به‌ڕێز: سه‌رۆك كۆماری ئه‌ڵمانیای فیدراڵ
به‌ڕێز: سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌ڵمانیای فیدراڵ
به‌ڕێز: سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كۆماری ئه‌ڵمانیا
به‌ڕێز: باڵوێزی ئه‌ڵمانیا له كۆماری عێراق
به‌ڕێز كۆنسۆڵی ئه‌ڵمانیا له شاری هه‌ولێر
پاش سڵاو
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی كۆماری ئه‌ڵمانیای فیدراڵ هاوشان له گه‌ڵ زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و یابان و …. له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو رۆڵیان هه‌بوو له فرۆشتنی به‌شی زۆری چه‌كی كیمیاوی به رژێمی به‌عسی روخاو, ئه‌ویش ئه‌و چه‌كانه‌ی له قه‌ڵاچۆكردنی هاووڵاتیانی كوردستان به‌كار هێناو ئاكامه‌كه‌شی ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی سڤیل بوونه قوربانی, نموونه‌یه‌كی دیاری تاوانه‌كانیش كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه بوو كه له رێكه‌وتی 16-3-1988 له لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه, هاوشان له‌گه‌ڵ شاری هه‌ڵه‌بجه 250 جاری دی كوردستان له نێوان ساڵانی 1987-1988 به‌و چه‌كانه كیمیاباران كرا, تا ئێستاش سه‌دان له‌و قوربانیانه كه به چه‌كه‌كانی ئه‌و وڵاتانه كیمیابارانكران به‌ده‌م ئازاره‌وه ده‌تلێنه‌وه, ناوه ناوه‌ش به مردنی هه‌ر یه‌كێكیان ژماره‌ی تازه ده‌خه‌نه سه‌ر 5000 قوربانییه‌كه‌ی چه‌كی كیمیاوی شاری هه‌ڵه‌بجه, هه‌زارانی ناوچه‌كانی دیكه, هه‌ر به‌هۆی ئه‌و تاوانهشهوه شاری هه‌ڵه‌بجه چووه په‌رتووكی گینزه‌وه وه‌ك یه‌كه‌م شار له مێژووی مرۆڤایه‌تی زۆرترین قوربانی سڤیلی دابێت به چه‌كی كیمیاوی له مێژووی مرۆڤایه‌تی.
ئێمه ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر كۆبوینه‌ته‌وه, وێڕای ئه‌وه‌ی سوپاسی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ین كه هه‌ڵوێستی باشیان هه‌بووه له مامه‌ڵه‌كردنی مرۆڤدۆستانه له گه‌ڵ په‌نابه‌رانی ئێزیدی و ناساندنی ئه‌و تاوانه‌ی به‌رامبه‌ریان كراوه به جینۆساید و دادگاییكردنی تاوانبارانی داعشی تیرۆریست و هاوكاری پێشمه‌رگه له شه‌ری دژ به تیرۆریستان, وه ئه‌ڵمانیا رۆڵی پێشه‌نگانه‌ی هه‌بووه له به‌ره‌و رووبوونه‌وه‌ی مێژووی رابردووی خۆی له ئاستی جیهانی, هاوكات وه‌كو ساڵانی رابردوو چه‌ند داواكاری سه‌ره‌تایی دوباره ده‌خه‌ینه‌وه به‌رده‌ست ئێوه‌ی به‌ڕێز, كه بۆ چه‌ندین ساڵه داوایان ده‌كه‌ین, به داخه‌وه بۆ جارێكیش وه‌ڵامتان نه‌داینه‌وه, داواكارییه‌كانیش ئه‌وه‌نده زۆر‌و گه‌وره نین ولاتێكی وه‌ك ئه‌ڵمانیا نه‌توانێت جێبه‌جێیان بكات, هیوادارین ئێوه‌ی به‌ڕێز به رۆڵی مرۆڤدۆستانه‌ی خۆتان هه‌ڵبستن له پشتیوانیكردن له‌م داواكارییانه‌و نه‌فره‌ت له‌و مێژووه ناشرینه‌ی رابردوو بكه‌ن كه به چه‌كی كیمیاوی كۆمپانیاكانتان به‌شداریتان كرد له له تاوانه‌كه وه‌ك زۆر وڵاتی دیكه له جیهان, دیاره ئه‌ڵمانیا وڵاتێكی پێشه‌نگه له رۆژئاوا‌و جیهان له قه‌ره‌بووی قوربانیان و داوای لێبوردنكردن ” هۆلۆكۆست, نامیبیا, ئه‌رمینیا” داواكارییه‌كانمان بریتین له:
– حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا به فه‌رمی دان به تاوانه‌كانی جینۆسایدی كورددا بنێت وه‌ك جینۆساید, كه دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراقی دانی پێدا ناوه, هاوكات تاوانی جینۆسایدی ئێزیدی و كریستانه‌كان و شه‌به‌ك كه هێزی تیرۆریستی داعش ئه‌نجامی دا.
– حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌شداری بكات له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری بریندارانی چه‌كی كیمیاوی له كوردستان به چاره‌سه‌ركردنی برینداره‌كان له وڵاتی ئه‌ڵمانیا.
– له بری ئه‌وه‌ی رۆژانه ڤیزا ده‌ده‌ن به بارزرگانان و ده‌وڵه‌مه‌ندان و به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته و كارئاسانیان بۆ ده‌كه‌ن بۆ گه‌شتكردن, ڤیزا بده‌ن به برینداره‌كانمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی پزیشكی له وڵاته‌كه‌تان, وه وه‌ك قهرهبوییهك ژماره‌یه‌ك كورسی خوێندن بۆ منداڵانی برینداری كیمیاوی له زانكۆكانتان ته‌رخان بكه‌ن.
– پزیشك و ده‌رمان و كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی چاره‌سه‌ری برینداران دابین بكه‌ن.
– وه‌ك چۆن تاوانبارانی داعش ددگایی ده‌كات, هه‌مان هه‌نگاو بنێت بۆ به دادگایی گه‌یاندنی تاوانبارانی تاوانی ئه‌نفال, هه‌ڵه‌بجه, جینۆسایدی بارزانییه‌كان, جینۆسایدی كریستان و شه‌به‌ك و كاكه‌یی و …. وه داداگاییكردنی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی چه‌كی كیمیاویان فرۆشتووه به رژێمی پێشووی عێراق, بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له ئاستی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌نگاو بنێت .
-رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید- kwg
-تۆڕی رێكخراوە كوردستانیییەكان له پێناو دادگای تاوانی نێودەوڵەتی – Koncicc
-تۆڕی ئایكان كوردستان ــ IKN
-رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژ لە كوردستان ــ OAWMD
-رێكخراوی هەڵمەتی دادپەروەری ــ OJC
-رێكخراوی جیهانی بێ چه‌كی كیمیاوی و بایه‌لۆجی-www
-هه‌ڵمه‌تی ژیان دژ به ئیعدام له كوردستان
-گۆڤاری تۆبزاوه
-رۆژنامه‌ی نگره سه‌لمان
– رێكخراوی مانه‌وه بۆ پرسی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان
-كوردۆساید ۆچ-چاك كوردستان
بۆ بینینی تەواوی کۆنفراسە رۆژنامەوانیەکە،گرتە لەسەر ئەو لینکە بکە: