سهنتهری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامهنوسان رایگهیاند، پێشوازی لە نوسراوی ژمارە (142/ 2025/ 3889)ی دەستەی سەرپەرشتیاریی دادوەریی عێراق (ئیشرافی قەزایی) دەکات، کە تایبەتە بە سڕینەوە و هەڵوەشاندنەوەی نوسراوێکی پێشوتری سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی باڵای دادوەری (1223/ 2025). نوسراوە هەڵوەشاوەکە، ئازادیی ڕادەبڕینی لە میدیا و پلاتفۆرمە ئەلیکترۆنییەکاندا دەخستە ژێر ڕەحمەتی لێشاوی سکاڵاکانی داواکاری گشتییەوە.
سهنتهری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامهنوسان ئهمڕۆ له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، پێشوازی لە نوسراوی ژمارە (142/ 2025/ 3889)ی دەستەی سەرپەرشتیاریی دادوەریی عێراق (ئیشرافی قەزایی) دەکات، کە تایبەتە بە سڕینەوە و هەڵوەشاندنەوەی نوسراوێکی پێشوتری سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی باڵای دادوەری (1223/ 2025). نوسراوە هەڵوەشاوەکە، ئازادیی ڕادەبڕینی لە میدیا و پلاتفۆرمە ئەلیکترۆنییەکاندا دەخستە ژێر ڕەحمەتی لێشاوی سکاڵاکانی داواکاری گشتییەوە.
ئاماژهی بهوهشكردوه، نوسراوە گشتێنراوەکەی دەستەی سەرپەرشتیاریی دادوەریی، کە ئەمڕۆ پێنجشهممه دەرچوە و جێگەی خۆشحاڵییە، جەخت لە ڕێزگرتن لە ئازادیی ڕادەربڕینی دەستەبەرکراو لە دەستوری هەمیشەییدا دەکاتەوە.
سەنتەری میترۆ رونیكردوهتهوه، هەروەها سزای بەرپرسێکی دادوەریی دراوە کە بەناوی ئەنجومەنی باڵای دادوەرییەوە کۆنوسێکی بەو جۆرە داڕشتوە کە داواکارە گشتییەکان ئاڕاستەدەكات بۆ ئەوەی سکاڵای یاسایی دژی ئەوانە بجوڵێنن کە لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا “بانگەشە بۆ ڕوخاندنی ڕژێمی سیاسیی عێراق و لەقکردنی شەرعیەتەکەی دەکەن”.
ئازادیی ڕادەربڕین مافێکی خۆڕسکە و بە پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان و دەستوری هەمیشەیی عێراق دەستەبەر کراوە، سەنتەری میترۆ ناکرێت بە هیچ پاساوێک و لە هیچ بارێکدا بەرتەسک بکرێتەوە. لەم ڕوەشەوە، ڕاستکردنەوە و ڕونکردنەوەکەی دەستەی سەرپەرشتیاریی دادوەری، هەنگاوێکە لە جێگەی خۆیدا و کارێکی پێویست و سەركەوتنە بۆ پرەنسیپی ئازادی ڕادەربڕین.