ره‌خنه به‌رده‌وامه‌کانى پاپا فرانسیس له‌ئابوریى بازاڕى ئازاد، وایلێکردوه ببێته سومبولێک بۆ چه‌پڕه‌وى‌و ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوبێته‌وه که‌پاپا کۆمۆنیسته. به‌ڵام ئه‌و خۆی ئاماده‌ده‌کات به‌کتێبێک وه‌ڵامبداته‌وه.
گرانترین سه‌ردان
پاپاى ڤاتیکان، سه‌رۆکى کڵێساى کاسۆلیکى که‌زیاتر له‌یه‌ک ملیار که‌س شوێنه‌که‌وتویه‌تى، سیستمى سه‌رمایه‌دارى به‌وه وه‌سفکرد که‌سه‌رچاوه‌ى نایه‌کسانیه له‌باشترین دۆخدا‌و بکوژه له‌خراپترین دۆخه‌کاندا، ئه‌و ده‌ربڕینه‌ش پرسیارى لای ره‌خنه‌گرانی دروستکردوه‌و هه‌ندێک به‌زۆر توندڕه‌و وه‌سفیده‌که‌ن.
له‌ڕێگه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌یدا، دواى ئاماده‌بونى ئاهه‌نگى یادى سه‌رکه‌وتن له‌دوه‌مین جه‌نگى جیهانى له‌مانگى رابردودا، رائوڵ کاسترۆ سه‌رۆکى کوبا سه‌ردانى رۆماى کرد، تاکو سوپاسگوزاریى خۆى بۆ پاپا فرانسیس‌و ئه‌و رۆڵه‌ى ده‌ربڕێت که‌بۆ چاککردنى په‌یوه‌ندیه‌کانى نێوان کوبا‌و ویلایه‌ته‌یه‌کگرتوه‌کان ئه‌نجامیدا.
کاسترۆ وتى «ئه‌گه‌ر پاپا درێژه به‌و رێگه‌یه‌ى بدات، ئه‌وا ده‌ستده‌که‌مه‌وه به‌نوێژکردن‌و ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ کڵێسا، من گاڵته‌ناکه‌م»، ئه‌وه‌ش وه‌ک وه‌ڵامێک بۆ ئه‌و ده‌ربڕینه‌ى پاپا له‌سه‌ر سه‌رمایه‌دارى هه‌یبوه.
بڕیاریشه پاپا له‌مانگى ئه‌یلولى داهاتودا، له‌سه‌ر رێگه‌ى بۆ ئه‌مەریکا، سه‌ردانى کوبا بکات. ره‌نگه سه‌ردانه‌که‌ى بۆ ئه‌مەریکا، گرانترین ئه‌و سه‌ردانانه‌ى بێت که بۆ ده‌ره‌وه ئه‌نجامیدابێت له‌وه‌ته‌ى چۆته‌سه‌ر کورسى پاپا.
مارکسیزمێکى ته‌واو
له‌وه‌ناچێت راستڕه‌وه‌کانى ئه‌مەریکا پشتیوانیکردنى رائوڵ کاسترۆیان پێخۆش بێت، چونکه زۆرێک له‌وان په‌رچه‌کردارێکى توندیان نواند، به‌رامبه‌ر به‌پێشنیاره‌که‌ى باراک ئۆباماى سه‌رۆکى ئه‌مەریکا سه‌باره‌ت به‌کوبا.
ستیڤن مۆر گه‌وره ئابوریناسى دامه‌زراوه‌ى هیرتیدج که‌سه‌نته‌رێکى توێژینه‌وه‌یه له‌واشنتۆن، ده‌ڵێت «گومانێکى زۆر له‌نێو کاسۆلیکه ئه‌مەریکیه‌کاندا هه‌یه«.
مۆر که‌مه‌سیحیه‌کى کاسۆلیک مه‌زهه‌به، ده‌ڵێت «پێموایه پاپا زانیاریه‌کى باشى له‌باره‌ى مارکسیزمه‌وه هه‌یه، گومانى تێدانیه که‌ڕه‌خنه‌یه‌کى راشکاوانه‌ى هه‌یه له‌سه‌رمایه‌دارى‌و بازرگانى ئازاد، که‌پێموایه ئه‌وه کێشه‌یه‌کى گه‌وره‌یه«.
رۆش لیمبۆ، پێشکه‌شکارى محافیزکارى به‌رنامه‌یه‌کى رادیۆیى رونتر هێرشیکرده‌سه‌ر پاپا‌و ره‌خنه‌ى له‌کتێبى «موژده‌ى ئینجیله‌کان»ى پاپا گرت‌و به‌وه وه‌سفیکرد که‌مارکسیزمێکى ته‌واوه.
نزیکه‌ى 80 ملیۆن هاوڵاتى کاسۆلیک مه‌زهه‌ب له‌ئه‌مەریکادا هه‌یه، که‌گه‌وره‌ترین تایفه‌ى ئاینى له‌و وڵاته‌دا پێکده‌هێنن.
