بەڕێزان/لە خانەوادەی شێخ احمد شێخ عمر عەلیاوەیی…
هاوخەمی قوڵی خۆم دەردەبڕم بۆ کۆچی دوایی شێخ نەسرین شێخ عبدالرحمن کە دەکاتە خێزانی شێخ عمر عەلیاوەیی و دایکی شێخ احمد عەلیاوەیی ، خۆم بەهاوبەشی خەمتان دەزانم ، بەهیواین ئەوە دواناخۆشی و کۆستی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان بێت.
شێخ نەسرین خان، کەسایەتیەکی چاکەخواز و خۆشەویستی خەڵک بوو و هەمیشە لەپاڵ خەمەکانیاندابوو
جێگە و ڕێزی تایبەتی شێخ نەسرین خان هەر بەرز دەمێنێتەوە، نەسرین خان و خانەوادەکەی لە پاڵپشتی و هاوکاری پێشمەرگە هەمیشە دەرگای لەسەر پشت و ماڵەکەی ئاوەدان بووە .
جارێکی تر هاوخەمیم دەردەبڕم بۆ کۆچی شێخ نەسرین خان .
هاوڕێتان / مام خدر
سکرتێری گشتی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان