لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن پەیوەندییەکانی پارتی، سەردانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان کرد

پەیوەندییەکانی پارتی، سەردانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان کرد

0 تێبینییەکان 15 بینینەکان

رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی (٢١/١/٢٠٢٠) شاندێکی مەکتەبئ پەیوەندییە نیشتیمانیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی بەرێز علی حسێن بەرپرسی مەکتەب و شاندێکی یاوەری، سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد .لەلایەن سکترێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەگەرمی پێشوازیکران .

شاندی ناوبراو  لە نزیکەوە سەرەخۆشی خۆیان بە هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەکەمان راگەیاند بەهۆی کۆچی دوایی خۆشکیانەوە، لای خۆیانەوە هاوڕێیانی مەکتەبی سیاسی بە گەرمی پێشوازییان لێکردن .

0 FacebookTwitterPinterestEmail