زۆریک له‌و ئه‌مەریکیانه وه‌کو پاڵه‌وانێک له‌پاپا یوحه‌نا پۆڵسى دوه‌مى کۆچکردوو ده‌ڕوانن، چونکه نمونه‌ى تێکۆشه‌رێک بوو له‌کاتى جه‌نگى سارددا، له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌ست به‌وه‌ده‌که‌ن که پاپا فرانسیس ناپاکه.سه‌ربارى به‌رزیى ئاستى جه‌ماوه‌ریى له‌نێو دیموکراتخوازه کاسۆلیکه‌کاندا، به‌ڵام ئاماده‌بونى له‌ئه‌مەریکا جۆرێک له‌مشتومڕ ده‌نێته‌وه‌و پرسیارى ئه‌وه‌ى ئاخۆ پاپا کۆمۆنیسته؟ یه‌کێک ده‌بێت له‌مه‌سه‌له زۆر بایه‌خداره‌کان.
دوو بیرى لێکجیاواز
پاپا یۆحه‌نا پۆڵسى دوه‌م‌و پاپا فرانسیس سه‌ر به‌دوو ناوچه‌ى جیاوازن، بۆیه ئاساییه که‌ئه‌وه کاریگه‌ری هه‌بێت بۆ سه‌ر بیرکردنه‌وه‌یان له‌مه‌سه‌له‌کانى وه‌کو ئابورى‌و عه‌داله‌تى کۆمه‌ڵایه‌تى.
پاپا یوحه‌نا زۆربه‌ى ته‌مه‌نى له‌سایه‌ى سیستمه دیکتاتۆره‌کاندا بردۆته‌سه‌ر‌و کۆمۆنیزمى وه‌کو دوژمن ناسیوه، به‌پیچه‌وانه‌شه‌وه پاپا فرانسیس یاخو وه‌ک پێشتر پێیانده‌وت جۆرج بیرگۆلیۆ، له‌سایه‌ى ده‌سه‌ڵاتى حوان بیرۆن، پێشه‌واى ناسیونالیستى ئه‌رژه‌نتینیدا ژیاوه.
ئوستێن ئیڤرییه نوسه‌رى ژیاننامه‌ى پاپا فرانسیس باوه‌ڕى وایه «له‌کاتى گه‌نجێتیدا پاپا زۆر به‌توندى که‌وتبوه ژێر کاریگه‌رى بیروباوه‌ڕه‌کانى بیرۆن که‌بیروباوه‌ڕێکى نه‌ته‌وه‌یى په‌یوه‌ندیداره به‌چینى کرێکاره‌وه، به‌تایبه‌تى سه‌ندیکاکانى کرێکاران».
پاپا فرانسیس مارکسیزم ره‌تده‌کاته‌وه، ئه‌گه‌رچى هاوڕێیەتى له‌گه‌ڵ زۆرێک له‌مارکسیسته‌کاندا هه‌یه.
سه‌ره‌ڕاى جیاوازیه‌کانیان، هه‌ردوو پاپا یوحه‌ناى کۆچکردوو پاپا فرانسیسى ئێستا هه‌ردوکیان له‌نوسینه ئابوریه‌کانیاندا هه‌مان شێوازى بیرکردنه‌وه‌یان هه‌یه، واته رێنماییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانى مه‌زهه‌بى کاسۆلیک.
چاوى هه‌ژاران
مۆریس گالسمان که‌پسپۆڕێکى ئابورى به‌ریتانى‌و یه‌کێکه له‌که‌سه نزیکه‌کانى ئید میلیپاند سه‌رۆکى پێشوى پارتى کرێکارانى کوردستان‌و جێى متمانه‌ى میلیپانده، توێژینه‌وه‌که‌ى بۆ به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌ى دکتۆرا له‌سه‌ر رێنماییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانى کاسۆلیک بوه‌و شێوازى ره‌تکردنه‌وه‌ى ئایدۆلۆژیه باوه‌کانى بیرى چه‌پڕه‌وى‌و راستڕه‌وى‌و ده‌ڵێت «رێنماییه‌کان دژى ئه‌و بیرۆکه‌یه‌یه که‌ده‌ڵێت یان ده‌بێت به‌ته‌نها ده‌وڵه‌ت هه‌بێت یان بازاڕ. پێشیوایه له‌کۆمه‌ڵگه‌ى چالاکدا ده‌توانرێت به‌رهه‌ڵستى هه‌ژمونى ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان به‌سه‌ر هه‌ژاراندا بکرێت، به‌ڵام ئه‌و کاره له‌ڕێى سه‌ندیکاکانى کرێکاران‌و یه‌کێتیه پیشه‌ییه‌کانه‌وه ده‌کرێت، ئه‌وه‌ش بیرۆکه‌ى ناناوه‌ندێتى ده‌سه‌ڵاته«، ده‌ڵێت «ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ى کۆمۆنیستیه، چونکه «پشتیوانى خاوه‌ندارێتى تایبه‌تى ده‌کات‌و به‌رهه‌ڵستى بیرى ده‌سته‌جه‌معى ده‌کات».
گالسمان باس له‌وه‌شده‌کات که‌چۆن له‌دوا کۆنگره‌ى ڤاتیکاندا دواى ئه‌وه‌ى توێژینه‌وه‌یه‌کى له‌سه‌ر رێنماییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانى کاسۆلیک پێشکه‌شکردوه، له‌لایه‌ن پسپۆڕێکى ئابورى ئه‌مەریکیه‌وه ره‌خنه‌ى لێگیراوه، پسپۆڕه‌که پێیوتبوو «ئایا تۆ ده‌زانیت یه‌ک وشه‌یه‌ک هه‌یه ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ى تۆ ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌ویش کۆمۆنیزمه. تۆ ده‌ته‌وێت ده‌ست له‌ده‌سه‌ڵاته‌کانى ئیداره وه‌ربده‌یت، تۆ ده‌ته‌وێت ده‌ست له‌سه‌رمایه‌و نرخه‌کان وه‌ربده‌یت. پێشتریش یه‌کێتى سۆڤیه‌ت هه‌مان ئه‌و هه‌وڵانه‌ى ده‌دا».
به‌ڵام واده‌رده‌که‌وێت، لێکدانه‌وه‌ى پاپا فرانسیس بۆ رێنماییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانى کاسۆلیک توندڕه‌وانه‌تربێت له‌پێشینه‌کانى خۆى. چونکه له‌ئه‌رژه‌نتین جه‌ختده‌کرێته‌وه که‌ده‌بێت قه‌شه‌کان به‌چاوى هه‌ژارانه‌وه سه‌یرى جیهان بکه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌ڕێى به‌سه‌ربردنى ژیان له‌گه‌ڵیاندا، ئه‌و تێگه‌یشتنه‌شى له‌گه‌ڵ خۆى بۆ رۆما بردوه.
پاپا فرانسیس هه‌روه‌ها ده‌ڵێت «بێکارى بژارده‌یه‌کى جیهانیی سیستمێکى ئابوریه که‌بوه‌ته‌هۆى ئه‌و تراژیدیایه، سیستمێکى ئابورى که‌خواوه‌ندێکى ساخته‌ى خستوه‌ته به‌رده‌مى خۆى، ئه‌ویش پاره‌یه«.
فیلیپ بۆس، که‌پسپۆڕێکى ئابورى کاسۆلیکیه‌و له‌په‌یمانگه‌ى کاروبارى ئابورى کارده‌کات، که‌سه‌نته‌رێکى توێژینه‌وه‌ى ئابورى ئازاده‌و باره‌گاکه‌ى له‌له‌نده‌نه، باوه‌ڕى وایه تێڕوانینه‌کانى پاپا فرانسیس نزیکه له‌بیروڕاکانى پۆڵى تۆنیبى نوسه‌ر‌و رۆژنامه‌نوس له‌ڕۆژنامه‌ى گاردیان‌و تۆماس پیکیتى پسپۆڕى ئابورى فه‌ره‌نسى، که‌ساڵى پار کتێبێکى له‌سه‌ر نایه‌کسانى بڵاوکردۆته‌وه.
بۆس لێدوانه‌کانى پاپا فرانسیس به‌مه‌ترسیدار وه‌سفده‌کات «چونکه ره‌نگه به‌ره‌و سیاسه‌تێکى خراپمان ببات».
وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئاخۆ پاپا کۆمۆنیسته یان نا؟ نه‌خێره، زۆر شت هه‌یه له‌پاپا فرانسیسدا که‌چه‌پڕه‌وه‌کان پێى سه‌رسامن، راستڕه‌وه‌کانیش زۆر شتیان له‌سه‌رى هه‌یه، به‌ڵام پاپا کۆمۆنیست نیه.
به‌ڵام وادیاره پاپا چێژ له‌وروژاندنى که‌سانى تر وه‌رده‌گرێت‌و به‌منزیکانه بڵاوکراوه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به‌مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ که‌شوهه‌وا بڵاوده‌کاته‌وه. یه‌کێک له‌قه‌شه‌کان که‌ناوه‌ڕۆکى بڵاوکراوه‌که‌ى بینیوه، ده‌ڵێت «ئه‌گه‌ر هه‌ندێک بڕوایانوایه پاپا مارکسییه، پێیان ده‌ڵێم چاوه‌ڕوانبن‌و ببینن بزانن چى له‌باره‌ى ژینگه‌وه ده‌ڵێت».
سەرچاوە : هاوڵاتی