به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شه‌یما ره‌شید یه‌كه‌می پۆلی دوانزه‌ی وێژه‌یی له‌كاتی دابه‌شكردنی خه‌ڵات به‌سه‌ر یه‌كه‌م و دووهه‌م و سێهه‌مه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وتی “ژیانی هه‌ژاری شانازییه‌كی گه‌وره‌یه”.
هه‌روه‌ها وتویه‌تی “لەگەڵ پێنج خوشک و برادا تەنیا لە ژوورێکدا دەژین بێ فێنککەرەوە و بە ژیانێکی زۆر هەژارانە و “ژیانی هەژاری شانازییەکی گەورەیە بۆ من، بەو مانایە شانازییە کە توانیومە دەرەجەی بەرز بهێنم و هەژارییەکەم ڕێگر نەبێت لەبەردەم دەرچوون و سەرکەوتنمدا”.
شەیما سەبارەت بەو ڕەخنانەی کە لە سیستەمی شێوازی هەڵبژاردن دەگیردرێت، گوتی: “سیستەمە زۆر دروست و تەنانەت باشیشە و ئەوەی گرنگە تەنیا و تەنیا خوێندنە کە پێویستە قوتابی و خوێندکار بخوێنن تا سەرکەون و سیستەمەکە کێشەی تێدا نەبوو.”
به‌پێی راگه‌یاندراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه وێنه‌یه‌كی بۆ ئاوێنه نێردراوه، ئه‌مڕۆ لە وەزارەتی پەروەردە، (د. پشتیوان سادق) وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە یەکەم و دووەم و سێیەمەکانی نۆیەمی بنەڕەتی و دوانزەی ئامادەیی (پیشەیی، زانستی و وێژەیی)ـی کرد و خەڵاتی بەسەر هەموواندا دابەش کرد.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه وەزیری پەروەردە بەڵێنی ئەوەی پێداون کە لەگەڵ وەزیرەکان و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران مەراسیمێکی تایبەتیان بۆ ساز بکەن.
له‌ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا وه‌زیری په‌روه‌رده پێیووتون: “دەزانم ئەم ماوەیە و پاش تاقیکردنەوەکانتان بە هۆی ئەو دەنگۆیانەی کە بڵاو دەکرانەوە، دونیایەک پاڵەپەستۆی دەروونیتان لەسەر بووە، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە ئێستا کە لێرە هەموومان دانیشتووین هەست بە پووچەڵی هەموویان دەکەین.”
وەزیری پەروەردە ئه‌وه‌شی وتووه “ئێوە دەتانبیست کە دەگوترا یانزەهەزار نمرەی (100) هاتووە، کەچی ئێستا بۆ خۆتان دەبینن تەنیا یەک (100) هاتووە کە ئەویش (دونیا)یە. یا دەیانگوت وەرەقەی تاقیکردنەوەکان ئاشکرا بووە، ئێمە خەڵاتمان دانا بۆ ئەوانەی کە نمونەمان بدەنێ کەچی ئەویش تەنیا دەنگۆ بوو. یا دەیانگوت دەرەجە زۆر دێت، هەرچەندە ئەمە ناخۆشە بۆ ئێمە بەڵام خۆ دەبینن کە دەرەجە کەم هاتووە”.