داواكاری گشتی به‌لجیكار ژماره‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی برۆكسلی به‌سێ ته‌قینه‌وه هه‌ژماركرد و ته‌له‌فزیۆنی ڕه‌سمی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێت “بنه‌ماڵه‌ی شاهانه‌ی وڵات له‌دۆخی په‌یانگیری و پارێزگاریدان”.
له‌لایه‌كی تره‌وه ناوه‌نده‌كانی هه‌واڵ له برۆكسڵ ئه‌وه‌یان گواسته‌وه كه تائێستا 34 كه‌س له ته‌قینه‌وه‌كانی میترۆ و ناو فڕۆكه‌خانه‌كه كوژراون و ژماره‌ی برینداره‌كانیش گه‌شتووه‌ته زیاتر له 100 كه‌س”.
3 ته‌قینه‌وه ناوه‌ندی برۆكسلێ یاپته‌ختی به‌لجیكا و یه‌كێتی ئه‌وروپای هه‌ژاند ئه‌وه‌ش پاش ئاشكراكردنی ده‌ستگیكردنی سه‌ڵاح عه‌بدوسه‌لام یه‌كێك له‌هێرش به‌ره‌كانی پاریس هات له برۆكسل.
به‌پێی زانیاریه‌كانی ته‌له‌فزیۆنی ڕه‌سمی به‌لجیكی “وێستگه‌ی ئه‌تۆمی وڵات چۆڵكراوه و بنه‌ماڵه‌ی شاهانه‌ش براونه‌ته شوێنی پارێزراو په‌ناگیر بۆ ئه‌وه‌ی پارێزراوبن له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی خراپ”.
هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كان “ئێستا ئاستی مه‌ترسی له بڕۆكسڵ بۆ ئاستی 4 به‌رزكراوه‌ته‌وه و هێزه‌كانی پۆلیس له‌فڕۆكه‌خانه لێكۆڵینه‌وه و به‌داوداچون بۆ كڵاشینكۆفێك و هێله‌كێكی ته‌قینه‌وه‌ده‌كه‌ن كه به‌جێماون”.
ته‌قینه‌وه‌كه كاردانه‌وه‌ی جیاوازی به‌دوای خۆیداهێنا له‌جیهان و زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ئیدانه‌یانكردو توركیا گه‌شته ئاسمانیه‌كانی بۆ ئه‌و وڵاته وه‌ستاند و هاوكات وڵاتانی ئه‌وروپیش ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌كانیان توندوتۆڵ‌تر كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه جگه له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی گه‌شته‌كان.
له‌ناوخۆی وڵاتیش حكومه‌تی به‌لجیكی داوایكرد “گه‌شتیاران له‌وشێنی خۆیان بمێنه‌وه و پارێزراوده‌بن، هاوڵاتیانیش له‌ناو ماڵه‌كانیان نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه و هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ش هه‌مویان وه‌ستان”.
ته‌له‌فزیۆنی به‌لجیكا (ئارتی بی ئێف) ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه، ئیبراهیم و خالید به‌كراوی دوو خۆكوژی ته‌قینه‌وه‌كانی برۆكسل له فڕۆكه‌خانه‌ی برۆكسل خۆیان ته‌قانده‌وه و ئەو دوو تیرۆرستە بران.
کەناڵەکە لە زاری چەند سەرچاوەیەکی پۆلیسەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەو دووکەسە پێشتر لای پۆلیس ناسرابوون و چاودێریان لەسەر بووە بۆ تاوانی دیکە نەک کردەوەی تیرۆرستی.
بە پێی سەرچاوەکانی پۆلیس خالید لە برۆکسل بە ناوی کەسێکی دیکەوە شوقەیەکی نیشتەجێبوونی گرتووە کە پێش چەندرۆژێک لە تەقینەوەکە لەو شوێنە شەڕەتەقە لەنێوان پۆلیس و چەند چەکدارێک رویداوە، کەسی سێیەمیش کە لەوێنەکەدا دەردەکەوێ لە ئێستادا پۆلیسی بەلجیکا بەدوایدا دەگەڕێت و ناوی نەجیم لەشراوییە.
رۆژنامه‌ی دی ئێچی به‌لجیكی له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه كه ناوی نه‌هێناون، گواستییه‌وه، ئیبراهیم به‌كراوی و دوو پیاوی تر كه گومانی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت جێبه‌جێكه‌رانی هێرشه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه بن، سه‌رله‌به‌یانی سێشه‌ممه داوای پاسێكی بچووكیان كردووه تا خۆیان و جانتاكیان له شوقه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له باكووری برۆكسل، بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی زاڤێنتێم بگوازێته‌وه، به‌ڵام كاتێك ئۆتۆمبێله‌كه گه‌یشتووه‌ته لای ئه‌و كه‌سانه، بۆیانده‌ركه‌وتووه كه سندوقی ئۆتۆمبێله‌كه جێگای چوار جانتای گه‌شتكردن نابێته‌وه بۆیه دانه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا نه‌بردووه.
دواتر دوو كه‌سیان خۆیان له هۆڵی جێهێشتنی فڕۆكه‌خانه‌كه ته‌قانده‌وه‌و كه‌سی سێیه‌میشیان رایكردو جانتای سێیه‌م كه گه‌وره‌ترینیان بوو له‌دوای خۆی به‌جێهێشت. دواتر ده‌زگاكانی ئاسایش ئه‌و جانتایه‌یان ته‌قانده‌وه.
دی ئێچ پرسیاری ئه‌وه‌ی كردووه كه ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه هه‌ر چوار جانتاكه‌ی بگرتایه، ده‌بێت زیانه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كانی ناو فڕۆكه‌خانه‌كه چه‌ند بووایه؟