لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن لە لاهای كوردان چیرۆكی جینۆسایدكردنی خۆیان گێڕایەوە

لە لاهای كوردان چیرۆكی جینۆسایدكردنی خۆیان گێڕایەوە

0 تێبینییەکان 108 بینینەکان

لە  چوارچێوەی  كارەكانی كۆنگرەی 24ی وڵاتانی ئەندامی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە شاری لاهای هۆڵەندا , تۆریی  KONCICC  بە هاوكاری رێكخراوەكانی دژ بە جینۆساید و چەك سمینارێكی  لە رۆژی چوارشەمە رێكەوتی 3-12-2025  رێكخست , كە ژمارەیەك بەرچاو  لە  میوانانی بیانی لە باڵوێزی وڵاتان , بەرپرسی رێكخراوە جیهانییەكان و رۆژنامەنووسان و چالاكوانانی جینۆسایدی بیانی ئامادە بوون , بە یەكێك لە سمینارە سەركەوتووەكانی كۆڕبەندەكە  داریكرا,لە رووی ئامادەكارییەوە , هاوكات نمایشی فلیم و  پیشانگای كتێب و بڵاوكراوە  كرا.

لە تەوەری یەكەم  سێ قوربانی جینۆساید دارا محەمەد عەلی رزگاربووی  زیندانەكانی دووبز و نگرە سەلمان , سۆنیا رزگاربووی  جینۆسایدی شەنگال,  لوقمان عەبدالقادر رزگاربووی كیمیابارانی شاری هەڵەبجە قسەیان كرد و چیرۆكی تراژیدی خۆیان گێڕایەوە , لە پانێڵی دووەم  سالار مەحمود  و  خاتوو عەدالەت عومەر و  هابیل حاجی ئەحمەد  سەبارەت بە دۆسیەی ئەنفال , گۆڕی بە كۆمەڵی كورد لە عێراق,  تێكشكاندنی داعش لە لایەن جەنگاوەرانی كورد  و ئاوا كردنی مۆنمێنتی شەهیدانی پێشمەرگە لە مۆنمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ قسەیان كرد, لە كۆتاییدا  خواردن و شیرینی كوردی پێشكەش بە میوانەكان كرا.

هەموو ئەم چالاكیانە  لە 15 ساڵی رابردوو  لە  سەر حیسابی خۆمان ئەنجاممان داوە, دوور لە هاوكاری دەرەكی بەڕێوە چووە.

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە