ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 31-7-2017 شاندێكی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان كه‌پێكهاتبوو له هاوڕێیان ( خلیل محمود ئەندامی مەکتەبی سیاسی و هەژار هەورامی ئەندامی پەیوەندییەکان ) له گۆڕستانی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌بارزان، بەشداری مەڕاسیمی به‌رز راگرتنی یادی 34 ساڵه‌ی ئه‌نفالكردنی بارزانیه‌كان له‌لایه‌ن ڕژێمی پێشووی عێڕاق . وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگی یه‌كه‌ی ئیداری مێرگه‌سۆر و پارێزگای هه‌ولێر له‌ده‌ڤه‌ری بارزان مه‌راسیمێكی شایسته به‌ڕێوه‌چوو، له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ك له حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان و په‌رله‌مانتارانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌وه‌زیران و كونسوڵ و كه‌سایه‌تی بیانی و، تاقانه‌كانی ئه‌نفال و كه‌سوكاری ژماره‌یه‌ك له ئه‌نفالكراوان ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌كه بوون، هه‌روه‌ها له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا چه‌ندین وتار‌و هۆنراوه پێشكه‌ش كران كه‌باسیه‌كان له‌نه‌هامه‌تیه‌كانی گه‌لی كوردستان و قوربانیدان له‌پێناو خاكی كوردستان ده‌كرده‌وه.
دواتر تاجه‌گوڵینه له‌سه‌ر گلكۆی پیرۆزی ئه‌نفالكراوان دانرا و له‌لایه‌ن منداڵانی خانه‌واده‌ی ئه‌نفالكراوان پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرا، هه‌روه‌ها له‌كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌شداربووان ئاماده‌ی پێشانگه و موزه‌خانه‌ی كه‌لوپه‌لی به‌جێماوی ئه‌نفالكراوان و بوون و مه‌راسیمه‌كه به‌شكۆوه كۆتایی هات.