رۆژى 4ى تشرینى دووه‌مى 2016 سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوکسه‌کداغ هاوسه‌رۆکانى هه‌ده‌په و 11 په‌رله‌مانتار ده‌ستگیرکران و ماوه‌ى دوو ساڵه له زیندانه‌کانى تورکیادان.
ئاژانسى فورات نیوز، نزیک له پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) بڵاویکرده‌وه، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوکسه‌کداغ هاوسه‌رۆکانى پێشووى هه‌ده‌په و ئیدریس بالوکه‌ن سه‌رۆکى فراکسیۆنى هه‌ده‌په و نورسه‌ل ئایدۆغان، سڕى سوره‌یا ئۆنده‌ر، سه‌لما ئیرماق، زیا پیر، فه‌رهاد ئه‌نجو، گولسه‌ر یڵدرم، له‌یلا بیرلیک و ئیمام تاشچه‌ر ده‌ستگیرکرا و. دواى ماوه‌یه‌ک مافى پارێزبه‌ندییان هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.
ره‌یحان یاڵچنداغ، پارێزه‌رى هاوسه‌رۆکان و په‌رله‌مانتارانى زیندانیکراوى هه‌ده‌په له‌باره‌ى زیندانیکردنیانهوه وتى:” پێنج سکاڵایان له دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا (DMME) تۆمار کردووه، ئێستاش چاوه‌ڕێن ئه‌و دادگایه له ماوه‌یه‌کى که‌مدا بڕیارى خۆى له‌و باره‌یه‌وه ئاشکرا بکات”.
یاڵچنداغ ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، دواى تۆمارکردنى سکاڵاکانیان بۆ ئازادی هاوسه‌رۆکان و په‌رله‌مانتارانى هه‌ده‌په، دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا داواى له تورکیا کردووه به‌رگرى له خۆى بکات و تورکیاش پارێزه‌رى خۆى ره‌وانه‌ى دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا کردووه و ئێستاش چاوه‌ڕێى بڕیارى دادگا ده‌که‌ن.