لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن حزب و لایەنە سیاسییەکان داوای پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک دەکەن.

حزب و لایەنە سیاسییەکان داوای پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک دەکەن.

0 تێبینییەکان 18 بینینەکان
رۆژی یەکشەممە(٢١\٧\٢٠٢٤) حزب و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکانی شاری کەرکوک بەڕێوەچوو و داوایان لە لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کرد بەزووترین کات حکومەتی خۆجێی کەرکوک پێکبهێنن و راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە.
ڕاگەیاندراوی حزبە کوردستانیەکانی شاری کەرکوک
لەبەرواری ۲۱/٧/٢٠٢٤ لەبارەگای مەڵبەندی کەرکوکی کۆمەڵی دادگەری کۆبونەوەی حزب و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکانی شاری کەرکوک بەڕێوەچوو و لەکۆتایدا گەیشتنە ئەم خاڵانەی لای خوارەوە،
۱ داوا لە لایەنە براوەکان هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەکەین بۆ ئەوەی بەزووترین کات حکومەتی خۆجێی کەرکوک پێکبهێنن بۆ خزمەتکردنی شاری کەرکوک بە هەموو پێکهاتەکانیەوە
۲ هەموو حزبەکان کۆکن لەسەر ئەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک پشکی کوردەو دەبێت کوردبێت
۳ هەموو حزبەکان هاوڕابوون لەکاتی پێویست کۆبونەوە برپرسی حزبەکان بکرێ ومانگانە کۆبونەوەی پەیوەندیەکان حزبەکان کرێت.
جێگای باسە هاوڕی سباح شێخ بزێنی، بەرپرسی ناوەندی کەرکوکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەشداری کۆبوونەوەکەی کرد .
0 FacebookTwitterPinterestEmail