لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن سەنتەری میترۆ پەیامێك ئاڕاستەی ڕۆژنامەنووسان و دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەكات

سەنتەری میترۆ پەیامێك ئاڕاستەی ڕۆژنامەنووسان و دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەكات

0 تێبینییەکان 31 بینینەکان

سەنتەری میترۆ بۆ بەرگری لە مافی ڕۆژنامەنووسان بڵاوی کردەوە، داوا لە میدیاكانی‌ هەرێمی‌ كوردستان دەکەین بۆ ڕووداوە نەخوازرەكانی‌ هەرێم پیشەییانە و بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بكەن، دوور بكەونەوە لەڕای‌ پێشوەختە و نەبنە هۆكاری‌ نانەوەی‌ پشێویی‌ و گەرمكردنی‌ دووبەرەكی‌ لەنێو لایەنە سیاسییەكانی‌ هەرێمی‌ كوردستاندا.

سەنتەری میترۆ بۆ بەرگری لە مافی ڕۆژنامەنووسان، سەبارەت بە ڕووماڵکردنی ڕووداوەکان لە هەرێمی کوردستاندا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە، داوا لە میدیاكانی‌ هەرێمی‌ كوردستان دەكەین بۆ ڕووداوە نەخوازراوەكانی‌ هەرێمی‌ كوردستان پیشەییانە و بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بكەن و دوور بكەونەوە لەڕای‌ پێشوەختە نەبنە هۆكاری‌ نانەوەی‌ پشێوی‌ و گەرمكردنی‌ دووبەرەكی‌ لە نێو لایەنە سیاسییەكانی‌ هەرێمی‌ كوردستاندا، ململانێ و ئەجێندای حزبی و تایبەتی تێكەڵ بە بابەتە هەستیارەكان نەكرێت.

باس لەوەشكراوە، شەوی ڕابردوو لە دوای هێرشێكی تیرۆرستی بۆسەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر، چەند میدیا و پەیجێک لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان لەهەرێمی‌ كوردستان سەرەڕای‌ تازەیی‌ ڕووداوی‌ بۆردوومانكردنی‌ كۆرمۆر و پێكهێنانی‌ لیژنەی‌ لێكۆڵینەوە و ئیدانەكردنی‌ وڵاتانی‌ زلهێزی‌ دنیا بەبێ‌ ئەوەی‌ كەس تۆمەتبار بكەن، بەو هەموو ئیمكانیەتە ئەمنییە گەورەیەیانەوە كەچی‌ هەندێک میدیا و پەیجی فەیسبووكی نزیک لەدەسەڵات بەئەنقەست و دوور لە جێبەجێكردنی‌ پرەنسیپەكانی‌ ڕۆژنامەوانی‌، تۆمەت دەبەخشنەوە و ململانێ‌ سیاسییەكان توند دەكەنەوە، بەبێ ئەوەی بزانن ئەمەش تێکدانی ئەمنی قەومییە.

باس لەوەشكراوە، داوا لە میدیاكان دەكەین، بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەكان بكەن و نەبنە بەشێک لە شەڕی میدیایی و ئەجێندای تایبەتییەوە. ئەم وتارە میدیاییە كە ئێستا لە هەندێک میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی نزیک لە دەسەڵات بەڕێوە دەچێت، بێجگە لە ڕای‌ پێشوەختە و پشێوی‌ نانەوە چی‌ تر بۆ گەلی‌ كوردستان ئەچنێتەوە؟.

لە كۆتایدا هاتووە، ئەوەی‌ كە بەشێک لە میدیاكان دەیكەن، وتارێكی‌ ناڕێكی‌ میدیاییە كە بووەتە چەكێک بەدەستی‌ خەڵكانێكەوە، كە بەرژەوەندییان لەپشێویی‌ و شەڕ و ئاشووبدایە، بۆیە دەبێت میدیاكاران زۆر بەوریایی و بەرپرسیارێتییەوە مامەڵەبكەن.”

0 FacebookTwitterPinterestEmail