لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کۆبوونەوە

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کۆبوونەوە

0 تێبینییەکان 16 بینینەکان

ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن لە داهاتووی كوردستان باسیلێوەکرا ..

رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٢٠١٨/١٢/٢٦ شاندێكی پەیوەندیەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێكهاتبوو لە بەرێزان. دكتۆر محمد هاودیانی بەرپرسی دەزگای پەیوەندیە سیاسیەكان و شاندێكی یاوەری سەردانی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان لەشاری هەولێر کرد و لە لایەن هاوڕێ مام خدر سكرتێری گشتی بزووتنەوە و شاندێكی سەركردایەتی بزووتنەوەكەمان بەگەرمی پێشوازی كران.

لەکۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا بارودۆخی ناوخۆی کوردستان و عێراق لەدوایی دەرچوونی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان  و پێکهێنانی حکومەت باسی لێوەکرا و هەردوولا ڕاو دیدو بۆچوونی خۆیان تاوتوێ کرد .

لەتەوەرێکیتردا باس لە ئەرک و گرینگی ئۆپۆزسیۆن لەم قۆناغەدا کرا و کاری هاوبەشی و پێکەوەیی بۆ بەرەوپێشچوونی ئەزموونی دیموکراسی هەرێمی کوردستان جەختی لەسەر کرایەوە ،لەکۆتاییدا وەفدی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەگەرمی بەڕێکران .

0 FacebookTwitterPinterestEmail