كرێكارانى هاتوو بۆ په‌یوه‌ندى به‌هێڵى گه‌رمه‌وه ناكه‌ن چونكه هێڵى گه‌رم نییه بۆ كرێكاران”!
جوابێك به به‌رێوه‌به‌رى وه‌زاره‌تى كاروكارو بارى كۆمه‌ڵه‌یه‌تى نه‌زمى مووسا.
وه‌ستا حوسه‌ین:
هێڵى گه‌رم كه‌هێڵێكى ته‌له‌فۆنیه به‌ژماره (٥٥٠٠) وه‌له‌ساڵى 2013له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیەوه دامه‌زراوه، ئه‌م هێڵه له‌سه‌عات 8به‌یانى وه تاسه‌عات 4ئێواره له‌هه‌رسێ پارێزگاى كوردستان له‌كاردایه، وه به‌سێ زمان وه‌ڵام ده‌داته‌وه، ئه‌م هێڵه به‌ناو گه‌رمه وه‌كو هێڵێكى فریاگوزارى به‌حساب به‌ئامانجى خزمه‌ت تكردن به‌كرێكارانى هاتوو كۆچبه‌ر كه‌وتۆته‌كار، واته كرێكارانى هاتوو كاتێ توشى كێشه‌و گرفت ده‌بن له‌گه‌ڵ خاوانى كاره‌كان وكۆمپانیاكان و نه‌گه‌یشنه رِێكه‌وتن، به‌ته‌عبیرێكى تر كاتێ خاوه‌ن كاره‌كان مافه‌كانى كرێكاران ناسەلمێنن ئه‌وا كرێكاران بۆگێرانه‌وه‌ى مافه زه‌وتكراوه‌كانیان په‌نا بۆ ئه‌م هێڵه به‌رن تابه‌هانایانه‌وه بێن. سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم كه بیرۆكه‌ى ئه‌م هێڵه گه‌رمه هى رێكخراوى كرێكارانى بیناسازىیه، كه‌له‌ساڵى 2012دا له‌رِوداوى جاف تاوه‌ردا كه سێ كرێكارى هاتوو گیانیان له‌ده‌ستدا و هه‌ر بۆ ئه‌و روداوه وێراى رِێ ورِه‌سمێك ودانانى تاجه گولینه،پێشنیارمان بۆحوكومه‌ت ئه‌وه‌بوو كه هێڵێكى گه‌رم بۆكرێكارانى كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكا، وه له كاتێكدا ئه‌م پێشنیاره‌مان بۆحوكمه‌ت كرد كه‌هه‌ل و مه‌رجى كار له‌كوردستان رۆژبه‌رۆژ خراپتر ده‌بوو بۆكرێكاران، كه رِۆژانه كرێكاران له‌نێو پرۆژه‌كاندا گیانى له‌ده‌ست ده‌داو توشى كاره‌ساتى دڵ ته‌زێن ده‌بون، وه‌هاوكات توشى ده‌یان كێشه‌وگرفتى ترده‌بوون به‌تایبه‌تى كرێكارانى هاتوو، ئه‌م پێشنیاره‌ى رِێكخراوه‌كه‌مان كارى پێ كرا، به‌ڵام وه‌كو ئه‌وه‌ى ئێمه كرێكاران خواستمان بوو وه‌ك خۆى جێبه‌جێ نه‌كرا، به‌ڵكو وه‌كو هه‌ركارێكى تریان فۆرماڵى بوو، واته ته‌نیا به‌رواڵه‌ت ئه‌وده‌زگایه‌یان دامه‌زراند و ئیتر میكانزمى واقیعى بۆكاركردن چىیه جێگه‌ى بۆنه‌كرایه‌وه له‌م ده‌زگایه‌دا، وه‌ئه‌م ده‌زگایه‌یان تایبه‌ت كرد به‌كرێكارانى هاتوو وه‌كو ئه‌وه‌ى كرێكارانى ناوحۆى كوردستان هیچ كێشه‌و گرفتێكمان نه‌بێ له‌سایه‌ى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا به‌زۆرێ له‌مافه‌كانیان گه‌یشتبن. هه‌ربۆیه ئه‌م هێڵى گه‌رمه دواى دووساڵ نه‌ىتوانى فریاى كرێكارانى هاتوو بكه‌وێ و بێته وه سیله‌یه‌كى كارا بۆیان، ئه‌م رِاستیانه به‌ئیعترافى به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى كاریش به‌یان ده‌كرێ وحاشاى لێ ناكرێ، هه‌روه‌كو لێدوانى جێگرى به‌رێوه‌به‌رى وه‌زاره‌تى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى نه‌زمى مو‌سا ده‌ڵێ كه له‌رِۆژنامه‌ى ئاوینه ژماره 484 سێ شه‌ممه کەمترین كرێكارى هاتوو په‌یوه‌ندى كردوه به‌م هێڵه‌وه، ئه‌وانه‌شى واپه‌یوه‌ندیان كردوه بۆمه‌سه‌له‌ى خانه‌نشینى بووه كه‌ئاخۆ خانه‌نشین ده‌بن، ئه‌م به‌رێوه‌به‌ره زۆر به‌خه‌م ساردیه‌وه ئه‌م لێدوانه‌ى داوه‌و باس له‌وه ناكات مایه‌پوچى ئه‌م كاره‌یان چییه‌و هۆكاره‌كان چین كه ئه‌وه‌ى كرێكاران په‌یوه‌نیان پێوه ناكه‌ن، دیاره هۆكاره‌كان زۆرباش ده‌زانن چییه به‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندیاندا نییه رِاستیه‌كان بڵێن یان وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بكه‌وێته ژێر پسیاره‌وە، ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى ئه‌وانه رِێگه‌ى داوه به‌سه‌رمایه‌دارانى ناوخۆوده‌ره‌وه تائه‌وه‌ى بۆیان ده‌كرێ سودو قازانجى كار‌و رِه‌نجو ماندوبونى كرێكاران به‌تاڵان به‌رن، هیچ یاساورِێسایه‌ك به‌ره‌سمى نه‌ناسن، وه‌خراپترین هه‌لومه‌رجى كاركردن به‌سه‌ر كرێكاراندا داسه‌پێنن، دیاره له‌كاتێكدا ئه‌م هێڵه داده‌مه‌زرێ كه‌كرێكارانى هاتوو له‌كوردستان ژیان و گوزارانى ئه‌وان زۆرله‌كرێكارانى ناوخۆى كوردستان خراپتره واته زۆربه‌ى زۆرى كرێكاران كه‌له‌گه‌ڵ كۆمپانیا‌و خاوه‌ن كاره‌كاندان وه‌كو ئه‌سیرى جه‌نگ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ وشوێنى كاره‌كانیان وه‌كو سه‌ربازگه‌و زیندان وایه، پاسپۆرته‌كانیان به‌ده‌ست خاوه‌ن كاره‌كانه‌وه‌یه وه‌كو كارتێكى هه‌ره‌شه به‌كارى دێنن له‌به‌رامبه‌ر هه‌رنارِه‌زایه‌تێكى كرێكاراندا، یان بڵێن خاوه‌ن كاره‌كان تەهدیدى كرێكاران ده‌كه‌ن له‌نشینگه‌كان تامۆڵه‌تى كاركردن و مانه‌وه‌یان پێ بدرێ، دیاره زۆربه‌ى زۆرى كرێكارانى هاتوو په‌رژو بڵاوو نارِێكخراون، وه‌له‌كوردستانیش بزووتنه‌وه‌ى كرێكارى لاوازه‌و ناتوانێ داكۆكىكارى كرێكارانى هاتوبێت، وه‌هه‌موو ئه‌وسه‌ندیكاو رِێكخراوانه‌ى كه خۆیان به‌داكۆكى كارى كرێكارانى هاتوو ده‌زانن نه‌یان توانیوه یه‌ك تۆز له‌مه‌ینه‌تیه‌كانى كرێكاران كه‌مكه‌نه‌وه، هه‌موو ئه‌مانه واى كردووه كه بارودۆخى كرێكارانى هاتوو له‌وپه‌رى خراپى دابێ، وه زۆربه‌ى ئه‌وكرێكارانه‌ى گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن یان بریندار و كه‌مئه‌ندام ده‌بن كرێكارانى هاتوون، زۆربه‌ى كێشه‌ى نه‌دانى كرێ و دواكه‌وتنى موچه، دیسانه‌وه رِوى له‌م باسه‌ى كرێكارانه، هه‌روه‌ها كرێ وحه‌قده‌ستى كه‌م ئه‌مه بێجگه له‌سه‌عات كارى زۆر وكارى تاقه‌ت پروكێن، شوێنى حه‌وانه‌وه‌یشیان هه‌رخراپه‌و بێ دكتۆر وده‌رمانن، به‌كورتى بارودۆخى كرێكارانى هاتو به‌رِاده‌یه‌ك خراپه كه‌له‌باسكردن نایه، وه‌كرێكاران نا‌وێرن له ترسى ده‌ركردن و نان برینانیان ناتوانن ئه‌م بارودۆخه‌ى خۆشیان بۆ میدیا‌و رِێكخراوه‌كان باس بكه‌ن، وه لایه‌كى تر‌ى ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌وه‌یه‌كه كرێكاران به‌ئه‌زمونى رِۆژانه‌یان گه‌یشتون به‌وقه‌ناعه‌ته‌ى كه‌له‌كوردستان نه‌حكومه‌ت نه‌هیچ كه‌سێ داكۆكیان لێ ناكات، بۆیه متمانه‌یان به هیچ ده‌زگایه‌ك نه‌ماوه، هه‌ربۆیه هانایان بۆده‌زگاى هێڵى گه‌رم نیه‌و هێڵێكه بۆ فریواندن و بێ ده‌نگكردنى كرێكاران. هێڵى گه‌رم وه‌كو هه‌رده‌زگایه‌كى تر‌ى ده‌سه‌ڵاتداران ده‌زگایه‌كى بیرۆكراتىو له‌سه‌رو ئیراده‌ى كرێكارانه‌وه پێك هاتووه رِێگه نادا كه‌مترین ده‌خاڵه‌تى كرێكاران و رِێكخراوه‌كانیان و نوێنه‌رانیانى تیابێت، تاببێته ده‌زگایه‌كى كارا‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندى كرێكاراندا بێت.