دانوستانکارانی ئەمریکا و عێراق لەسەر پلانی کشانەوەی سەربازە ئەمریکییەکان لە عێراق ڕێککەوتن، دوای ئەوەی سەربازانی ئەمریکا کەوتنەبەر هێرش لەلایەن بریکارەکانی ئێرانەوە، سەدان سەربازی ئەمریکی لە مانگی (ئەیلول/9)ی 2025 لە عێراق دەکێشرێنەوه و دههێنرێنه ههولێر و دواتریش تا کۆتایی ساڵی 2026 وڵاتهكه بەجێدەهێڵن.
بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ڕێککەوتنەکە هێشتا پێویستی بە “رێکەوتنی کۆتایی” هەیە لەلایەن سەرکردەکانی بەغدا و واشنتنەوە، بەڵام وەک ڕێککەوتنێکی تەواو سەیر دەکرێت، بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاندوە کە “ئێستا تەنها ماوهتهوه ئهوهی کەی ڕابگەیەنرێت”.
بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتنە سەدان سەربازی ئەمریکی لە مانگی (ئەیلول/9)ی 2025 لە عێراق دەکشێنەوە و دوایین سەربازانی ئەمریکا کە لەو وڵاتە ماونەتەوە تا کۆتایی ساڵی 2026 بەجێدەهێڵن.
پێدەچێت ڕەخنەگرانی ئەمریکا پێشوازی لە ڕێککەوتنێک بکەن، بەڵام دەکرێت نیگەرانی لای داڕێژەرانی سیاسەت و هاوپەیمانانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دروستبکات، کە سەرنجیان لەی ئێرانە.
دانوستانە فەرمییەکان سەبارەت بە دۆخی نزیکەی دو هەزار و 500 سەربازی ئەمریکی لە عێراق لە مانگی یەکەوە دەستیپێکرد، بەڵام لە نێوان گرژییەکان و هێرشهكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دواکەوت.
میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە 7ی (تشرینی یهكهم/10)وه لانیکەم 70 هێرشیان سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، لە سەرەتای مانگی یەکدا، ئەمریکا هێرشێکی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە بەغدا ئهنجامدا و بوەهۆی کوژرانی فەرماندەی باڵای یەکینەکانی حهشدی شهعبی کە ڕێکخراوێكی نزیك له میلیشیا شیعەکانی عێراقە و لەلایەن دەوڵەتی عێراقەوە شایستهی دارایی بۆ دابینكراوه و هاوپەیمانی ئێرانه.
هێرشەکانی ئەمریکا لە عێراق لەلایەن محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە سهركۆنه کرا، کە لە چەند مانگی ڕابردودا داوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای زیاتر کرد.
دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ئامانجێکی درێژخایەنی ئێرانە، کە لە ڕێگەی پەیوەندیی وزە و ئایین و گروپە میلیشیا شیعییەکان لەگەڵ دەیان هەزار چەکداردا کاریگەرییەکی زۆری بەسەر دراوسێکەیدا دەسەپێنێت.
دانیشتوانی عێراق لە نێوان زۆرینەی شیعە و مسوڵمانی سوننە و کەمینەکانی کورد دابەشبون، ئەوهی دوەمیان خاوهنی ناوچەیەکی نیمچە سەربەخۆیه لە باکوری عێراقدا (ههرێمی كوردستان) هەڵکەندوە.
ئەو پلانەی عێراق و ئەمریکا لەسەری ڕێککەوتون، باس لەوە دەکات کە سەرجەم هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار بەجێدەهێڵن و تا مانگی (ئەیلول/9)ی 2025 بونی خۆیان لە بەغدا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمدەکەنەوە.
سەربازانی ئەمریکا و هاوپەیمانان تەنها بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە لە هەولێر، لە ناوچەی نیمچە سەربەخۆی کوردی دەمێننەوە، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەم ناوچەیە دەتوانێت بونی سەربازی ئەمریکا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ناپایەدار بکات.
ئەندرۆ تابلەر، بەڕێوەبەری پێشوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی، بە MEE ڕاگەیاندوه، “هەولێر گرنگە بۆ پشتیوانیکردن لە سوریا”.
ئهوهشی خستهڕو، “ئەمریکا پێویستی بە توانای جوڵاندنی هێز و پێداویستی هەیە لەسەر ڕێگای وشکانی نێوان میحوەری عێراق و سوریا”.
پاساوی یاسایی ئەمریکا بۆ بونی لە سوریا کە نزیکەی 900 سەربازی ئەمریکی تێدایە، هەروەها لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی واشنتن لەگەڵ بەغدایە.
سەربازانی ئەمریکا بە فەرمی لە عێراق و سوریان بۆ دڵنیابون لە شکستی هەمیشەیی گروپی چەکداری دەوڵەتی ئیسلامی، بەڵام بونیان وەک چەقۆیەکی ستراتیژی لە دژی ئێران و بریکارەکانیش سەیر دەکرێت
ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا بکشێنەوە، ئەوا لەکاتێکدا ئەو کارە دەکەن کە زلهێزەکانی دیکەی ناوچەکە هێزی سەربازییان بەسەر حکومەتی ناوەندی لاوازی عێراقدا خستوەتەگەڕ.
تورکیا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر هێزهكانی باكوری كوردستان لە خاكی ههرێمی كوردستان دەستپێکرد، لە مانگی (ئاب/8)دا ئەنقەرە و بەغدا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کە بنکەیەکی تورکیا لە باکوری عێراق بگوازرێتەوە بۆ هێزە چەکدارەکانی عێراق و ناوەندی مەشق و هاوکاری هاوبەشی تورکیا و عێراق لەوێ کاردەکات.