ئاشكرایه بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌ر فكرێك یان ئایدۆلۆژیایه‌كی دیاریكراو كه خاوه‌ندارێتی بكرێت له‌لایه‌ن پارتێك یان ئاینزایه‌ك یان ڕێكخراوێك هۆكارێكی گرنگه بۆ به‌هێزبونی پێگه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه خاوه‌ندارێتی ده‌كات، به‌تایبه‌ت له‌حاڵه‌تی ته‌شه‌نه‌سه‌ندن‌و بڵاوبونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ئه‌و فكر‌و ئایدۆلۆجیایه.
له‌جیهانی ئه‌مڕۆدا بڵاوبونه‌وه‌ی فكری توندڕه‌وی به‌ناوی ئاینی ئیسلامه‌وه به‌ربڵاوترین دیارده‌یه له‌لای زۆرێك له‌و ڕێكخراوه چه‌كدارییانه‌ی كه كار له‌پێناو به‌هێزكردنی پێگه‌و به‌ده‌ستهێنانی ناوچه‌ی جوگرافی‌و زیادبونی هه‌ژمونی جه‌ماوه‌ری ده‌كه‌ن.
هه‌رچه‌نده مێژوی بڵاوكردنه‌وه‌ی توندڕه‌وی له‌ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدانی فكره‌ی ئاینییه‌وه بۆ سه‌رده‌مانێكی كۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌لاَم به‌دیاریكراوی له‌هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوه‌وه ئاینی ئیسلام له‌لای زۆرێك له‌ڕێكخراوه توندڕه‌وه‌كانی وه‌ك قاعیده‌و تاڵیبان‌و….هتد به‌كارهێنراوه، كه هه‌میشه ئه‌م ڕێكخراوانه وه‌ك كۆمه‌ڵێك ته‌یاراتی ئیسلامی خۆیان ناساندووه‌و بانگه‌شه‌یان بۆ په‌یوه‌ستبون به‌یه‌كڕیزی گه‌لانی ئیسلامی‌و دروستكردنی خه‌لافه‌تی ئیسلامی‌و به‌جیهانی كردنی ئیسلام كردووه.
له‌ئێستاشدا داعش وه‌ك به‌هێزترین ڕێكخراوی هه‌ڵگری فكری توندڕه‌وی كه مه‌ترسیه بۆسه‌ر ئاسایشی جیهانی بونی هه‌یه، ئه‌م ڕێكخراوه له‌ڕوی فكرییه‌وه هه‌ڵگری فكری (سه‌له‌فی-جیهادییه)، له‌زیادبونێكی به‌رده‌وامدایه له‌زۆرێك له‌ولاَتانی جیهان.
لێره‌دا ده‌كرێت تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی فكری داعش به‌چه‌ند خاڵێك بخه‌ینه‌ڕو:
1ـ ناونانی ئه‌و فكره توندڕه‌وییه‌ی كه هه‌یانه بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی جیهانی، به‌ناوی ڕێبازێكی ئاینی ئیسلامه‌وه كه (سه‌له‌فی-جیهادییه).
2ـ تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م فكره‌یه ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه به هاندانی توندوتیژی به‌ناوی ئاینه‌وه.
3ـ ئه‌م فكره كارده‌كات له‌سه‌ر كۆنتڕۆڵكردنی فكری نه‌وه‌یه‌ك له‌ئێستاداو به‌رده‌وامی كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر نه‌وه‌كانی داهاتوو، واته خواستی له‌نه‌وه‌یه‌ك زیاتره.
4ـ بڕینی سنوره‌كان، به‌وه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌م فكره ته‌نها له وولاَتانی هه‌ڵگری زۆرینه‌ی ئاینی ئیسلام نییه، به‌ڵكو زورێك له وولاَته خۆرئاواییه‌كانیش كاریگه‌ری هه‌بووه.
5ـ كاركردن له‌سه‌ر قبوڵكردنی ئه‌م فكره له‌لای ته‌مه‌نه جیاواز و ئاسته ڕۆشنبیرییه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگاكان، داعش فكری توندڕه‌وی به‌جۆرێك گه‌شه‌پێداوه كه له‌لایه‌ن هه‌موو چینه‌كان به‌مناڵ‌و گه‌وره‌و ڕۆشنبیرو كه‌سانی سه‌ربازی‌و توێژه جیاوازه‌كان قبوڵكراوه.
6ـ ته‌فسیركردنی ده‌قه قورئانیه‌كان كه سه‌رچاوه‌ی هزریانه به‌شێوه‌یه‌كی توندڕه‌وانه‌و به‌جۆرێك بگونجێت له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كایاندا.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌ره‌نجه بلاَوبوونه‌وه‌ی فكر به‌تایبه‌تیش فكری توندڕه‌وی مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه، چونكه ناتوانرێت به‌ڕێگه مادی و سه‌ربازییه‌كان به‌ته‌نها ڕێگه‌ی لێبگیرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی فكر سنور ناناسێت، به‌تایبه‌تی له‌جیهانی ئێستادا به‌هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی ته‌كنه‌لۆجیاو نه‌مانی سنوری نه‌ته‌وه‌ی به‌كاریگه‌ری بازرگانی ده‌ره‌كی و پێویستی هه‌مه‌لایه‌نی وولاَتانی جیهان به‌یه‌كتری، ده‌رفه‌تی گواستنه‌وه‌ی فكر له‌نێو كیشوه‌ره جیاوه‌زه‌كاندا ئاسانتره.
به‌لاَم ده‌كرێت چه‌ند خاڵێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژموونی فكری داعش دیاری بكه‌ین له‌وانه:
1ـ ڕۆڵی په‌روه‌رده چالاك بكرێت له‌پێگه‌یاندی نه‌وه‌ی داهاتوو، مه‌به‌ست له‌په‌روه‌رده خێزان‌و هه‌موو ئاسته جیاوازه‌كانی خوێندنه له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری نه‌وه‌كانی داهاتووبه ڕوانگه‌ی ئاشتیخوازی ئیسلام‌و هه‌وڵه‌كانی له‌پێناو پێكه‌وه‌ژیان‌و یه‌كتر قبوڵكردن.
2ـ هه‌وڵدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنێكی ڕێژه‌ی تۆڕه كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان، كه له ئێستادا زۆرینه‌ی به‌كارهێنه‌رانی له توێژی گه‌نجان، هه‌رچه‌نده ئه‌م كۆنتڕۆڵكردنه ناكرێت به شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها بێت، به‌لاَم به‌شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌ی له‌ناوخۆی ئه‌و وولاَتانه‌ی كه پێگه‌ن بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌م ڕێكخراوه له ڕێگه‌ی چاودێری حوكمی و سانسۆر خستنه‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ئه‌كاونت و په‌یجه‌كان سنوردار بكرێت، چونكه له ئێستادا ئه‌م تۆڕه كۆمه‌لاَیه‌تیانه ئامڕازێكی به‌هێزی فكری داعشن.
3ـ ڕۆڵی مامۆستایانی ئاینی له هۆشیار كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌ڕووی لێبورده‌ی‌و قبوڵكردنی جیاوازییه‌كان له‌به‌رچاو بگیرێت.
4ـ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ئامڕازێكی كاریگه‌رن له‌ئاسایكردنه‌وه‌ی فكری تاكه‌كان‌و سه‌رقاڵكردنیان به‌خوشگوزه‌رانی‌و دور خستنه‌وه‌یان له‌شوێنكه‌وتنی بیری توندڕه‌وی.
5ـ بڕینی سه‌رچاوه ئابوورییه‌كان كه هۆكاره بۆ هاندانی گه‌نجان بۆ شوێنكه‌وتنی ئه‌م فكره تونده‌ڕه‌وانه و پاڵپشتی كردنی ڕێكخراوه‌كه.
6ـ كونتڕۆڵكردن‌و چڕكردنه‌وه‌ی چاودێری له‌سه‌ر سنوره‌كانی هاتوچۆی هاولاَتیانی ئه‌و وولاَتانه‌ی كه پێگه‌ن بۆ ڕێكخراوه‌كه به‌ئامانجی نه‌گه‌شتنی لایه‌نگرانی ئه‌م ڕێخراوه به‌دوباره ولاَته‌كانی خۆیان‌و بلاَوكردنه‌وه‌ی فكریان.
له‌كۆتاییدا ئه‌توانین بڵێن ببنه‌بڕكردنی فكری توندڕه‌وی كارێكی مه‌حاڵه، به‌لاَم ده‌كرێت هه‌ژمون‌و كاریگه‌ری ئه‌م فكرانه سنورداربكرێت‌و له‌گه‌ڵیشدا ڕێگه بگیرێت له‌دروستبونی فكری هاوشێوه، چونكه ئه‌زموونی جیهان ئه‌وه پیشان ئه‌دات كه هه‌ركاتێك هه‌ڵگرانی فكرێكی توندڕه‌و به‌ره‌و لاوازبون‌و له‌ناوچوون چوبێت، فكرێكی تر له‌جێگایه‌كی تر‌و له‌لایه‌ن كه‌سانی هاوشێوه جێگه‌ی گرتۆته‌وه، هه‌روه‌ك چۆن داعش به‌به‌رهه‌می قاعیده‌و هاوشێوه‌كانی داده‌نرێت.