جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستان
سه‌دان ساڵ بوو میلله‌ته‌كه‌مان له پێناو ئازادی و رزگاربوون له‌ژێر ده‌سته‌یی هه‌زاران تێكۆشه‌ر و ئازادیخواز خوێنی خۆیان به‌خشی به‌م ئامانجه به ئومێدی كوردستانێكی ئازاد ، راپه‌رینی 1991 ئه‌م ئومێده‌ی هێنایه‌دی به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌رزوو شه‌ری خۆبه‌خۆ به‌رۆكی گرتین و به‌نه‌خشه‌و پیلانی ناحه‌زانی گه‌ل هه‌زاران لاوی نیشتیمان بوونه قوربانی به‌م هۆیه‌وه پرۆژه‌ی میلله‌تسازی و بنیادنان له‌بارچوو ، ئاله‌م كاته‌دا و ساڵی 1995 بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان وه‌ك هێزێكی دژه‌شه‌ڕ به‌دروشمی (ئاشتی,ئازادی ,دادپه‌روه‌ری ) دامه‌زرا له‌پێناو فراوان كردنی بازنه‌ی ئاشتی وته‌سككردنه‌وه‌ی بازنه‌ی شه‌ڕ.خۆشبه‌ختانه شه‌ری نێوان لایه‌نه‌كان به‌هه‌وڵی هه‌مووان و دۆستانی گه‌له‌كه‌مان كۆتایی هاتوو بزووتنه‌وه‌كه‌تان لایه‌نێكی چالاك و زیندووی ئه‌و هه‌وڵانه‌بوو .
جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستان .. له ئێستادا سه‌رباری چه‌ندین هه‌ره‌شه‌ی ده‌ره‌كی و لاوه‌كی و عه‌قلیه‌تی ته‌سكی حزبایه‌تی و مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت سیمای زاڵی به‌رێوه‌بردنه كه ئه‌مه نه‌ك هه‌ر تاڵانی ، سامانی نیشتیمانیشی به‌هه‌ده‌رداوه ، بگره فه‌سادی ئیداری تاسه‌ر ئێسك رۆچووه و دۆخێكی ناله‌باری وای بۆ هاوڵاتیان و مووچه‌خۆران دروستكردووه كه به‌رگه گرتنی ئه‌سته‌مه .
ئه‌مه له‌كاتێكدا كه جۆره‌ها مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌مان هه‌یه ترسناكترینیان ئه‌و ئاڵوگۆره خێرا و تیژ تێپه‌رانه‌ی عێراق كه هه‌موو جومگه‌كانی حكومه‌تی توشی قه‌یران كردووه و ململانێی پێكهێنه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی حكومه‌تی قوڵتر كردۆته‌وه تا ئاستی داواكردنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و گۆرینی ده‌ستووری عێراق كه‌ئه‌مانه هه‌مووی به‌زیانی خواسته‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه له‌م په‌رش و بڵاویه‌ی نێوماڵی كورد .
ئێمه دژی ئه‌م دۆخه ناله‌باره‌ی میلله‌ته‌كه‌مانین . بۆیه پێویسته هه‌رچی زووه زمانی دیالۆگی نیشتیمانی بێته ئاراوه و كۆتایی به سیمای دوو ئیداره‌یی و ناوچه‌گه‌رێتی و عه‌قڵیه‌تی ته‌سكی حزبایه‌تی بهێنرێت و ده‌رفه‌تی شیاو بۆ ژیانكردن له كوردستان بره‌خسێت .
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان پشتیوانی ده‌كات له‌ده‌نگی ئازاد و سازدانی كۆر‌و كۆبوونه‌وه و مانگرتن و ناره‌زایه‌تی به مافی هه‌مووان ده‌زانێت هه‌روه‌ها داكۆكی ده‌كات له دامه‌زراندن له دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زووی دامه‌زراندن ده‌كات له بواره به‌رهه‌مهێن و خزمه‌تگوزاریه‌كان هه‌روه‌ها دژ به‌تایبه‌تكردنی كه‌رتی گشتی و چاوچنۆكی كۆمپانیا حزبی و كه‌سییه‌كان .
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان. له‌م رۆَژه‌دا گه‌رمترین سڵاو ده‌نێرێت بۆ سه‌رجه‌م چین و توێژه كۆمه‌ڵاتیه‌كانی كوردستان .. به‌تایبه‌تی كرێكاران و جوتیاران و مامۆستایان و موچه‌خۆرانی سته‌ملێكراو ، بۆ لاوان و گه‌نجانی نیشتیمان .
ئێوه‌ش خه‌ڵكی كوردستان له‌ده‌وری بزووتنه‌وه‌كه‌تان كۆببنه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م خواست و داوا ره‌وایانه .
مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
25/8/2022