لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی كوردستان، پێشوازیی لە شاندێكی دەم پارتی کرد .

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی كوردستان، پێشوازیی لە شاندێكی دەم پارتی کرد .

0 تێبینییەکان 39 بینینەکان
رۆژی چوارشەممە( 23/4/2025) هاورێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان ، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پێشوازیی كرد لە شاندێكی دەم پارتی، پێکهاتبوو لە پەرلەمانتارانی دەم پارتی لە پەرلەمانی توركیا و نوێنەری كۆنگرەی دیموكراتی گەلان و ژمارەیەك پەرلەمانتاری ئێستا و پێشووی پارتەكە .
لە دیدارەكەدا باس لە پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و باكوری كوردستان كرا، بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان دووپاتكردەوە كە پێشوازی لە هەنگاوەکانی پڕۆسەی ئاشتی دەكات ،هەردوو لا هاوڕا بوون كە پڕۆسەی ئاشتی لە بەرژەوەندیی هەمووان دایە و پێویستی بەسەرخستنی هەیە.
لە کۆتاییدا جەخت لەسەر پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرایەوە بەمەبەستی خزمەتی خەڵکی کوردستان و وەفدی میوان بە گەرمی بەڕێکران.
0 FacebookTwitterPinterestEmail