كۆمپانیایه‌كی نێودەوڵەتی، ڤاكسینێك وه‌ك چاره‌سه‌ری بنه‌بڕ بۆ ڤایرۆسی ئایدز ده‌دۆزێته‌وه و به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كیش، ئه‌و ڤاكسینه كاریگه‌ریه‌كه‌ی 99.9%یه و ده‌بێته فریادڕه‌سێك بۆ ئه‌و نه‌خشیه مه‌ترسیداره‌ی چه‌ندین ساڵه به‌رۆكی مرۆڤایه‌تی گرتوه و به‌بێ چاره‌سه‌ر ماوه‌ته‌وه.
كۆمپانیای Gilead Sciences، كه كۆمپانیایه‌كی ده‌رمانی بایۆلۆجی نێودەوڵەتیە و بارەگای سەرەکی لە ئه‌مریكایە، ڕه‌زامه‌ندی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكا (US FDA) وه‌رگرتوه، بۆ دو ژه‌م ڤاكسینی ساڵانه‌ی خۆپاراستن له HIV، كه به ناوی ‘Yeztugo’ ده‌خرێته بازاڕه‌وه.
دانیال ئۆده‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای Gilead Sciences رایگه‌یاندوه، “ئه‌مه ساتێكی گرنگه له شه‌ڕی ده‌یان ساڵه‌ی دژی ئایدز، ئێستا ڕێگه‌یه‌كمان هه‌یه بۆ كۆتاییهێنان به‌و نه‌خۆشیه مه‌ترسیداره”.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی فڕانس پرێس، Lenacapavir كه له ژێر ناوی ماركه‌ی Yeztugoده‌خرێته بازاڕه‌وه، ده‌ركه‌وتوه كه مه‌ترسی گواستنه‌وه‌ی ئایدز به ڕێژه‌ی زیاتر له 99.9% له گه‌وره‌كان و هه‌رزه‌كاراندا كه‌مده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردوه له ڕوی كاراییه‌وه هاوشێوه‌ی ڤاكسینێكی به‌هێز بێت.
له‌لایه‌ن شاره‌زایان و پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستیه‌وه، ستایشی ڤاكسینه‌كه ده‌كرێت وه‌ك “باشترین ئامراز”ی جیهان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئایدز، به‌تایبه‌تی كه هێشتا هیچ ڤاكسینێك له‌به‌رده‌ستدا نییه بۆ ئه‌و نه‌خۆشیه، ده‌رمانه‌كه‌ش ده‌بێت ته‌نها دوو جار له ساڵێكدا به‌كاربهێنرێت.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، داوای به‌رهه‌مهێنانی زیاتری ده‌رمانه‌كه و له‌هه‌مانكاتدا كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی كردوه، بۆئه‌وه‌ی هه‌مو تاكێك له ناوچه جیاجیاكانی جیهان بتوانێت به‌كاریبهێنێت.
به‌وته‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، ئه‌و ڤاكسینه له هه‌ركه‌سێك بدرێت، توانای دروستكردنی به‌رگری جه‌سته‌ی ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌ئایدز، به‌وه‌ش ده‌توانێت به‌سه‌ر هه‌مو نه‌خۆشیه‌كانی دیكه زاڵ بێت، چونكه ئایدز به‌هێزترین جۆری ڤایرۆسه تا ئێستا تۆماركرابێت، به‌جۆرێك هه‌ر نه‌خۆشیه‌ك بۆ مرۆڤ بگوازرێته‌وه، له‌رێگه‌ی ئه‌و ده‌رمانه‌وه ده‌توانرێت چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین به‌ره‌وپێشچون و پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تیه له‌روی ته‌ندروستیه‌وه.
ساڵانه یه‌ك ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س توشی ڤایرۆسی ئایدز ده‌بن و به‌رزترین رێژه‌ش له ئه‌فریقایه، ئه‌گه‌رچی تا ئێستا چه‌ندین جۆر چاره‌سه‌ر به‌كارهێندراون، به‌ڵام هیچكامیان كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆیان نه‌بوه كه ببنه هۆی چاره‌سه‌ر یان بنبڕكردنی ئه‌و ڤایرۆسه.
نرخی ده‌رمانه‌كه چه‌نده؟
كۆمپانیای Gilead Sciences ڕایگه‌یاندوه، نرخی یه‌ك ژه‌م ده‌رمانی Yeztugo به 28 هه‌زار و 218 دۆلار دیاریكراوه، له كاتێكدا هه‌ركه‌سێك پێویسته دو ژه‌م له‌و ڤاكسینه وه‌ربگرێت، تا ئێستاش هیچ نرخێكی دیاریكراو یان پاڵپشتیكراو بۆ هیندستان یان بازاڕه‌كانی دیكه‌ی جیهانی نه‌خراوه‌ته‌ڕو.
له راپۆرتێكدا ئاژانسی فڕانس پرێس ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، نرخی ئێستای لیستی Lenacapavir بۆ به‌كارهێنانی پێشتر په‌سه‌ندكراوی وه‌ك چاره‌سه‌ری ئایدز ساڵانه 39 هه‌زار دۆلاره.
بلێر باوڤێڵ، وته‌بێژی كۆمپانیای Gilead Sciences له ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵه‌وه به ئاژانسی فڕانس پرێسی ڕاگه‌یاندوه، “ئێمه كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی Yeztugo بۆ هه‌ر كه‌سێك كه پێویستی پێی بێت یان بیه‌وێت وه‌ریبگرێت، ئاسان بێت”.
كۆمپانیای Gilead Sciences له ئێستاوه ده‌رمان ده‌فرۆشێت کە ئەویش Lenacapavir، وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه HIV به‌رگریان له فره ده‌رمان هه‌یه له ژێر ماركه‌ی Sunlenca كه نرخه‌كه‌ی 23 هه‌زار دۆلاره بۆ یه‌ك حه‌پی 300 میلیگرام له هیندستان.
كۆمپانیای Gilead Sciences كه بنكه‌كه‌ی له ویلایه‌تی كالیفۆرنیایه و چاوی له‌وه‌دایه ده‌رمانه‌كه بكاته “باشترین فرۆش” له وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كاندا، به‌ڵام پاڵده‌نرێت به‌ره‌و خێراتر بڵاوكردنه‌وه‌ی له وڵاتانی هه‌ژارتر و داهاتی مامناوه‌ند كه ڕوبه‌ڕوی قه‌یرانی ئایدز ده‌بنه‌وه، ئه‌و شیكارانه‌ی كه له‌لایه‌ن بلومبێرگه‌وه ڕاپرسییان له‌سه‌ر كراوه پێشبینی ده‌كه‌ن فرۆشی Yeztugo تا ساڵی 2031 ساڵانه چوار ملیار دۆلار تێپه‌ڕێنێت.
ڕاپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه كۆمانپانیاكه پێشتر له ژماره‌یه‌ك وڵات‌دا داوای ڕه‌زامه‌ندی كردوه، له‌وانه ئوسترالیا، بڕازیل، كه‌نه‌دا، یه‌كێتی ئه‌وروپا، باشوری ئه‌فریقا، هه‌روه‌ها پرۆگرامی ده‌رمانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ هه‌موان، كه یارمه‌تیده‌ره بۆ خێراكردنی پێداچونه‌وه به‌و ده‌رمانانه‌ی كه له وڵاتانی تازه‌پێگه‌یشتودا به‌كارده‌هێنرێن.
ئاژانسی فڕانس پرێس بڵاویكرده‌وه، له مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ساڵی رابردو، كۆمپانیای Gilead Sciences ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ شه‌ش كۆمپانیای ده‌رمانسازی واژۆكردوه بۆ به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شكردنی وه‌شانی ده‌رمانه‌كه له نزیكه‌ی 120 وڵاتی كه‌مداهات و مامناوه‌نددا.