ئه‌و گه‌نجانه‌ی له ئێستادا نیشتیمان جێده‌هێڵن و کۆچ ده‌که‌ن به‌شێکیان ئه‌وانه‌ن ناخوازن نیشتیمان مه‌رگیان ببینێت ، به‌واتایه‌کی تر کۆی ئه‌و قه‌یران و ناهه‌مواریانه‌ی له ئێستادا له چاره‌نووسی نیشتیمان ئاڵاوه کاریان لێنه‌کات ، نیشتیمان به‌م دۆخه‌ی به‌شداری زیاتری نه‌بێت له نائومێدی و زه‌بوون کرنیان. به‌شه‌که‌ی تریان کۆچ ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رگی نیشتیمان نه‌بینن. ئه‌وان به‌رله‌وه‌ی کۆچ بکه‌ن لێره‌ن ، له مه‌وداکانی نیشتیمان‌دا خه‌ریکی هه‌ناسه‌دان و به‌دڵێکی گوشراوه‌وه له کاتژمێره‌کانی ئاینده ده‌ڕوانن ، دواجار ئه‌وانیشکۆچ ده‌که‌ن ، هه‌تا نیشتیمان زه‌بوون و مه‌گبارتر نه‌بینن. مه‌رگێک به‌هۆی کۆمه‌ڵێک سیاسی نابه‌رپرسیار و دونیایه‌ک کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و فه‌رهه‌نگی ، ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر هه‌ست به ترپه و وه‌سوه‌سه‌کانی ده‌کرێت له‌سه‌ر دڵی نیشتیمان.
لێره‌وهکۆچ ده‌بێت به جۆرێک له بردنه‌وه و له‌ده‌ستدان. بردنه‌وه‌ی ژیان و له‌ده‌ستدانی هه‌رچی ناژیانه و ڕێگره له‌به‌رده‌م گه‌شه و شادومانی.
ئه‌وه‌ی گه‌نجی کورد ناچار به‌کۆچ ده‌کات بێ هیواییه له ئێستایه‌کی بیمار، به‌شێوه‌یه‌کڕۆژانه له چه‌ندین لاوه گوشاره‌کان زیاتر ده‌بن. ئه‌و ڕووبه‌ره‌ی له واقعدا هه‌نگاوی له‌سه‌ر ده‌نێت و قه‌راره خه‌ونه‌کانی له خۆ بگرێت ڕۆژبه ڕۆژ بچوکتر ده‌بێته‌وه. دووربوون له مه‌یدانی کار و ژیان ، ئه‌گه‌ر کارێکیشی هه‌بێت به‌هۆی نزمی داهات یان نه‌گونجانی له‌گه‌ڵ توانا و ئاستی پسپۆرییه‌که‌ی به‌خته‌وه‌ری نا‌کات. هاوتای ئه‌م بێ هیواییه نیگه‌رانیه‌کی قوڵ تێکه‌ڵ به‌م هه‌ستی کۆچه‌یه ، نیگه‌رانی له‌و ئاینده‌یه‌ی له شێوه‌ی به‌خته‌وه‌رییه‌کینادیاردا گه‌مارۆی خه‌یاڵه‌کانی داوه ،هه‌ر ڕۆژه‌و زیاتر برینی خۆی له ده‌روونه‌کاندا ده‌چێنیت ، به‌شێوه‌یه‌ک گومان له‌سه‌ر هه‌بوونیخۆی یان هاتنه‌دی وه‌ک ئه‌وه‌ی سیاسیه‌کان باسی ده‌که‌ن زیاتر ده‌کات.
کاتێک خه‌یاڵه‌کانی کۆچ به‌ته‌نیا تێکه‌ڵی هیوابراویه‌کی ئه‌به‌دی نه‌بن و نیگه‌رانیه‌کی قوڵیش به‌دوای خۆیاندا راده‌کێشن ، کۆچ به‌رله‌وه‌ی ناونیشانێک بێت بۆ کۆتایی و خامۆشیه‌کی ئه‌به‌دی ، ده‌لیله له‌سه‌ر دووباره تێهه‌ڵچونه‌وه.به‌چه‌شنێک هه‌رچی ناژیان و قه‌ده‌ری به‌ده ڕه‌تی ده‌کاته‌وه و له‌ده‌روه‌ی سنوره‌کانی نیشتیمان بۆ چاره‌نووسێکی دڵگیر ده‌گه‌ڕێت ، چاره‌نووسێک نزیک له راستی و به‌رده‌وامی ،دا‌بڕاوتر له وه‌هم و خامۆشی.
هه‌ر وڵاتێک بگریت ڕێژه‌یه‌ک له دانیشتوانه‌کانی لێیه‌وه کۆچبه‌ر ده‌بن. ئه‌وه‌ی واده‌کات له‌مه‌سه‌له‌ی کۆچبه‌ریدا وڵاتان جیاواز بن ئه‌م خاڵه نیه ،پاڵنه‌ری کۆچه‌که‌یه واده‌کات وڵاتان له‌م پرسه‌دا جیاوا بن. به‌باره باوه‌که‌یدا که‌سێک کاتێکنیشتیمان جێده‌هێڵیت و کۆچبه‌ر ده‌بێت که کرده‌یه‌کی تاوانی مه‌ترسیدار ئه‌نجام ده‌دات ، یان خاوه‌ن ڕایه‌کی سیاسی ڕادیکاڵ بیت و له‌گه‌ڵ ڕژێمی سیاسی ده‌سه‌ڵاتگه‌ر یان بزاوتی سیاسی سه‌رده‌ست نه‌گونجێت.
به‌ڵام گه‌نجانی کۆچه‌به‌ری کورد نه‌ک هه‌ر ئه‌م هه‌سته تاوانیه‌یان نیه به‌رامبه‌ر نیشتیمان ، به‌ڵکو ئه‌وان له چه‌ندین سوچی نیشتیمانه‌وه تاوانیان به‌رامبه‌ر کراوه ، هه‌ر ئه‌مه‌ش واده‌کات کۆچی ئه‌وان جیاواز و خه‌مهێنه‌ر تر بێت. ئه‌وه‌ی ئه‌م گه‌نجانه ناچار به‌کۆچ ده‌کات به‌ر له‌هه‌ر شتێک سوراغکردنی به‌خته‌وه‌رییه له‌و خه‌ونه‌ی هه‌ڵیانگرتووه ، تاشوێنێک ئه‌وه‌ی هه‌یه دایده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی له‌م به‌خته‌وه‌ریه‌وه نزیکتر بن . لێره گه‌نجان پێچه‌وانه‌ی کۆچبه‌رانی وڵاتانی تر به‌رله‌وه‌ی خۆیان سه‌رکۆنه بکه‌ن ، نیشتیمان به تاوانبار ده‌زانن ، به‌م هۆیه‌ش ئه‌وه هه‌ستی تاوانیه‌ی له وڵاتانی تر تێكه‌ڵ به خه‌یاڵی کۆچ ده‌بێت ، لێره ئه‌و هه‌سته گۆڕاوه بۆ هه‌ستی به‌ریئی و بێنیازیه‌کی ره‌ها. ئه‌و ترسه‌ی له‌وێ کاڵاو ماخۆلانی سه‌فه‌ره ، لێره بووه به جه‌ساره‌ت و وه‌ک خه‌ون بۆ دونیایه‌کی جوان و دادپه‌روه‌ر تر له ده‌روونی کۆچه‌به‌راندا ده‌گه‌ڕێت.