رۆژی شەممە ڕێکەوتی ١ / ٢ / ٢٠٢٠، شاندێکی باڵای یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشهات و گۆڕانكارییهكانی ناوچەكە كرد.
جێگای باسە شاندەکە بەسەرۆکایەتی غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK،لەلایەن هاوڕێ مام خدر سکرتیری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و و نەهرۆ عاڵڵایی و خەلیل مەحموود ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان)،پێشوازییان لێکرا .
لەدیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سهركهوتنی گەلی كوردستان وەسفكرا، هەر لەدیدارەكەدا هەردوو لا هاوڕا بوون کەوا پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان رەچاوی بارودۆخ و تایبەتمەندی باشووری کوردستان بکەن و پارێزگاری لێبکەن.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.