لاپەڕەی سەرەکی دۆسیەی تایبەت هاوڕێ مام خدر:دوایی ٣١ ساڵ لە راپەڕین جەخت لەسەر عەدالەتی کۆمەڵایەتی دەکەینەوە

هاوڕێ مام خدر:دوایی ٣١ ساڵ لە راپەڕین جەخت لەسەر عەدالەتی کۆمەڵایەتی دەکەینەوە

0 تێبینییەکان 23 بینینەکان

هاورێ مام خدر:لەیادی راپەرین،دەبێت ئەو بارودۆخە بەهەند وەربگیرێت ..

لە یادی ٣١ ساڵەی راپەڕینە مەزنەکەی خەلکی کوردستان، پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی یەک بەیەکی خەڵکی کوردستان دەکەین و هیوادارین ئامانجەکانی راپەرین وەک ئەو سەرەتایە بێتەدی کە کاری بۆکرا، ئەوانیش بەدیهێنانی ئازادی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و دیموکراتی و فرە حزبی راستەقینە و ئارامی و ئاسودەی بۆ خەلکی کوردستان و هەموو گەلانی عێراق .

هەرچەندە هەرێمی کوردستان لەماوەی ٣١ ساڵی دەسەلاتی خۆماڵی کوردیدا توانی چەندین پرۆسەی هەڵبژاردن ئەنجام بدات و پەرلەمان و حکومەت دورست بکات و کۆمەڵێک هەنگاوی باش بهاوێت،هەموومان گەیشتبوینە ئەو بڕوایەی کە هەنگاوی دوایی و سەرەکیمان سەربەخۆییە و لە ئامانجەکانمان زۆر نزیک بوینەتەوە، بەڵام ئەوەی جێگای نیگەرانی ئێمەیە ئەو هەڵومەرجەی ئەو چەند ساڵەدا کە پەرتەوازەیەک لەنێوان هێزە سیاسیەکان هەیە کە بۆتە هۆکاری دوورست بوونی دەیان قەیران لە کۆمەڵگادا و نائومێدیەکی کەمەرشکێن بە سیمای خەڵک و تێکۆشەرانمانەوە هەست پێدەکرێت،لەهەمویان قورستر ئەوەیە مووچەی کارمەندان و فەرمانبەران و کرێکاران نادڵنیایەکی زۆری تێدایە  باری ژیان و گوزەرانی خەڵکی قورس کردوە و هەموو جموجۆڵیکی ئابوری و بازرگانی وەستاوە .

ئێمە لەبزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، سوپاس و دەستخۆشی لەیەکە یەکەی برا پیشمەرگەکانمان دەکەین کە خۆراگرانە و قارەمانانە کوردستانیان پاراستوە لە تیرۆرستانی سەدە تاریکەکان و پاشەکشەی تەواویان بەو هێزە تاریکانە کردووە .

ئەمڕۆ لەساڵرۆژی راپەڕینە مەزنەکەی بەهاری ١٩٩١ی خەلکی کوردستان دژی فاشیەتی بەعس،هیوادارین هێزە و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و دەسەڵاتدارانی هەرێم، ئەو بارودۆخە بەهەند وەربگرن و بەزووترین کات کێشە و قەیرانەکان بخەنە سەر میزی دیالۆگ و گفتوگو و چارەسەری بنەڕەتی بکەن و بڕیاری بوێرانە بدەن و شەفافیەت لەداهات و فرۆشتنی نەوت و گەڕاندنەوەی عەدالەت بۆ خەرجیەکان  بەبڕوای ئێمە زامنی چارەسەرکردنی بەشیکی زۆری کێشە و گرفتەکانە، بۆ ئەوەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان رزگاریان بێت لە مەینەتی و برسیەتی و بێکاری رۆژانە کە ئەمە یەکێک بوو لە ئامانجە سەرەکیەنی راپەڕینی خەڵکی لە ساڵی ١٩٩١ و وەدەرنانی بەعس لەکوردستان،لە کاتێکدا لەم هەڵومەرجەدا کەباس لە گۆرانکاری ریشەیی لەناوچەکە دەکرێت و سوود لەم دۆخە وەربگیرێت بۆ گەیشتن بە تەواوی ئامانجەکانی راپەڕین تا خەلکی کوردستان بە ئاوات و ئامانجە دێرینەکانیان بگەن ..

دیسانەوە ٣١ ساڵەی راپەڕینی خەلکی کوردستان دژی ستەم و فاشیەت پیرۆز بیت ..

بژی پێشمەرگە، بژی کوردستان

سەرکەوێ ئیرادەی خەلک دژی دیکتاتۆریەت

هاوڕێتان: مام خدر

سکرتێری گشتی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان

سەرەتای ئازاری ٢٠٢٢ – هەولێر

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە