لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن هاوڕێ مام خدر:با جەژنی رەمەزان بکەینە دەرفەتێک بۆ ئاشتەوایی و سارێژکردنەوەی برینەکان

هاوڕێ مام خدر:با جەژنی رەمەزان بکەینە دەرفەتێک بۆ ئاشتەوایی و سارێژکردنەوەی برینەکان

0 تێبینییەکان 24 بینینەکان

هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی پیرۆزبای ئاراستەی موسڵمانان و خەڵکی ئازادیخواز لە عێراق و کوردستان دەکائەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

با جەژنی رەمەزان بکەینە دەرفەتێک بۆ ئاشتەوایی و سارێژکردنەوەی برینەکان ..

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانان لە کوردستان و عێراق و تەواوی ئازادیخوازان لە جیهان دەکەم ،بەهیوام ئەو بۆنە ئاینیە دەرفەتێک بێ بۆ خالیبوونەوەی دڵو دەروونمان  لە رق  ناخۆشی ..

هیوادارم ئەم یادە ئاینیە دەرفەتیکیش بێت بۆ  هێز و لایەنە سیاسیەکان لە کوردستان تا بەرژەوەندییەکانیان بەلاوە بنێن و هەمووان بەبێ جیاوازی دەست لەناو دەست بۆ  ئاوەدانکردنەوەی زیاتر و ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسانی کارکردن بۆ گەنجان و فراوانکردنی مافە فەردیی و مەدەنییەکان و بەهرەمەند بوونی تاکەکان لە ئازادییەکان و بەگەڕخستنی سەروەت و سامانەی ئەو کۆمەڵگایە بۆ خۆشبەختی خەڵکی وڵاتەکەمان.

خەڵکی کوردستان و عێراق زۆریان رەزالەت و فەلاکەت کێشاوە و شایەنی خزمەتن، سەروەت و سامانی ئەو وڵاتەش هێندە زۆرە بەشی هەمووان دەکا ئەگەر بە یەکسانی و عەدالەت ئیدارە بکرێت.

جارێکیتر جەژنتان پیرۆز و وڵاتمان ئاوەدان و ڕێز و خۆشەوسیتیم قبوڵ بکەن ..

مام خدر

سکرتێری گشتی

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
20\4\2023

0 FacebookTwitterPinterestEmail