لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ توێژینه‌وه‌یه‌ك: ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌وان به‌خه‌به‌ر و به‌ رۆژ ده‌خه‌ون، توشی خه‌مۆكی ده‌بن

توێژینه‌وه‌یه‌ك: ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌وان به‌خه‌به‌ر و به‌ رۆژ ده‌خه‌ون، توشی خه‌مۆكی ده‌بن

0 تێبینییەکان 58 بینینەکان

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی ئه‌م دواییه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ی خواستیان هه‌یه‌ تا دره‌نگانی شه‌و به‌خه‌به‌ر بمێننه‌وه‌ و دره‌نگیش له‌ خه‌و هه‌ڵده‌ستن ئه‌گه‌ری توشبونیان به‌ خه‌مۆكی زیاتره‌.

توێژینه‌وه‌كه‌ كه‌ 546 خوێندكاری زانكۆی له‌خۆگرتوه‌، هه‌نگاوێكی گرنگه‌ بۆ تێگه‌یشتن له‌وه‌ی كه‌ چۆن شێوازی خه‌وتن كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌رونی هه‌یه‌ و چاره‌سه‌ری پراكتیكی پێشكه‌ش ده‌كات بۆ یارمه‌تیدانی باشتركردنی ژیانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ده‌ست كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی مانه‌وه‌ له‌ دره‌نگانی خه‌ودا ده‌ناڵێنن. 

ئه‌و كه‌سانه‌ی پێیان باشه‌ تا دره‌نگ به‌خه‌به‌ر بمێننه‌وه‌ به‌ “باڵنده‌ی شه‌وانه‌” ناسراون، كه‌ خواستێكی بایۆلۆجی سروشتییه‌ و له‌ كاتی هه‌رزه‌كاریدا زیاد ده‌كات، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ كۆتایی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا ده‌بن، مه‌یلیان هه‌یه‌ كۆتری شه‌وانه‌ بن، له‌ كاتێكدا زۆر كه‌سی دیكه‌ له‌ دواتردا ده‌بنه‌ “كه‌سانی به‌یانیان”.

توێژینه‌وه‌كه‌ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌ نێوان مانه‌وه‌ی دره‌نگ به‌خه‌به‌ر و خه‌مۆكیدا ئاشكراده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ دره‌نگ خه‌وتنیان هه‌یه‌، نیشانه‌كانی خه‌مۆكییان زیاتره‌ به‌ به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ مامناوه‌ندی خه‌وتنیان هه‌یه‌.

توێژه‌ران هۆكاری ئه‌م ئه‌نجامانه‌یان بۆ كاریگه‌رییه‌كانی مانه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ نه‌رێنییه‌كان گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌یان له‌ دره‌نگانی خه‌به‌ردا په‌ره‌بستێنێت، ئه‌مه‌ش ڕێگری له‌ توانای ئه‌م تاكانه‌ ده‌كات بۆ ئارامگرتن و خه‌وتنی ئاسایی.

سه‌ره‌ڕای په‌یوه‌ندی نه‌رێنی نێوان مانه‌وه‌ له‌ دره‌نگانی خه‌و و خه‌مۆكیدا، به‌ڵام توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ریخستوه‌ كه‌ باشتركردنی بیركردنه‌وه‌ ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌.

توێژه‌ران ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردوه‌ كه‌ ئه‌نجامدانی ڕاهێنانه‌كانی وردبینی وه‌كو مێدیته‌یشن و گرنگیدان به‌ ساته‌وه‌ختی ئێستا ڕه‌نگه‌ یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نیشانه‌كانی خه‌مۆكی، به‌تایبه‌تی له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی زو له‌ خه‌و هه‌ڵده‌ستن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە