لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ تۆڕی هەشتی مارس: لە ماوەی ١١ مانگدا ٥٣ ژن کوژراون

تۆڕی هەشتی مارس: لە ماوەی ١١ مانگدا ٥٣ ژن کوژراون

0 تێبینییەکان 64 بینینەکان

لە شاری سلێمانی لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی بە ژنان، تۆڕی هەشتی مارس چالاکییەکی بەرێوەبرد و ڕایگەیاند، لە ماوەی ١١ مانگدا ٥٣ ژن لە هەرێمی کوردستان کوژارون، دەشڵێن: بەردەوام دەبین لەوەی دەسەڵات بە ئاگا بهێنینەوە دژی ئەو توندوتیژییانەى دژ بەژنان دەکرێن.
لە پارکی نالی لە شار سلێمانی، تۆڕی هەشتی مارس لە چوارچێوەی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، چالاکییەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوەچوو.

لەسەرەتای چالاکییەکەدا ژنان پانکارتیان بە چەندین دروشمی جیاوازی وەک (توندوتیژی دژ بە ژنان دژی سروشت و یاسایە، توندوتیژی شکاندنی شکۆی مرۆڤە) دابەشکرد و هاوکات چەندین دروشمی دیکەیان بەرز کردبووە، هەروەها ٥٣ ماسکی سپیان هەڵگرتبوو وەک گوزارشتێک دژی کوشتنی ٥٣ ژن لەمساڵدا.

دواتر شنە علی ڕاپۆرتێکی ناوەندی  نەتەوەیەکگرتوەکانی بۆ توندوتیژی دژ بە ژنان خوێندەوە و ڕایگەیاند، یەکێک لە بەربڵاوترین پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ،کوشتنی ژنان کە یەکێکە لە قورسترین شێوازەکانی توندوتیژی، بەپێی لێکۆڵینەوەی ئامارەکانی ژنانی نەتەوە یەکگرتوەکان خەمڵاندنی نوێیە جیهانی و نوێترین لێکۆڵینەوەی هەرێمیەکان بەردەست دەخات لە سەر کچان و ژنان کە لە لایەن هاوسەریان ئەندامانی دیکەی خێزانەکەیانەوە کوژراون.

ئاماژەى بەوەشکرد، بەپێی نوێترین ئامارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ نزیکەی ٥٠ هەزار ژن لە جیهاندا کوژراون، نزیکەی ٦٠% هەموو ئەو کوشتنانە بە مەبەستبوون، لە کاتێکدائامارەکان لە ئێستادا تەنها دەتوانرێ لە ناوچەکانی ئەمریکاو ئەوروپا بە دەواداچونیان بۆ بکرێت بە هۆی کەلێنی داتا لە شوێنەکانی تر.

هەر لە ڕاپۆرتەکدا ئاماژە بەوە کراوە کە توندوتیژییە ئەلیکترۆنییەکانی وەک هەراسانکردنی ئەلیکترۆنی، کۆنترۆڵکردنی زۆرداری و خراپ بەکارهێنانی وێنە، دەکرێت ببێتە هۆکارێکی مەترسی ڕاستەقینە لە سەر ژیانی ژنان.

لە ڕاپۆتەکە داوای ڕێگریکردنێکی بە پەلە و هاوکاری دەکات لەوانە چوارچێوەیەکی یاسای بەهێز، وەڵامدانەوەی دادپەروەری تایبەتمەندی، هەڵسەنگاندنی مەترسی بە چەند دامەزراوەیەک، خزمەتگوزارییەکانی سەنتەری قوربانی و سنوردارکردنی چەکی ئاگرین و کەمپە گشتییەکان کە دژ بە نەریتە زیان بەخشەکان دەوەستنەوە.

لەچالاکییەکەدا شەدا بەشیر ئەندامی تۆڕی هەشتی مارس ڕایگەیاند، لە هەرێمی کورستان چەندین ساڵە بە پاساوی جۆراوجۆر حکومەتی هەرێمی ئامارەکانی کوشتنی ژنان بە نهێنی دەهێڵێتەوە و ئاشکرایان ناکات، بۆیە بە پێی ئامارێکی نافەرمی لە ماوەی ١١ مانگی ڕابردوو ٥٣ ژن لە هەرێمی کوردستان کوژراون، ئەمەش زەنگێکی مەترسیدارە و پێویستی بە هەڵوێستە لەسەرکردنە.

هاوکات هەر لە چوارچێوەی چالاکییەکەدا سمکۆ ڕەشید ئەندمی تۆڕی هەشتی مارس یاداشتی تۆڕەکەی خوێندەوە و ڕایگەیاند، وەک کاری بەردەوامیمان دەسەڵات بە ئاگا دەهێنینەوە لەو پێشێلکارییەی بەرامبەر ژنان دەکرێن.

وتیشی: لە هەوڵی ئاڕاستەکراو و کۆنەخوازی کەڕێکخراوەکان و داکۆکیکاران ڕووبەڕووی دەبنەوە لە ڕێگریکردن لە چالاکی دانانی چەندین ڕێوشوێنی ناڕەوا نایاسایی، ئەمە لەکاتێکدایە مایک ئازادکراوە هەندێک بۆ پیاوانی ئاینی بۆ سوکایەتی کردن بە ژنان و خەڵکی ئازادیخواز .

سمکۆ ڕەشید وەک تۆڕی هەشتی مارس لە ٢٥ نۆڤەمبەردا چەند خاڵێکی خستەڕوو:

١- هەموومان هەمەهەنگ و هاوخەباتین لەگەڵ ڕێکخراوی داکۆکیکارانی عێراق و هاوپەیمانی ١٨٨ بۆ هەڵوەشاندنەوەی مدەوەنەی جەعفەری.

٢- وەک هەمیشە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بە بەرپرسی یەکەم دادەنێین لە پاراستنی ژنان.

٣- چیتر وەزارەتی ناوخۆ ئامارەکانی توندوتیژی بە شاراوەی نەهێڵێتەوە و بۆڕای گشتی بخاتەڕوو.

٤- دەسەڵاتدارانی هەرێم بەرپرسن لە بێکاری و نەبوونی هەلی کار بۆ ژنان و نەبوونی چاودێری لەسەر کەرتی تایبەت و کۆمپانیاکان لە بەرامبەر کاری ژنان بە کاتێکی زۆر و بڕە پارەیەکی کەم بەناوی مووچەوە.

٥-خراپی باردۆخی ماڵەکانی داڵدەدانی ژنان نەبوونی پێگەی بەهێزی لە ناوکۆمەڵگەدا وایکردووە ژنان سڵبکەنەوە لە چوونیان بۆ ماڵێکی پارێزراو لەکاتی ڕووبەڕووبونەوەیان بە توندوتیژی.

٦- گرنگی نەدان بە پرسی ژن کوشتن لە لایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان ودەربازبوونی تاوانباران و سزا نەدانیان هۆکاری سەرەکی ڕێژەی بەرزبوونەوەی توندوتیژییە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە