سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٦\١١\٢٠١٧ ،وەفدێکی کۆمیتەی محلی پارێزگاری هەولێری حزبی شیوعی کوردستان بە سەرۆکایەتی هاوڕێ ئەحمەد شێروانی بەرپرسی کۆمیتە و وەفدێکی یاوەری، سەردانی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان هاوڕێیان خلیل محمود و قهار محمد و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و هاوڕێ ڕێدار کانبی ئەندامی سەرکردایەتی بەگەرمی پێشوازییان لێکرا .
لە دانیشتنێکی دۆستانە بارودۆخی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و دوایین ئاڵوگۆڕ و پەرەسەندنەکان لە گۆشە و بۆچوونی جیاوازەوە باسی لێوەکرا و هەردوولا گفتوگۆی هەمەلایەنەیان لەم بارەیەوە کرد و دید و تێڕوانینی خۆیان بۆ رووداو و ئاڵوگۆڕەکان خستەڕوو ،بەتایبەت رێفراندۆم و ئەو دەرئەنجامەکانەی کە بەهۆی ریفراندۆمەوە هاتۆتە کایەوە، ئاوارەیی و سەرگەردانی خەڵکی شاری کرکوک مخموور و دوزخورماتو و ناوچەکانیتر تەوەرێکیتری دیدارەکە بوو.
هەر لەم کۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر یەکریزی و تەبایی هێز و لایەنە سیاسیەکان کرایەوە لە پرسە نەتەوەیی و نیستیمانیەکان بۆ لەگۆڕنانی خەونی دوژمنانی کورد کە هەمیشە لەهەوڵی پەرتەوازەیی دوورکەوتنەوەی پارچە دابەشکراوەکانی کوردستان بوونە . لەکۆتاییدا وەفدی میوان بەگەرمی بەڕێکران و جەخت لەسەر پەیوەندی نێوان هەردوولا کرایەوە .