پیرۆز بێت 25ی ئاب ساڵرۆژی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان …..
رۆژی 25- 8 له یاده‌وه‌ری ئێمه و خه‌ڵكی ئازادیخوازدا رۆژێكی گرنگ و پر بایه‌خه كه‌تیایدا بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان وه‌ك رێككخستنێكی چه‌پی دیموكراتی دامه‌زرا ، 25/8/1995 قۆناغێكی دژوار بوو ، گه‌له‌كه‌مان له دۆخێكی سه‌ختی شه‌ری خۆبه‌خۆدا ده‌یناڵاند و هه‌ر رۆژه‌ی زامێكی قوڵ ده‌كرایه جه‌سته‌ی شه‌كه‌ت و ماندووی ، ئاله‌و رۆژه‌دا بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان وه‌ك ئاراسته‌یه‌كی نوێی چه‌پ به ئه‌ندێشه‌ی دیموكراتی هاته مه‌یدانی خه‌بات .
ئه‌مرۆ كه یادی 29 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه ئاشتی و دیموكراتی و پێكه‌وه ژیان و جۆرێك له دادپه‌روه‌ری هاوسه‌نگ بونه‌ته پێداویستییه‌كی پڕ بایه‌خی ئه‌م قۆناغه . ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تادا تێكۆشانمان بۆ ئاشتی و دیموكراسی و ته‌سككردنه‌وه‌ی بازنه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ و فراوان كردنی بازنه‌ی دیالۆگی ئاشتیانه و ئاگربڕی شه‌ڕی ناوخۆ بوو ، ئه‌وا ئه‌مرۆ به هه‌مان گوڕ و تینه‌وه خه‌باتمان چر ده‌كه‌ینه‌وه بۆ به‌رجه‌سته كردنی پێكه‌وه ژیانی ئازادانه و هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و قوڵكردنه‌وه‌ی دیموكراسی ، هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا بانگه‌واز ده‌كه‌ین بۆ سه‌رجه‌م خه‌مخۆرانی ئازادی و لایه‌نه سیاسییه‌كان به تایبه‌ت حوكمرانانی كوردستان كه به‌به‌رچاومانه‌وه و به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و هه‌ستپێكراو ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان چاویان به پێشكه‌وتنه‌كانی گه‌له‌كه‌مان هه‌ڵنایه‌ت و له ده‌رفه‌ت ده‌گه‌ڕێن ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌ل له‌باربه‌رن ، رق و كینه‌یان گه‌یشتۆته ئاستێك گه‌ر بۆیان بلوێت پیلانی ئه‌نفالێكی تر و سوتان و وێرانكردن و تێكدانی ژینگه و سروشتی كوردستان له‌ناوبه‌رن و گه‌له‌كه‌مان ڕووبه‌رووی ئاواره‌یی و سه‌رگه‌ردانێكی تر بكه‌نه‌وه ، هه‌ر بۆیه بزووتنه‌وه‌كه‌مان پێوایه تاكه رێگرییه‌ك له‌م نه‌هامه‌تیانه یه‌كێتی گه‌ل و یه‌ك سه‌نگه‌ری و یه‌ك گوتاری لایه‌نه سیاسییه‌كانه ، هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شی گشتیه له به‌رێوه‌بردن و بڕیاردان ، شه‌فافیه‌تی ئابووری و دادپه‌روه‌ری و فه‌راهه‌مكردنی كه‌شێكی ئازادانه و رێز گرتن له داوا و خواستی خه‌ڵك له خزمه‌تگوزاری و مافه بنچینه‌ییه‌كان ، ئه‌مانه پێكه‌وه تاكه سه‌نه‌د و به‌ربه‌رستن كه هه‌مووان پێكه‌وه بتوانین پیلانی ناحه‌زان پوچه‌ڵ بكه‌ینه‌وه .
جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی كوردستان
ئێمه به نیگه‌رانیه‌وه له دۆخی ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان ده‌روانین و هه‌ست به ئازاره‌كانی ده‌كه‌ین ، ده‌زانین ژیان و گوزه‌رانی لاوانی وڵات له ناو چ بێكاری و بێ ئومێدیه‌كی كوشنده‌دا ده‌خولێته‌وه و خه‌می خوێندنكاران له داهاتوویان بۆته كابووسێك و دووچاری بێ ئومێدی كردوون ، ده‌زانین كرێكاران ڕۆژانه له چ نائاسایشیه‌كی كار و شوێنی كاردان ، ئافره‌تانیش دووچاری چ توند وتیژیه‌ك ده‌بنه‌وه ، بۆیه هه‌میشه له پێناو باشتر كردنی ژیانی خه‌ڵك له سه‌رنگه‌ری پێشه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیه‌كاندا بوین و له‌م پێناوه‌شدا قوربانیماداوه و هه‌ر له‌م سه‌نگه‌ره‌شدا ده‌بین ، پێمان وایه ئه‌وه به‌رخودانی راسته‌قینه‌ی ئێمه‌یه بۆ به‌ده‌ست هێنانی ماف و ئازادییه‌كانی خه‌ڵك ، له ئێستادا هێدی هێدی هه‌مووان له خۆ ئاماده‌كردندان به‌ره‌وه هه‌لبژاردنێكی چاره‌نووساز ، بۆیه داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین وه‌ك ئه‌ركێكی ئه‌م قۆناغه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بكه‌نه چه‌كێكی كاریگه‌ر بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داڵه‌تی و به ئومێده‌وه به‌شداری له هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و په‌رله‌مان و دام و ده‌زگاكان به جۆرێك نوێ بكه‌نه‌وه كه گرێنتی ژیانێكی باشتر مسۆگه‌ر بكات .
نه‌مری بۆ شه‌هیدانی كوردستان سه‌ركه‌وێ ئیراده‌ی گه‌ل .
مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی گوردستان
25 / 8 / 2024