گرفتی گه‌وره له تێگه‌شتنی زانستی سیاسی و سیاسه‌تدا زۆر هه‌یه، زۆر كه‌من ئه‌وانه‌ی باوه‌ریان وایه كه به‌ر له هه‌موو شتێك سیاسه‌ت زانسته ، ئه‌ویش وه‌كو زۆری زانسته‌كانی دیكه خاوه‌نی بنه‌ما‌و ڕێساویاسای تایبه‌ته كه قابلی جێبه‌جێكردنن. له‌هه‌موو جیهاندا ئه‌وانه‌ی پۆستی بالاَ وه‌رئه‌گرن ئه‌وانه‌ی ولاَت به‌رێوه ئه‌به‌ن، خاوه‌نی بروانامه‌ی زانستی سیاسین، به‌لاَم له‌لای ئێمه ئه‌وانه‌ی سیاسه‌ت ئه‌كه‌ن زۆر جار وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی، مه‌رجه زانستی سیاسی نه‌خوێندبێت. ده‌گوترێت سیاسه‌ت هونه‌ره ، رابردووه، مێژوه ، به‌خته ،قه‌ده‌ره‌و خۆرسكه. به‌ڵام له ئێستادا سیاسه‌ت به‌م شێوه‌یه، لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت .
هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردوه كه له‌كاتی ململانێ‌وهه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌یبینین، هیچ مانایه‌ك بۆكرده‌ی سیاسی نامێنێته‌وه. سیاسه‌ت بریتیه له پرۆژه‌و، ئه‌بێت ببێت به زانست. ئه‌وه‌ی ئێستا كه له هه‌رێمی كوردستان‌و به‌گشتیش له‌ناو حزبه كوردستانیه‌كاندا هه‌یه، بریتیه له فرتوفێڵ، بۆ شكاندنی یه‌كتری‌و بۆ ناشرینكردنی خوشك وبراكه، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ك نه‌بوون. ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت بوو به‌زانست هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌بێ به كێ بركێ نه‌ك شكاندن. ناڵێین سیاسه‌ت واته عاتیفه به‌لاَم، ناشكرێ سیاسی له عاتیفه داماڵین. كاتێتی چیتر له جیاتی ئه‌وه‌ی سیاسه‌ت بریتیبێ له چاڵهه‌ڵكه‌ندن بۆیه‌كتر بگۆرێ بۆ منافه‌سه‌ی مه‌نتیقیانه.
له‌جیاتی ئه‌وه‌ی یه‌كتر بكه‌ین به په‌یژه ، به‌تێكۆشانی خۆمان په‌یژه بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانی خۆمان دروستبكه‌ین .ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت بووبه زانست ته‌نها پوشی ناوچاوی نه‌یاره‌كانمان نابینین، به‌ڵكو ده‌بێت زیخه گه‌وره‌كانی ناوچاوی خۆشمانی پێده‌ربهێنین. ئێمه ناڵێین سیاسه‌ت ئاكاری مامه‌ڵه‌كردنه، به‌لاَم ده‌بێت له سیاسه‌تكردندا ئاكاری مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ردا بپارێزین. له‌ناو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، ده‌رچوانی زانستی سیاسییه‌كان به یاریده‌ده‌ری تێبینه‌ر داده‌مه‌زرێت، ئه‌مه‌ش مانای وایه ئه‌م حكومه‌ته نایه‌وێت سیاسه‌ت بكات به زانست له‌به‌رئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی نییه ئه‌كادیمییه‌كان سیاسه‌ت بكه‌ن، به‌لاَم رۆژێك ئه‌بێت حكومه‌تێكی كوردی دروستبێت كه پێویسی به ده‌رچوانی زانستی سیاسی هه‌بێت بۆ سه‌نته‌ره سیاسی‌و ستراتیژیه‌كان، بۆ حكومه‌تی ته‌قنۆكرات!بۆ حكومه‌تێك هونه‌رمه‌ندو مامۆستا‌و پزیشك به‌ئیحساسه‌وه كاره‌مرۆییه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌وكاته‌ی سیاسه‌ت ده‌بێته زانست ، ئیتر پێویست ناكات ئه‌وه‌نده مه‌ترسیمان له ئاینده‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان هه‌بێت . ئه‌وكاته‌ی سیاسه‌ت ده‌بێته زانست، ناترسین له هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ری ناوخۆ. ئه‌وكاته‌ی سیاسه‌ت ده‌بێته زانست، په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه بۆ میلله‌ته نه‌ك بۆ حزب. ئه‌كاته‌ی سیاسه‌ت ده‌بێته زانست ، یاسا سه‌روه‌ره‌ده‌بێت. ئه‌وكاته‌ی سیاسه‌ت ده‌بێت به زانست تاك به‌ئه‌ركی خۆی هه‌ڵده‌ستێت. ئه‌و كاته‌ی سیاسه‌ت ده‌بێته زانست مانایه‌ك بۆ كاری سیاسی دروست ده‌بێت كه دور له ته‌كتولاتیش وا نابێت و به‌مه‌حسوبیه‌ت خه‌ڵك پۆستی سیاسی وه‌رناگرێت.