وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق رایگه‌یاند، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند بۆ لێپرسینه‌وه له سه‌رپێچیكارانی مه‌رجه‌كانی هێنانی كرێكار له ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێكهێندراوه، هه‌ر كرێكارێك مه‌رجه‌كانی تێدا نه‌بێت، دیپۆرتی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه.
نه‌جم عیقابی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند، “به‌شی بیانییه‌كان له به‌شی كار و ڕاهێنانی پیشه‌یی له وه‌زاره‌ت مۆڵه‌تی كاركردن ده‌دات به كرێكارانی لێهاتو له كه‌رتی تایبه‌ت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی شاره‌زایی بێت كه بڕوانامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی هه‌بێت”.
وتیشی، “كۆمپانیایه‌ك داواكاری پێشكه‌ش ده‌كات ڕێژه‌ی 50% بۆ سودوه‌رگرتن له شاره‌زایی كرێكارانی بیانی، كه هاوتایه له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی كرێكارانی عێراقی به هه‌مان ژماره‌ی كرێكاری بیانی”.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، “لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌یه، كه دوای ڕاستكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و كرێكاره بیانییه، ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی تێداكرابو، خاوه‌نكارانی سه‌رپێچیكار ڕه‌وانه‌ی دادگای كارامه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و كرێكاره بیانییه‌ی كه مۆڵه‌تی كاركردن و مانه‌وه‌یان نیه دیپۆرتی وڵاته‌كانیان ده‌كرێنه‌وه”.