لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان،موشەکبارانکردنی هەولێر ئیدانە و سەرکۆنە دەکات.

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان،موشەکبارانکردنی هەولێر ئیدانە و سەرکۆنە دەکات.

0 تێبینییەکان 17 بینینەکان

جارێکیتر لەنیوەشەی (١٥\١\٢٠٢٤) لەرێگای مووشەکەوە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لەلایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران کرایە ئامانج و بەو هۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی سڤیل بونەقوربانی.

لەئەنجامدا سەرەڕایی زیانەکان، ترس و دڵەراوکێی لای خەڵک دوورستکردووە و ژیان و ئاسایشی کۆمەڵگای خستۆتە ژێر مەترسییەوە و سەروەری خاک و دامودەزگاکانی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانی پێشێل کردووە.

ئێمە لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان وێڕای ئیدانەکردن و شەرمەزارکردنی ئەو کارە بێ پاساو و  دوژمنکارانە. لەهەمانکاتیشدا داوا دەکەین کۆمەڵگای نێودەوڵەتی سنورێک بۆ ئەو هێرش و پەلاماردانانەی کە لەلایەن دەوڵەتانی هەرێمایەتی دەکرێتە سەر خاک و سیادەی هەرێم و عێراق دابنێن.

هەر لێرەشدا پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی تەواوی خانەوادە و کەسوکاری قوربانیان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین .

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
١٦\١\٢٠٢٤

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail