لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ به‌جێهێشتنی نیشتیمان له‌پێناوچی دا ؟بۆچی گه‌نجان كۆچ نه‌كه‌ن ؟

به‌جێهێشتنی نیشتیمان له‌پێناوچی دا ؟بۆچی گه‌نجان كۆچ نه‌كه‌ن ؟

0 تێبینییەکان 29 بینینەکان

ئاوات خیروڵا:koch

ناعەدالەتی و بێ كاری و دابین نەكردنی مافەسەرەتاییەكان له‌لایه‌ن حكومه‌ت بۆگه‌نج , و جیاوازی چیینایەتی , نائارامی و ناسه‌قامگیری ئه‌منی له‌دوای شه‌ڕی داعش و دیارنه‌بونی ئاینده‌ی گه‌نج له‌كوردستان ، و بونی قه‌یرانی زۆر له‌ عێراق و به‌تایبه‌ت هه‌رێمی كوردستان وای لەگەنجانی كورد كردووە , كە ڕۆژانە دەیان وسه‌دان گەنج لاو نیشتیمان و خاكی خۆیان بەجێبهێڵن, ڕوو لەوڵاتێكی غەریبە بكەن لەپێناو بەدیهێنانی خواستەكانی و ژیانێكی باشتر و خۆش گوزەرانتر.
كاتێك گەنجێكی كورد دوای تەواو كردنی خوێندن لەماڵەوەیە و حكومەت هەلی دامەزراندنی بۆ ناڕەخسَنێت , و كاتێك دەبینێت سیاسەت و زۆربەی سیاسەت مەدارانی هەرێمه‌كه‌ی ، لەخەمی كورسی و بنەماڵەو ده‌سه‌ڵاتی خۆیەتی , بێ ئومێد ده‌بێت لە دابین كردنی خواستەكانی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ ناچارله‌وبارودۆخه‌یا كۆچ ده‌كات .
سەر ڕای جیاوازی چینایەتی و بونی ناعەدالەتی و گەندەڵی زۆر ، و بێ بەش بون لەزۆربەی سەرەتایترین مافەكانی ژیان كه‌ گه‌نجێك ئاسوده‌ و دڵخۆشی بكات . گەنجێك ئەگەر بە 10 ساڵ كاركردن نە بێتە خاوەن 100 مەتر زەوی تالێی نیشتەجێبێت , ناچاره‌ خێزانیش پێك نه‌هێنت، تا بەكرێچێتی نەمرێت ئەمەو چەندان مافن كە گەنجانی كورد لەباشور بێ بەشن , هەربۆیە ناچار كۆچ دەكات بەرەو وڵاتێك كەژیان و سیاسەت و ڕێزی مرۆڤەكان بەشێوەیەكی ترە .
حكومەتی هەرێم و بەرپرسانی هەرێم, یەكێك لەهەر خاڵەنەگەتیف وخراپی ، نەبونی بێ پلانییه‌كانی لەوەدایە , كە بێ ئەوەی بیر لەوەبكاتەوە , گەنجێكی 25 ساڵ جگە لەخانەوەدەكەی لە وماوەیەی بەخێوی كردووە , حكومەت پێداویستی خوێندن و پێدانی خۆراك و لەئەستۆگرتوە , هەروەها چەند خەرجییەكی ترلەئەستۆبووە بۆئەوەی سود لەتواناكەی وەربگرێت خزمەت بكات ,بەڵام بەهۆی دابین نەكردنی خواستەكانی ژیان و سود وەرنەگرتن لەتواناكانی بونی ناعەدالەتی و جیاوازی گەنجەكە كۆچ دەكات . بە هێزێكی زۆری كاركردن و خاوەن بیرۆكە ڕوودەكاتە وڵاتێكی تر ,تا سود لەتواناكەی وەردەگرێت, جگەلەوەی گەنجەكە ژیانێكی باشتر و كەم كێشەتری دەبێت . ئەو وڵاتەی گەنجە كوردەكەی وەرگرتوە سودمەند دەبێت.
داوای چەند سالێك كاتێك ئەو گەنجەی كۆچی كردووە , لەتەمەنێك دەگەڕێتەوە كوردستان ، كە جگە لەزیان سودێكی ئەوتۆی نابێت بۆ حكومەت ,چونكه‌ ئه‌و ته‌مه‌نی گه‌نجی و توانا و بیرۆكه‌و وزه‌كانی خۆی له‌وڵاتێكی تر سه‌رف كرد، هەمووئەمانەش بەرپرسان و حزبەكان لێ بەرپرسن كەلەئایندە هەرێمی كوردستان بەگشتی باجی هەڵەكان دەدات.
لەماوەی ڕابردوودا ئەوەندەی حزبەكان و بەرپرسەكانی كورد بەرژوەندەی خۆیان و كەس وبنەماڵەكانی خۆیان لەبەرچاوگرتووە،تا ژیانێكی باش و خۆشگوزەرانیان بۆ دابین بكەن , بیری ئەوەیان نەمابوو ، كە گەنجانی ترلەكوردستان , هەیە كە پێویستیان بە ماف و ژیانه‌ . چاوڕێی به‌ڵێنه‌كانن كه‌ جێبەجێبكرێت تا باشتر و خۆشتر بژین !
هەربۆیە , ڕۆژ لەدوای ڕۆژ كۆچ لەنێو خەڵكی باشوری كوردستان و بەتایبەت گەنجان زیاد دەكات, تائەو كاتەی به‌رپرسانی حزبی و حكومی سه‌ركرده‌كان واز له‌قسه‌ی بریقه‌ دار و مزایه‌ده‌كردن به‌گه‌نجان ده‌هێنن و، جیاوازی چیانیەتی و ناعەدالەتی و گەندەڵی كەمبونەوەی ، جیا وازای ژیان لەنێوان كوڕە بەرپرسێك و كوڕی كاسبكارێك نەمێنی یاخود هەستی پێ ناكرێت .

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە