هێرشكردنەسەرژێرخانی ئابووری هەرێمی كوردستان هەڕەشەیەكی جددییە لە سەر ئارامی و سەقامگیری و تاوانێكی بێ پاساوەو بەئامانجگرتنی بەردەوامی قەوارەی هەرێمە جگەلەوەی كارێكی دوژمنكارانەیە،لەهەمانكاتدا مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و جومگەكانی بواری ئابوری و خزمەتگوزاری گشتی لێدانە لە سەروەری نیشتمانی ، ئێمە لە لێژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستان،بەتوندی ئەو هێرشە و هەر پەلامارێکی دیکە بۆ سەر ژێرخانی ئابوری هەرێم سەركۆنە دەكەین و داوادەكەین بەزووترین كات بكەرانی بدۆزرێنەوە و دادگا ڕۆڵی خۆی ببینێت و بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكرێت، بەرپرسیارێتی ئاسایش ووڵات و ڕوبەڕوبوونەوەی مەترسی تیرۆرستان ئەرکی هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراقە و پێویستە سنور بۆ گروپە چەکدارەکانی عێراق دابنێن و ڕێگری جددی لە هەر دەستە و گرووپێك بکەن کە لەدەرەوەی یاسا و دام و دەزەگا فەرمییەكاندان .
لیژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستان
حزبی شیوعی كوردستان
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان
27/11/2025