لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ ژماره‌یه‌ك ئامۆژگاری بۆئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان به‌كارده‌هێنن

ژماره‌یه‌ك ئامۆژگاری بۆئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان به‌كارده‌هێنن

0 تێبینییەکان 17 بینینەکان

تەکنەلۆژیا بوەتە بەشێکی گەورە لە ژیانی هەموان و بەردەوام بەکاریدەهێنین، بەڵام بێ ئاگاین لەو زیانانەی کە به‌ چاو و تەندروستیمان ده‌گه‌یه‌نن، بۆیە گرنگە سنورێک هەبێت بۆ بەکارهێنانیان، ئەگەر کارەکەشت پێویستی بەوەیە زۆرترینکات لەبەردەم شاشە زیرەکەکاندا بیت، ئەوا پێویستە ناوە ناوە پشو بە چاوەکانت بدەیت.

لە هەواڵێکی گۆڤاری توێژینەوەی ژینگەیی ئاماژە بەوەکراوە، ئەو ماوە زۆرەی لەبەردەم شاشە زیرەکەکاندا بەسەر دەبرێن، زیانێکی گەورە لەسەر تەندروستی دروست ده‌كه‌ن، بەتایبەتی لە منداڵ و مێردمنداڵاندا.

دیارترین ئەوی کێشانەش کە لە ئەنجامی زیادە ڕه‌ویکردن لە بەکارهێنانی شاشە زیرەکەکان سەرهەڵدەدەن:

توشبون بە قەڵەوی 
تێكچونی خەو 
توشبون بە خەمۆکی و دڵەڕاوکێی 
وشکبونەوە و بەزربونەوەی پەستانی چاو 

ئەو گۆڤارە جەختی لەوەشکردوەتەوە، پێویستە زیادەڕەوی لە بەکارهێنانی شاشە زیرەکەکان نەکرێت، بەڵکو کاتێکی تایبەت دابنرێت بۆ بەکارهێنانیان، دەکرێت هەنگاوی یەکەمیش بریتی بێت لە کەمکردنەوەی کاتی شاشە بۆ 30 خوله‌ك یان یەک کاتژمێر لە ڕۆژێکدا.

ئاماژە بەوەکراوە، پێویستە لە ژوری نوستندا مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکان بونیان نەبێت، چونکە کاریگەری ده‌كه‌نه‌ سەر کوالێتی خەو، ده‌بنه‌ هۆی ئەوەی کەسەکە تەواوی ڕۆژەکە هەست بە توڕەیی و فشاری دەرونی بکات.

گۆڤاری توێژینەوەی ژینگەیی باسی لەوەشکردوە، زۆرێک لە منداڵ و گەورەکان لە کاتی نان خواردندا مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکان بەکاردەهێنن، ئەوەش بە خوییەکی خراپ دادەنرێت و دەبێتە هۆی توشبون بە قەڵەوی. 

جەختی لەوەشکردوە، پێویستە کەسەکان کاتێکی تایبەت بۆخۆیان و ئارەزوەکانیان تەرخان بکەن، لەبری ئەوەی کاتە بەتاڵەکانیان بە بەکارهێنانی ئامێرە زیرەکەکانەوە بەسەربەرن.

وتیشی، “ئەگەر کارەکەت پێویستی بەوەیە ماوەیەکی زۆر لەبەردەم شاشە زیرەکەکاندا بیت، ئەوا پێویستە هەر 30 خولەک جارێک پشویەک بە چاوەکانت بدەیت”.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە