ئێوارەی رۆژی سێ شەممە رێکەوتی (١٠\١٠\٢٠٢٣) وەفدێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد و خانەوادەی شەهید دەنیز سەردانی بارەگای بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان کرد و لەلایەن هاوڕێ مام خدر و دەستەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بەگەرمی پێشوازییان لێکرا .
هاوڕێ مام خدر ،جارێکیتر بەناوی سەرکردایەتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانەوە هاوخەمی خۆی بۆ ماڵباتی شەهید دەنیز و کۆنگرەی نەتەوەیی و تەواوی خەڵکی ئازادیخواز کرد و هەموو هاوکاریەکی خۆی خستەڕوو بۆئەوەی دەزگا ئەمنیەکان بتوانن بکوژانی شەهید دەنیز ئاشکرا و دادگایی بکرێن .
لای خۆشیانەوە خانەوادەی شەهید ستایشی هەوڵ و هەڵوێستەکانی هاورێ مام خدر و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان کرد لەکاتی تیرۆری رۆلەکەیاندا، لای خۆشیەوە هاورێ مام خدر ئەو هەڵوێستانەی وەکو ئەرکێکی نیشتیمانی و نەتەوەیی نیشاندا و ئاماژەی بەوەکرد ( شەهید دەنیز شەهیدی نەتەوەیەکە و لەپێناو دۆزێکی ڕەوای گەلی کوردستان گیانی بەخشی بۆیە هەمیشە لای ئێمە بە زیندووی و نەمری دەمێنێتەوە و داکۆکیکارێکی کەیسەکەی دەبین ..)
لەکۆتاییدا وەفدی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد کە پکهاتبوو لە بەڕێزان (زەینەب مستەفا و چەتۆ بەڕانەتى) و خانەوادەی شەهید دەنیز بەگەرمی بەڕیکران و جەخت لەسەر پەیوەندی بەردەوامی نێوان هەردوولاکرایەوە بۆ زیاتر خزمەتکردن بە دۆزی رەوای نەتەوەکەمان .