بۆ خانەوادەی محەمەد ئەحمەد ئەربیلی و هاوڕێیان و هەوادارانی
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی گەورەی کوردستان( محەمەد ئەحمەد ئەربیلی)یمان بیست، ئەم رووداوە لەناخەوە نیگەرانی كردین، ئەم هونەرمەندە زیاتر لەنیو سەدە خزمەتی مەقام و هونەری كوردی كرد، بەمەش هونەری کوردی یەکێک لە هونەرمەندە دەست رەنگینەکانی لەدەستدا و کەلێنێکی گەورەی بەجێهێشت .
ئێمە لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان رادەگەیەنین و بەهیواین سەبوری و دڵنەوایی بگەڕێتەوە بۆ هاوڕێیان و خانەوادەکەی .
مام خدر
سکرتێری گشتی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
٢٠-٦-٢٠٢٢