سه‌رچاوه دبلۆماسییه‌كان باس له‌رێككه‌وتنێكی نهێنی ده‌كه‌ن كه له‌ئاستانا به‌سه‌رپه‌رشتی روسیا كراوه، توركیا به‌رامبه‌ر به‌كوشتاری غۆته‌ی رۆژهه‌ڵات بێده‌نگ بێ‌و روسیا‌و ئێران‌و شامیش به‌رامبه‌ر به‌داگیركردنی عه‌فرین.
روسیا ئه‌ندازیارێكی سه‌ره‌كی روداوه‌كانی ئێستای سوریایه، یه‌كێك له‌و روداوانه، كه‌وتنی عه‌فرینه كه دڵی هه‌مو كوردی پڕ كرد له‌ژان. روسیا‌و ئێران‌و به‌شار ئه‌سه‌د زۆرباش له‌ساته‌وه‌ختێكی گونجاو‌دا پێویستیی توركیان بۆ سه‌ركوتكردنی كورد له‌عه‌فرین قۆزته‌وه، بۆ هه‌ڵكوتانه سه‌ر غۆته‌ی رۆژهه‌ڵات.
رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د براوه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م ئاڵوگۆڕه بون كه له‌ئاستانه له‌نێوان روسیا‌و توركیا‌و ئێران‌دا به‌دیهات، به‌ده‌ستگرتنی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به‌سه‌ر غۆته‌دا، ئاسایشی دیمه‌شق به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه‌تر دابین كرا‌و ئه‌و موشه‌كانه‌ی راگیران كه ناو به‌ناو له‌م شاره‌وه كه به‌ده‌ست به‌رهه‌ڵستكاری رژێمی به‌شاره‌وه بون ئاڕاسته‌ی دیمه‌شق ده‌كران‌و ئارامی پایته‌ختیان ده‌شێواند، پایته‌خت ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ ره‌خسا كه به‌رووی ریفی دیمه‌شقدا بكرێته‌وه‌و روبه‌ری ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌دیش فراوانتر بێ‌و ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی پایته‌ختیش دابینبكات. له‌به‌رامبه‌ریشدا گه‌وره‌ترین زه‌ره‌مه‌ند كورد‌و هه‌زاران مه‌ده‌نی سوری بو كه له‌سایه‌ی بێده‌نگی جیهاندا له‌سه‌ر زێدی ره‌سه‌نی خۆیان له‌عه‌فرین‌و غۆته هه‌ڵكه‌نران.
داگیركردنی عه‌فرین له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه هاوكات بو له‌گه‌ڵ كۆنترۆڵكردنی غۆته‌ی رۆژهه‌ڵات له‌لایه‌ن سوپای به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه. توركیا له‌غۆته‌دا هه‌مان كاره‌ساتی حه‌له‌بی 2016ی دوباره كرده‌وه، كاتێك كه چه‌كدارانی ئۆپۆزیسیۆنی له‌حه‌له‌ب كشانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئاسانكاریی روسیادا بۆ جێبه‌جێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات به‌مه‌به‌ستی دورخستنه‌وه‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌سنوره‌كانی، ئه‌مجاره‌ش توركیا له‌كوشتاری غۆته بێده‌نگ بو، له‌به‌رامبه‌ر چاوپۆشی روسیادا به‌رامبه‌ر به‌په‌لاماردانی عه‌فرین.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی ئۆپۆزیسیۆن كه پێش سه‌ربازانی تورك كه‌وتن له‌هه‌ڵكوتانه سه‌ر عه‌فریندا به‌ده‌یان هه‌زار چه‌كدار مه‌زه‌نده ده‌كران‌و ده‌یانتوانی گه‌مارۆی سه‌ر غۆته‌ی رۆژهه‌ڵات بشكێنن، به‌ڵام ئه‌نقه‌ره مۆڵه‌تی پێنه‌دان‌و كردنی به‌گژ عه‌فرین‌و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لدا.
پاشه‌ڕۆژی عه‌فرین له‌سایه‌ی ململانێی هێزه گه‌وره‌كاندا نارون‌و ئاڵۆزه، هێشتا تۆز‌و خۆڵی په‌لاماردان‌و داگیركارییه‌كه به‌ته‌واوی نه‌نیشتوه‌ته‌وه تا وێنه‌كه له‌سه‌ر عه‌رد رونتر ده‌ركه‌وێ، عه‌فرین یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری دانیشتوانه‌كه‌ی كورده. پلانی ئه‌ردۆغان له‌داگیركردنی ئه‌م شاره‌دا رێگرتنه له‌بونی ناوچه‌یه‌كی خۆبه‌ڕێوه‌بردنی كورد‌و زه‌بروه‌شاندن له‌هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل‌و دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ په‌نابه‌ره سوریه‌كان.
وه‌لید جانبولاد، سه‌ركرده‌ی ناوداری دروزه‌كانی لوبنان له‌گه‌ڵ كه‌وتنی هاوكاتی عه‌فرین‌و غۆته‌دا له‌تویتێكدا رایگه‌یاند “كاره‌ساتی گه‌لی سوریا گه‌وره‌ترین كاره‌ساته مێژوی هاوچه‌رخ به‌خۆیه‌وه بینبیبێت، هه‌شت ساڵی خشت له‌كوشتار به‌هه‌مو جۆره چه‌كێك، له‌راگواستن‌و وێرانكاری‌و رفاندن‌و ده‌ستبه‌سه‌ركردن به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س له‌سه‌ری بێته ده‌نگ، هه‌موان ده‌ستیان له‌گه‌لی سوری داماو به‌رداو لێگه‌ڕان وڵاتان له‌سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ململانێ بكه‌ن‌و رێشبكه‌ون، ئه‌مڕۆ غۆته به‌رامبه‌ر به‌عه‌فرینه‌و سبه‌ینێش…
سەرچاوە: ئاوێنه