لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان،ئیدانەی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان دەکا

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان،ئیدانەی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان دەکا

0 تێبینییەکان 16 بینینەکان

Logoلێدوانێك  له‌ بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ..

 له‌ به‌رامبه‌ر  هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا  بۆ سه‌ر خاكی  هه‌رێمی كوردستان  و شه‌هید بوونی  چه‌ندین  هاوڵاتی به‌ ناوی  بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی  گه‌لی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی  هێرشه‌كان ده‌كه‌ین و پێمان وایه‌  كه‌ ده‌بێت هه‌رچی زووتره‌ ئه‌م هێرشانه‌  بوه‌ستێندرێن  له‌ پێناو رێگه‌گرتن  له‌ زیاتری  شه‌هید بوونی هاوڵاتیانی  هه‌رێمی كوردستان  به‌ تایبه‌تی  دوا هێرشی  ده‌وڵه‌تی توركیا  بۆ سه‌ر گوندی  ( زارگه‌لی ) كه‌ بووه‌ هۆی  شه‌هید بوونی  چه‌ندین  هاوڵاتی سیڤیل .  زار گه‌لی  لانكه‌ی  خه‌بات و  تێكۆشانی  پێشمه‌رگه‌له‌ شۆرشه‌كانی  كوردستان قوربانی  زۆری داوه‌  ، وێرای  سه‌ره‌خۆشیمان  بۆ بنه‌ماڵه‌ی  شه‌هیده‌كان  هیوای  چاكبوونه‌وه‌ی  خێرا بۆ  برینداره‌كان ده‌خوازین  و له‌ هه‌مان كاتدا  پێمان وایه‌  تاكه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ته‌نها  ئاشتی و لێك تێگه‌یشتنه‌ و هه‌ر گیز  كێشه‌ی گه‌لێك  له‌ رێگه‌ی  بۆمباباران كردن و شه‌ڕ  و خوێن  رشتن چاره‌سه‌ر نابێ‌  ئه‌زموونی  گه‌له‌كه‌مان  له‌ به‌شه‌كانی  كوردستان  راستی  ئه‌م بۆچوونه‌ ده‌سه‌لێمنێ‌ .  بۆیه‌  داوا له‌  حكومه‌تی توركیا  ده‌كه‌ین  هه‌رچی  زووه‌  بگه‌رێته‌وه‌  سه‌ر مێزی  گفتوگۆ و كۆتایی به‌ پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كان  بهێنن .

   بزووتنه‌وه‌ی  دیموكراتی  گه‌لی كوردستان        

               1|8|2015

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە