لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن کۆبوونەوەی فراوانی ناوەندی سۆران بەڕێوەچوو

کۆبوونەوەی فراوانی ناوەندی سۆران بەڕێوەچوو

0 تێبینییەکان 15 بینینەکان
رۆژی شەممە رێکەوتی ( ١٧ \ ٨ \ ٢٠٢٤ ) بە ئامادەبوونی هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، کۆبوونەوەی فراوانی ناوەندی سۆرانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەڕێوەچوو .
لەم کۆبوونەوەیەدا تیشک خرایە سەر کار و چالاکیەکانی ناوەندی سۆران و پلان و کارکردنی کادیران و هاوڕێیان لە دەوری داهاتووی کارکردندا .
جێگای باسە، پلان و بەرنامەی ناوەند گفتوگۆی لەسەرکرا بۆ بەرزراگرتنی یادی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و ناساندنی کاندیدی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان کە خاتوو( سۆزان یاسینە) لەناو لیستی هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان (ژمارە 133) .
0 FacebookTwitterPinterestEmail