ته‌مه‌نی 25 ساڵه، له‌گوته‌ی پۆلیسدا ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌م دانیبشتبووم، نامه‌یه‌كم له‌ژماره‌یه‌كی نه‌ناسراوه‌وه بۆ هات، له‌نامه‌كه‌دا نوسیبووی “په‌یوه‌ندی به‌م ژماره‌یه‌وه بكه”. به‌ر له‌وه‌ی من بیبینم مێرده‌كه‌م خوێندیه‌وه، گوتم نایناسم. دوای 20 ده‌قه هه‌مان نامه بۆ مۆبایله‌كه‌م هاته‌وه. ئه‌مجاره مێرده‌كه‌م شێت بوو گوتی، تۆ ده‌یناسی، به‌ڵام له‌به‌رمن ته‌له‌فۆن ناكه‌ی و ده‌ڵێی نایناسم. دیاره په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دا هه‌یه. مێرده‌كه‌م یه‌كسه‌ر ته‌له‌فۆنی بۆ ماڵی بابم كرد، منداڵه‌كانیان پێ به‌جێهێشتم و منی له‌گه‌ڵ بابم نارده‌وه.
هه‌رچه‌نده من به‌بابم و دایكم و ماڵی خه‌زوریشمم گوتووه، كه دڵنیابن من نازانم ئه‌و ژماره‌یه هی كێیه، به‌ڵام مێرده‌كه‌م ته‌واو كه‌وتۆته گومانه‌وه‌و باوه‌ڕ ناكات و ده‌ڵێت، ته‌ڵاقت ده‌ده‌م و ناشهێڵم منداڵه‌كان ببینی. من ئێستا ده‌مه‌وێ سكاڵا تۆمار بكه‌م، به‌ڵام بابم رازی نییه‌و پێی وایه، كه له‌گه‌ڵ مامم بڕۆن و بابه‌ته‌كه‌یانم تێبگه‌یه‌نن و من سه‌بر بگرم ئه‌وا چاك ده‌بێت. دوای 15 رۆژ زانیم، كه مێرده‌كه‌م داوای جیابوونه‌وه‌ی تۆماركردووه‌و به‌نیازه منداڵه‌كانیشم لێ بسه‌نێت. بۆیه ئاگرم له‌خۆم به‌ردا.
ئه‌و ژنه له‌كاتی سوتانه‌كه‌ی قسه‌كانی ده‌كرد، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، بۆیه خۆم سوتاند، چونكه مێرده‌كه‌م ده‌ریكردم و نه‌یده‌هێشت منداڵه‌كانم ببینم. باوكیشم نه‌یهێشت داوا تۆماربكه‌م، تا خاوه‌نی مۆبایله‌كه بدۆزرێته‌وه‌و سكاڵاش له‌سه‌ر مێرده‌كه‌م تۆمار بكه‌م، تا منداڵه‌كان لای خۆم بمێننه‌وه. هه‌رچه‌نده ئێستا زۆر په‌شیمانم.
ئه‌و ژنه ته‌نیا دوای چوار كاتژمێر له‌سوتانه‌كه‌ی گیان له‌ده‌ستده‌دات.
دوای ئه‌وه مێرده‌كه‌ی به‌پێی مادده‌ی 409 ده‌ستگیر كرا. هه‌روه‌ها دانی به‌وه‌دانا كه ئه‌و ته‌نیا به‌گومان و به‌هۆی ئه‌و نامه‌وه ژنه‌كه‌ی ده‌ركردووه و ویستویه‌تی ته‌ڵاقیبدات.
موقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر (ژیله‌مۆ عبدولقادر مه‌عروف) به‌رێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان/هه‌ولێر له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: “ئه‌وه چیرۆكێكی تاڵه. پێویستبوو، ئه‌و پیاوه ته‌نیا له‌سه‌ر گومان ماڵی خۆی تێكنه‌دات. هه‌روه‌ها ماڵی بابی ژنه‌كه‌ش سكاڵایان له‌سه‌ر ئه‌و ژماره‌یه تۆماركردبا، تا راستییه‌كه‌ی بۆ هه‌موان روونبێته‌وه. ئه‌و ئافره‌ته‌ش سه‌بری گرتبا و بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی، په‌نای بۆیاسا بردبا”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه “هه‌ڵه‌كان زۆرن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی هۆشیاری یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تییه. ئه‌گه‌رنا ناكرێت به‌هۆی دوو نامه‌ی مۆبایله‌وه ژیانی ژنێك بسوتێ”.
جه‌ختیشی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه “پێویسته بزانین، كه به‌پێی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی، مادده‌ی سێ له‌یاسای ژماره 6ی ساڵی 2008 له‌هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، هه‌ركه‌سێك به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست، ته‌له‌فۆن یان ئامێرێكی په‌یوه‌ندیكردنی ته‌لدار و بێ ته‌ل، یان پۆستی ئه‌لیكترۆنی یان ئه‌نته‌رنێت بۆ جاڕسكردنی خه‌ڵك به‌كاربهێنێت، جگه له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه له‌مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه، ئه‌وا بۆ ماوه‌یه‌ك كه له‌سێ مانگ كه‌متر نه‌بێت و له‌ساڵێك زیاتر نه‌بێت به‌ند ده‌كرێ و به‌غه‌رامه كه له 750 هه‌زار دینار كه‌متر و له سێ ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت سزاده‌ده‌رێت. یانیش به‌یه‌كێك له‌م دوو سزایه”.
*له په‌یجی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان وه‌رگیراوه