتەوەیی کورد ، تورکمان ، کلدان ، سریان ، ئاشوری ، ئەرمەن ، عەرەب و لە ئاین و ئاینزاکانی ئیسلام ، مەسیحی ، ئێزیدی ….. پێک دێت. هەمان ماددە بڕگەی دوو: هیچ جیاکارییەک لە نێوان هاوڵاتیانی کوردستان لەسەر بنەمای نەژاد، نەتەوە، رەگەز، ئاین، زمان، کلتور، یان هەر هۆکارێکی تر ناکرێت”.
وه‌لام / من ته‌نیا ئه‌وه ده‌لیم : هۆكاری ئه‌وه له چیدایه كه له‌سه‌ر ناسنامه‌ی هاولاتیانی هه‌ریم نوسراوه (مسلم ، یه‌زیدی ، مسیحی …تاد)؟ ناوه‌ه‌ندی سیكولار رای وایه: “نابێ حوکمەکانی باری کەسێتی پەیڕەوانی ئاینێک لەسەر پەیڕەوانی ئاینێکی دیکە بسەپێنرێت” وا دەردەکەوێت کە مافە ئاینییەکانی هاوڵاتیانی هەرێم دەپارێزێت بەڵام لە جەوهەردا کۆمەڵگە لەسەر بنەمای ئاین و ئاینزا لە یەک جیادەکاتەوەو لەبەرامبەر یاسادا نایەکسانیان دەکات. بۆنمونە چۆن دەکرێت موسڵمانێک ئەگەر دزی کرد ئەوە دەستی ببڕدرێت کەچی ئێزیدییەک ئەگەر دزی کرد ئەوە شەش مانگ زیندانی بکرێت. ئەمە نایەکسانی دەسەپێنێت نەک یەکسانی کە ئەرکی دەستورە. بەم شێوەیە ئەم مادەیە شەریعەی ئیسلامی و پەیڕەوی ئاینە جیاوازەکان دەکات بەیاساو هەموو بنەما مەدەنی و مۆدێرنەکان و یاسا مەدەنیەکانی باری کەسی دنیای ئەمڕۆ دەسڕێتەوە”. به‌م بۆجونه ده‌بوایه ئیزیدیهك ، مه‌سیحیه‌ك …تاد. بۆستی جیكری سه‌رۆكی هه‌ریم ، سه‌رۆكی حكومه‌ت …تاد. بدرایه بییان. شتیك كه نه‌كراوه ناشیكه‌ن.
زۆرینه‌ی دانیشتوانی كوردستان موسولمانن
كاك عه‌دنان و هاوبیره‌كانی هه‌میشه‌و دوباره باس له‌وه ده‌كه‌ن كه زۆرینه‌ی خه‌لكی كوردستان موسولمانه. کۆمەلگاکەمان بەلێ بە گشتی و زۆرینە موسولمانە بەلام لایەنە ئیسلامیەکان بەپێی ھەلبژاردنەکان تەنیا 15%ی دەنگەکانیان ھێناوە لە ھەرێم ، کەواتە تەنیا نوێنەرایەتی ئەو رێژە کەمە دەکەن، ئەوە دەبەخشێت کە زۆرینەی خەلکیی لە ھەرێم ئیسلامیەکانی وەک دەسەلاتێکی سیاسی لاپەسەند نیە. هه‌روه‌ها چ ئاماریك هه‌یه بۆئه‌وه‌ی دیاری بكریت چه‌ند هاولاتی ئه‌م ولاته خۆی به موسولمان ده‌زانیت؟ من له‌سه‌ر ناسنامه‌كه‌م نوسراوه (مسلم) له كاتیكدا ده‌بیت مافی ئه‌وه‌شم هه‌بیت بی دیَن بم. چۆن لایه‌نیك ئه‌و مافه ئه‌دات به‌خۆی به ناوی هه‌موانه‌وه بدویت و بریار بۆ ئه‌ویتر بدات؟ كه‌واته باس كردنی مافی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ و ئازادی ویژدان و هه‌ریمیكی دیموكراسی و هاولاتیبوون لیره‌دا ته‌واو ده‌كه‌ونه ژیر پرسیاره‌وه.
ده‌سه‌لاتی مزگه‌وت له كوردستان
ده‌رباره‌ی عه‌لمانیه‌ت به‌ریزی ده‌نوسیت… “عەلمانییەتی ئەوروپی لە پێناو دەستکۆتا کردنی دەسەلاتی کەنیسە بوو نەک خودی کەنیسە، بۆ دورخستنەوەی دەستێوەردانی کەنیسە بوو لە حوکمڕانی نەک رۆڵی کەنیسە لە کۆمەڵگا. لە کوردستاندا مزگەوت دەسەلاتی سیاسی و ئابوری نییە بەسەر حوکمڕانیدا.
وه‌لام / به كردنی ئاینی ئیسلام به سه‌رچاوه‌ی ده‌ستور ئه‌وه خۆی له خۆیدا دهسهلاتدانه به مزگه‌وت و دامودهزكا ئاینیه‌كانیش. لە ھەرێمی کوردستان 5270 مزگەوت ، ٢٧٠٠ تەکیەو حوجرەو فەقێخانەو خوێندنگەی ئیسلامی تێدایە. چەندین گروپی ئیسلامی سیاسی بیروباوەڕ داعشزمی تێدایەو خاوەنی ھەزاران ئەندام و لایەنگرو دۆستن. بە ھەزاران مەلاو بانگخوازو مامۆستای ئاینی و مجێورو قورئانخوێن و فەقێ و خوێندکاری ئاینیی تێدایە. به‌ته‌نیا له باریزكای سلیمانی 23 كه‌نالی محه‌لی تیفی و رادیۆی ئیسلامی هه‌یه ، ئه‌وه جكه له فهزائیهكان. ئەمە ھەمووی بە پلەی یەکەم لە ماوەی 24 سال دەسەلاتدارێتی پارتی و یەکێتیدا پەیدا بوون. ئەمە جگە لە سەدان بارەگای حیزبەکانیشیان کە ھەمویان لەسەر بودجەی گەل و پارووی ھەژاری خەلکیی دروستکراوون و بەرێوە دەچن. ئیسلامچێتی بووە بە کەرەسەو سەرچاوەی ژیان و پارەو بزنس و تەمەلیی و کار نەکردن. بۆتە رێز‌و بالادەستی ژمارەیەکی زۆر لە مەلاو مامۆستای ئاینیی و بانگخواز و مجێو‌ر و فەقێ و کارمەندانی وەزارەتی ئەوقاف و زۆرێکی تری ئیسلامی سیاسی لەنێو کۆمەلگای ئێمەشداو بەم رێگایەوە خۆشگوزەران دەژین. بێوگومان بۆ ئەوانەی ئیسلام سەرچاوەی ژیان و دەسکەوت و كه‌سایه‌تیانه بە ئاسانی دەستبەرداری نابن ، ئه‌وه‌ش هۆكاریكه بۆ به ئیسلامی كردنی ده‌ستوری هه‌ریمی كوردستان. زانا ئاینیه‌كان و حیزبه ئیسلامیه‌كان به ده‌ستیك له سه‌ره‌وه فشار دروستده‌كه‌ن بۆ سه‌ر ده‌سه‌لات و به‌هیوای كه‌یشتن به ده‌سه‌لاتن ، له خواریشه‌وه بیر‌و ئایدیۆلۆزیا ئیسلامیه‌كانیان به ریكای مزكهوتهكانیانهوه شۆر ده‌كه‌نه‌وه بۆ ناو خه‌لكیی. هه‌میشه وا باس ده‌كریت مزكه‌وتی (س) هی فلان حیزبی ئیسلامیه‌و حیزبی (ص) هی فلان حیزبه ، به‌لی به شیوازی خۆی مزكهوتهكانیش به‌شیكن له ده‌سه‌لات و خاوه‌ن ئابوری خۆیانن. وتارخوینی مزكه‌وته‌كان به‌رده‌وام سوكایه‌تی به سیكولاریسته‌كان و ئافره‌تانی ئه‌م ولاته ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وان بیرناكه‌نه‌وه‌و حكومه‌تیش بیدهنكه، ئه‌كه‌ر مزكه‌وته‌كان هیزیكیان له بشت نه‌بیت و هه‌ست به بوونی ده‌سه‌لاتی خۆیان نه‌كه‌ن ناتوانن ئه‌م ره‌فتاره قیزه‌ونانه ئه‌نجام بده‌ن هاوشیوه‌ی ده‌سه‌لاتی كه‌نیسه له سه‌رده‌می دیكتاتۆریدا له رۆزئاوا.
سیكولاریسته‌كان دژ به ئاینن؟
ئیمه‌ی سیكولاریسته‌كان هه‌رگیز ئاماژه‌مان به‌وه نه‌داوه دژی ئاینین ، یان دژی مزگه‌وتین ، یان دژی چوونه حه‌ج و خودا په‌رستی هاولاتیانین ، به‌لكو ئیمه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئاینین له ده‌وله‌ت و له ده‌ستور و ئاین وه‌ك مافیكی تاك ده‌بینین ، هه‌ربۆیه ده‌بیت خاوه‌نی دهستوریَك بین كه نوینه‌رایه‌تی هه‌مووان بكات. به پیچه‌وانه‌وه هه‌ر باسیك له هاولاتی بوون و مافی مه‌ده‌نی و ئازادی بكریت بی جودا كردنه‌وه‌ی ئاین له ده‌وله‌ت ته‌نیا وه‌ك دروشم دهمینیتهو هیچیتر.
به‌ریزتان ده‌بوایه ئاماژه‌شتان به رۆلی زانایانی ئاینی بكردایه كه فشاری خۆیان بۆسه‌ر لیژنه‌ی ده‌ستور زیاد كردوه‌و ده‌یانه‌وی بشبنه مه‌رجه‌عی ئاینیی له كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ی جامیعه‌ی ئه‌زهه‌ر له میسر. به‌ریزتان به‌رده‌وام به وشه‌ی به‌ریزو برا باس له ئیسلامیه‌كان ده‌كه‌یت به‌لام به ده‌ستیكی توند و هونه‌رمه‌ندانه ئاماژه به عه‌لمانیه‌كان ده‌كه‌یت ، ئه‌وه‌ش ته‌ره‌فداری تۆ‌و هاوبیره‌كانت نیشان ئه‌دات له ناو ئه‌و لیژنه‌ی ده‌ستوره حیزبیه‌دا.
عه‌دنان عوسمان / دەبێت عەلمانیەکانی کوردستان لەوە تێبگەن کە ئێستا لە جیهاندا پیاچونەوەیەکی ورد هەیە بۆ رۆڵی ئاین لە کۆمەڵگا و لە فەزای گشتیدا. ئێستا نەرمیی و تێگەیشتنێکی ئیجابی هەیە بۆ ئەو رۆڵەو، وەک جاران بە چاوی ترس و گومانەوە سەیری ئاین ناکرێت. ئیستا ئاین لە زۆر ولاتی جیهاندا کاریگەری خۆی هەیە. بەڵام بێ مافی دەستێوەردان لە دەسەلاتەکان و دارشتنی یاساکاندا. بەلام ئاین و کەنیسە لەسەر هەموو پرسێک قسە دەکەن و کەس ئەو مافەیان لێزەوت ناکات. هەق وانییە هەندێک عەلمانی بەچاوی تالیبان و قاعیدەوە سەیری سەرجەم ئیسلامییەکان بکەن… تاد.
وه‌لام / به‌لی له جیهاندا ئه‌و پیداچونهوهیه هه‌یه‌و له رۆژاواش ئه‌وه كراوه به‌لام به‌ریزتان دوو كه‌لتورو دوو جیهانی ته‌واو جیاواز له‌یه‌كتر به‌هه‌له دهشوبهینیت. ئینجیل رۆفۆری تیدا كرا كه له‌كه‌ل بیركردنه‌وه‌ی سه‌رده‌م بكونجیندریت ، كه‌نیسه‌كان له رۆژئاوا دوای به سیكولار بوونی دهولهتهكانیان رۆلی كۆمه‌لایه‌تی ده‌گێڕن له خزمه‌تی كۆمه‌لگادا. كه‌نیسه‌كان له خه‌سته‌خانه‌كاندا خزمه‌ت ده‌كه‌ن ، نان و خزمه‌تگوزاری ئه‌ده‌نه ئه‌وانه‌ی روویان تیده‌كه‌ن ، هاوكاری په‌ناهه‌نده ده‌كه‌ن و خاوه‌ن ده‌زگای كۆمه‌لایه‌تین كه به پیی یاسا ریك ده‌خریت…تاد. هه‌روه‌ها رێنسانسێکیش لە نێو ئیسلامدا ڕووی نەداوە وەک ئەوەی لە نێو ئاینی مەسیحیدا ڕوویداو به فیلته‌ری فه‌لسه‌فیدا رۆیشتوه. ئیسلام نه‌بۆته خاوه‌نی مارتین لوسهریك. ئایا ده‌زگا ئاینیه‌كان و مزگه‌وته‌كانی لای خۆمان چی‌یان بۆ كۆمه‌لگا كردوه؟ لە ھەموو گەڕەکێک مزگەوتێک یان دووان ھەن بەلام لە ھیچ گەڕەکێک کتێبخانەیەک و شوێنێکی کەلتوری و ڕۆشنبیریی تێدا نیە بۆ دانیشتوانی ئەو گەڕەکە. مرۆفه كۆچكردوه‌كان لەو مزگەوتە ناشیرینانە ئەشۆردرێن و دارەمەیتەکان لەسەر دیواری ئاودەستەکان دادەنرێن کە بێرێزیە بە کەسی موسلمان خۆی و مرۆڤەکان بە گشتی. پیش ئه‌وه‌ی ئیسلامیه‌كان له خه‌می كردنی شه‌ریعه‌ی ئیسلامی بن بۆ به شه‌رع كردنی ده‌ستور ، هه‌ول بده‌ن كرداری شارستانیانه‌و خزمه‌تگوزاری ئه‌نجام بده‌ن. لەو ھەموو پارەو بودجەیه‌ی له حكومه‌تی هه‌ریم وهریدهكرن هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی له ولاتە ھاوبیرەکانیان وەری دەگرن ، لانی کەم نیوەڕوان نانێکی گەرم بده‌ن بە ھەژاران و پەکەوتەکانی سەر شەقامەکان. ده‌ركای مزكه‌وته‌كان بكه‌نه‌وه بۆ ئاواره‌كان ، ھەموو ئەوانە لە ڕۆژئاوا کەنیسەکان دەیکەن کە موسولمانیش نین.
لە گرتە ڤیدیۆییەکدا مەلا فاتیح دەلێت “ژنان دەبێت ببنە کۆیلەی پیاوەکانیان بۆئەوەی لای پیاوەکانیان رێزیان لێبگیرێت …تاد.”. ئەم قسانە لە ولاتێکی پێشکەوتووی ھوشیاردا لە زاری قەشەیەکەوە بکرێت نەک ھەر لەلایەن ژنانیشەوە ریسوا دەکرێت بەلکو خۆی لەنێو قەفەسی دادگادا دەبینێتەوەو بیشهكهی لی قه‌ده‌غه ده‌كریت. به‌شیكی به‌رجاوی مەلاکان و “زانا ئاینیەکان” بە کورد و ناکوردەوە بەم ئەقلیەتە دەدوێن و بیردەکەنەوە. ئه‌وانه به‌شیكن له‌و به‌ناو زانا ئاینیانه‌ی كه ئیوه راتان وهركرتوون بۆ ده‌ستوور.
ئایا ئه‌م تیبینهی خۆت به ناكۆك نا‌بینیت و ده‌نوسیت ” ئیستا ئاین لە زۆر ولاتی جیهاندا کاریگەری خۆی هەیە ، بەڵام بێ مافی دەستێوەردان لە دەسەلاتەکان و دارشتنی یاساکاندا. كه‌جی ئیوه به‌ریزتان خۆتان ئاینتان كردوه به بنه‌ما بۆ ده‌ستورو مافی ده‌ست تیوهردانتان داوه به خۆتان.
مافی هاولاتی بوون له ده‌ستوردا
هاوڵاتیان لەسەر بنەمای هاوڵاتیبوون مامەڵەیان لەگەڵدا ناکرێت له هه‌ریم بەڵکو لەسەر بنەمای موسڵمانبوون و ئێزیدیبوونو کرستیانیبوون و کاکەییبوون و شەبەکیبوون سوننیبوون و شیعیبوون مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت. ئەمەش پێچەوانەی ئەو بنەما سەرەکییەی دەوڵەتی مەدەنییە کە پێداگری لەسەر یەکسانبوونی هاوڵاتیان لەبەرامبەر یاسادا دەکات. كه‌واته ناكۆكه به‌خۆی لیژنه‌ی ده‌ستوور باس له هاولاتی بوون و مه‌ده‌نیه‌ت و مافی مرۆڤ و یهكستبوون بكات.
كام مه‌زهه‌بی ئیسلامی ده‌كریته سه‌رچاوه بۆ ده‌ستور
ئایا لیژنه‌ی ده‌ستور كام مه‌زهه‌بی ئیسلامی ده‌كاته بنه‌ماو سه‌رچاوه‌ی ده‌ستوره حیزبیه‌كه‌ی (سوونه ، شیعه ، حه‌نه‌فی یان حه‌نبه‌لی) كه هه‌مویان دژ به یه‌كترن و خوینی یه‌كتر ده‌ریژن. لیره‌دا ئه‌و پرسیاره‌ش دیته گۆری ئه‌گه‌ر ئیسلامیه‌كان بروایان به یه‌ك خودا‌و یه‌ك قورئان هه‌یه بۆچی چه‌ند حیزبیكی ئیسلامی جیاواز له یه‌كتر هه‌ن و دژایه‌تی یه‌كتریش ده‌كه‌ن له‌م ههرێمهشداو هه‌ر یه‌كه‌شیان سه‌ر به ئه‌جیندای ده‌وله‌تیكی ئیسلامین.
ناوه‌ندی سیكولار له بلاوكراوهكانیدا رای وایه “کاتێک کە بنەماکانی شەریعەی ئیسلام دەکرێت بە سەرچاوەیەک بۆ یاسادانان ئەوە مانای ئەوەیە کە هەرچی فەقیهە موسوڵمانەکان لە ماوەی ١٤٠٠ ساڵی ڕابردودا وەک فەتواو یاسا بەرهەمیانهێناوەو وەک یاسا دەریانکردوە دەبێت ببێت بە سەرچاوەی یاسادانان لە ئەمڕۆ و دواڕۆژی هەرێمدا. ئەمەش لەگەڵ سروشتی گەشەو گۆڕاوی کۆمەڵگەکان نەک یەکناگریتەوە بەڵکو دژایەتی دەکات .هەروەها کە بنەماکانی شەریعەی ئیسلام دەکرێن بە سەرچاوە بۆ یاسادانان ئەوە نایەکسانی ژن و پیاوی لێدەکەوێتەوه چونکە ژنان بەپێی شەریعەی ئیسلامی مافی یەکسانیان نە لە میرات نە لە شایەدی نە لە مارەبڕینو ژیانی خێزانی نییە”. به‌لی پێویستە دەستووری هه‌ریمی كوردستان رێز لە ئاینەكانی كوردستان بگرێت ، بەڵام هیچیان نەكاتە سەرچاوەی سەرەكی یاسا دانان.
ئاینی ئیسلام له سیسته‌می په‌روه‌رده‌دا
د.شێرکۆ کرمانج له وتاریكیدا له میدیای ئاوێنە ، ١٠ی کانونی یەکەم ده‌نوسیت “بە چاو خشانێک بە کتێبەکانی پەروەردەی ئیسلامی لە ھەرێمی کوردستان بۆ پۆلی یەکەمی بنەڕەتی تا دەگاتە پۆلی دوازدەی ئامادەیی بە ڕوونی دەبینرێت چۆن ئیسلامی و سەلەفیەکان دەستیان خستۆتە نێو مینھاجی خوێندنی قوتابخانەکانی کوردستان و لەوێوە دەیانەوێت مندالانی کوردستان بکەن بە ئیسلامیی لە لایەک و کەسێکی ڕەھاگەراو قەبولنەکەر بۆ ئەوانی تر لە لایەکی دیکە. بەرپرسی یەکەم لە بە سیاسی کردن و بە ئیسلامی کردنی مندالان لە قوتابخانەکان ئیسلامیەکان و سەلەفیەکان نین بەڵکو وەزارەتی پەروەردەو وەزیری پەروەردەو سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی ھەرێمن کە بەرپرسیارێتی یەکەمیان لەم کارە قێزەون و کارەسات ئامێزە دەکەوێتە ئەستۆ. بەشێکی زۆر لە کتێبەکانی پەروەردەی ئیسلامی ھەر لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتیەوە تا دوازدەی ئامادەیی تەرخانکراون بۆئەوەی وا نیشان بدرێت کە ئاینی ئیسلام ئاینێکی سیاسیە، واتە ئیسلام لە توێی کتێبەکانی قوتابخانە نەک وەک ئاین نیشاندراوە بەلکو وەک ئادیۆلۆژیایەکی سیاسی بە خوێندکاران ناسێنراوە… لە کتێبی پەروەردەی ئیسلامی بۆ پۆلی دوازدەی ئامادەیی لە ھەرێمی کوردستان پێغەمبەر کراوە بە سەرکردەیەکی سیاسی و سەربازی.
بە موسوڵمان کردنی خوێندکار واتە کردنی قوتابخانە بە مزگەوت. ئەوەی زۆر بە زەقی لە تەواوی کتێبەکان بەرچاو دەکەوێت ئەوەیە کە دەق و چیرۆکەکانی کتێبەکان بە مەبەستی ئاشنا کردنی خوێندکار بە ئاینی ئیسلام نەنوسراوە بەلکو بە مەبەستی بە موسوڵمان کردنی منداڵەکان نوسراون. لێرەدا لە وانەی پەروەردەی ئیسلامی خوێندکاران وەک کەسێک پەروەردە ناکرێت کە قەبولی ڕەخنە بکات چونکە ئەوانەی ڕەخنە دەگرن “نەیارن” نەک کەسانێک بن کە تێگەیشتنێکی دیکەیان بۆ ئیسلام یان ژیان ھەبێت”. من رام وایه بیویسته میزووی ئاینه‌كان له قوتابخانه‌كاندا بخویندریت ، نهم ئیسلام وه‌ك ئایدیۆلۆزیایهی سیاسی.. ئه‌وه‌ش ئه‌ركی لیزنه‌ی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوره زۆرانبازیه‌ك له‌كه‌ل ئه‌م دیارده‌یه‌دا بكات.
توندره‌ویی له سیكولاریزمدا
سەبارەت بە عەلمانیەت بەردەوام لەم زاراوەیەدا ئیسلامیە سیاسیەکان ئاماژە بە زاراوەی عەلمانی توندڕەو ئەدەن و دەیخەنە ناو خانەی کۆمۆنیزم و ستالینیزمەوە ، من دەکرێ کۆمۆنیست و ستالینییش نەبم ، کەسێکی ، لیبەرال بم ، چەپ بم ، سۆشیال دیموكرات بم بەلام عەلمانیش بم. كرفتی ئەوانە لەم شوێنەدا ئەوەیە چونکە عەلمانیەکان داوای جیاکردنەوەی دین ئەکەن لە دەولەت بەلام عەلمانیەت بێ دیموکراسیەت لای من نەگونجاوەو ده‌بیت دوو دیوی یه‌ك دراو بن. بەواتا نەمانی دیکتاتۆریەتی حیزبیش پێویستە بۆ تەواوکردنی عەلمانیەتێکی تەندروست گەرنا جیاوازی نابێت لەگەل توندڕەوی ئیسلامدا چونکە ئەو کاتە ھەردوو دەبنە رێگر لەبەردەم دیموکراسیەتدا. كه‌واته عه‌لمانیه‌ت ته‌نیا ده‌توانیت له‌ناو سیسته‌می دیموكراسیدا كه‌شه بكات. بیرکردنەوەی ئاینخوازێکی ڕادیکال ، ئیسلامێکی توندڕەوی تۆتالیتێر‌و دەمارگیر کە وەک فیل تەنیا بە یەک ئاڕاستە سەیر دەکات و لەوە زیاتر ھیچیتر نابینێت بۆ من ھیچ جیاوازیەکی نیە لەگەل ستالینیەک و تۆتالیتاریزمێکی ناسیۆنالیستی وەک نازی و بەعس.
سیكولاریزم و ئایدیۆلۆژیا
ناوه‌ندی سیكولار له كوردستان وه‌ك ریكخراویكی تازه دروستبوو خاوه‌ن ئادیۆلۆژیایهكی سیاسی نیه‌و سیكولاریزم بۆخۆشی به پیچه‌وانه‌ی ئاین ئایدیۆلۆژیا نیه به‌لكو سیسته‌می سیاسیه. ئیمه له رووی فكری سیاسیه‌وه فره ره‌نگین به‌لام له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی سیكولاریزم و دیموكراسیه‌ت هاوراین. عه‌لمانیه‌ت (سیكولاریزم) سیسته‌میكی ئابوری نیه به‌لام ده‌كری هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تر بۆ كۆمه‌لگا ده‌سته‌به‌ر بكات كه پیش‌تر ئاماژه‌م پیداوون.
ژنانی موسولمان ده‌نگ بۆ سیسته‌می سیكولار ئه‌ده‌ن
ئه‌گه‌ر بروانینه كه‌مپینی واژۆ كۆكردنهوهكانمان “به‌لی بۆ ده‌ستوریكی سیكولار” به سه‌دان له ئافره‌تانی لهچكپۆش واژۆیان له‌سه‌ر كردوه چونكه ده‌زانن ئاین ده‌بیت ته‌نیا مافی تاك بیت نه‌وه‌ك بكریته سیسته‌میكی سیاسی ئاینیی ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی به شه‌رعی ئیسلام ره‌زامه‌ند بیت بۆ ده‌ستور ده‌بیت بۆنمونه ره‌زامه‌ندیش بیت به سوره‌ته‌كانی النسائ كه دونیایه‌ك ناعه‌داله‌تی تیدایه به‌رامبه‌ر به ره‌گه‌زی ئافره‌ت. ئیوه ده‌تانتوانی كه‌میك سوود له مۆدیلهكهی كانتۆنی جه‌زیره وه‌ربگرن ، ئه‌وه جكه له‌وه‌ی جه‌ندین ئه‌ندام به‌رله‌مان و به‌ربرسانی حیزبی ..تاد. وازۆیان له‌سه‌ر كه‌مبینی وازۆ كۆكردنه‌وه‌كه كردوه‌و له زیاد بوندایه‌و بونه‌ته هاوكارمان. هه‌موو ئه‌مانه ته‌نیا له ته‌مه‌نی 10 هه‌فته‌ی ناوه‌ندی سیكولاریكی بی بوددجه‌و بی باره‌كا به‌لام توانیویه‌تی له‌سه‌ر ئاستی جه‌ندین له شاره‌كانی باشوری كوردستان كه‌شه بكات و له‌سه‌ر ئاستی نیوده‌وله‌تیش بشتیوانیمان به‌یدا كردوه.
موسولمان له ده‌وله‌ته سیكولارهكاندا
له رۆژئاوا 44 ملیۆن موسولمان له سایه‌ی سیسته‌می سیكولاردا به ئارامی و ئاسوده ده‌ژین و هه‌موو مافیكیشیان هه‌یه به ئازادی ئاینیشه‌وه ، شتیك كه له ولاته ئیسلامیه‌كان نیانه. له هێرتسیگۆڤینا 70%ی دانیشتوانه‌كه‌ی موسولمانن و بریاریشیان بۆ سیسته‌میكی سیاسی عه‌لمانی داوه‌و كاریش ده‌كات. له كۆتایدا ده‌مه‌ویت بلیم : ئیوه‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور ده‌توانن به دهموچاویكی جوان یان ناشیرینه‌وه بچنه میژووی ئه‌م ههریمهو ئه‌وه‌ش به‌نده به هه‌ر تاكیكتانهوه.