رۆژی پێنج شەممە ٢٢\١١\٢٠١٨ ، شاندێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بە سەرۆکایەتی هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانسەردانی بارەگای نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی گەلان (HDP )یان لەشاری هەولێر کرد .
لەلایەن هەڤاڵ شیلان و هەڤاڵ عابد نوێنەرانی هەدەپە لە باشوری کوردستان بەگەرمی پێشوازییان لێکرا ،لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا رەوشی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی باکوری کوردستان باسی لێوەکرا و ئیدانە و پرۆتستۆی هەوڵەکانی دەولەتی تورکیان کرد کە لەماوەی رابردوو بە گرتن و سەرکوتکردنی سەرکردە و ئەندامانی هەدەپە لە باکوری کوردستان دەستی بۆ بردوە و هیوایان خواست بە زووترین کات ئەو سەرکردە و ئەندام پەرلەمانانە ئازاد بکرێن .
لای خۆیانەوە نوێنەرایەتی هەدەپە هەڵویستی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان بەرز نرخاند لە پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان و بۆپشتگیری دۆزی رەوایی گەلی کوردستان و ئامادەکاری کرا کە لەماوەی رابردوو کار بکرێت بۆ کۆبوونەوەی فراوانی حزب و لایەنە سیاسیەکانی باشوری کوردستان بۆ فشاری زیاتر لەسەر دەوڵەتی تورکیا تا دەست لەم سەرکوت و ئیستبداد هەڵگرێت ، لە کۆتاییدا وەفدی بزووتنەوەکەمان بە گەرمی بەڕێکران .