سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٦-٧-٢٠١٥ وەفدێکی حزبی دیموکراتی کوردستان-ئێران کە پێکهاتبو لە بەرێزان ( ئیبراهیم زێوەیی،ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و حسن کاکلی ئەندامی پەیوەندییەکان لەهەولێر سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان کرد ، لەلایەن هاوڕێیان ( مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و هاوڕێ نەهرۆ جلال و خلیل محمود و قهار محمد ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، هەژار هەورامی ئەندامی پەیوەندییەکان پێشوازیان لێکرا .)
لەم دانیشتنەدا وێڕایی باس کردن لە پەیوەندی نێوان هێز و لایەنە سیاسیەکان و پتەوتر کردنی ئەو پەیوەندیانە لەهەر چوارپارچەی کوردستان بۆ بەرەوپێش بردنی دۆزی گەلی کورد و لەژێرنانی خەونی دوژمنانی کورد کە بەردەوام لەهەوڵ و پیلاندا بونە بۆ دورستکردنی کێشە و ئاریشەی جۆراو جۆر لەنێوان هێز و لایەنە سیاسیە کوردییەکان و لێکترازانیان، باسی دوا پێشهات و ئاڵۆگۆرەکانی کوردستان و عێراق و ئێران و ناوچەکە کرا ، هەردوولا دید و بۆچونی خۆیان لەم بارەیەوە ئاڵوگۆڕکرد . لەم کۆبونەوەیەدا وەفدی حزبی دیموکرات هەڵوێستی بزوتتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان لە مەسەلە نەتەوەیی و چارەنوسسازەکان بەرز نرخاند بەردەوام هاوهەڵویست بوە لەگەڵ گەلی کوردستان لەهەر کوێیەکی ئەم کوردستانە ، لەکۆتاییدا وەفدی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بەگەرمی بەڕێکران .