لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ هاوڕێ مام خدر بەشداری نەورۆزی ئاماد دەکا

هاوڕێ مام خدر بەشداری نەورۆزی ئاماد دەکا

0 تێبینییەکان 23 بینینەکان

mamxdrهاوڕی مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەشداری نەورۆزی ئامەد دەکا و جاوی دەکەوێت بە پارت و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی باکور ..mamxdrahmadturk

لەسەردانێکیدا بۆ شاری ئامادی باکوری کوردستان هاوڕی مام خدر بەشداری لە نەورۆزی دەیان هەزار کەسی ئاماد دەکا و لەگەڵ چەندین پارت و لایەنی سیاسی کۆبونەوە ئەنجام دەدات و چاوی دەکەوێت بەچەندین کەسایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی .mamxdramad

سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان وێڕای ئەوەی بەشداری هەڵکردنی بڵێسەی ئاگری نەورۆز چەژنی کوردانی کرد و پەیامی نیشتیمانی و نەتەوەیی و ئاشتیخوازی بزووتنەوەکەی بە پارت و لایەنە سیاسیەکان گەیاند لەهەمانکاتدا چاوی کەوت بەچەندین پارت و لایەنی سیاسی لەهەرچوار پارچەی کوردستان و بیرورا ئاڵوگۆڕ کرا ، جێگای ئاماژەیە ئەو سەردانەی هاوڕی مام خدر بوە جێگای دڵخۆشی پارت و لایەنە سیاسی و کەسایەتیەکان و لەداهاتوشدا ئەو پەیوەندیانە درێژەی دەبێت بۆ یەکریزی و تەبایی میللەتی کورد لەهەر چوار پارچەی کوردستان و لەگۆڕنانی مەرامی گڵاوی دوژمنانی کورد .

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە