تابان شۆرش رزگاربوی کۆمەڵکوژی سەردەمی جەنگی داعش خەڵاتی ئیمپراتۆریەتی بریتانی بۆ کەسایەتی نمونەیی و خزمەتگوزار پێبەخشرا، وەک رێزێک بۆ ئەو خزمەتەی پێشکەشی پەنابەران و رزگاربوانی شەڕ و ناکۆکییەکانی هەرێمی کوردستانی کردوە.
تابان شۆرش دامەزرێنەر و سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای لۆتەس فلاوەر بوە خاوەنی مەدالیای ئیمپراتۆریەتی بریتانی بۆ کەسایەتی نمونەیی و خزمەتگوزار “ئو بی ئی” کە دوەمین بەرزترین خەڵاتی بریتانیایە و لەلایەن خێزانی شاهانەوە پێشکەش دەکرێت، ئەویش بە بۆنەی خزمەتکردنی پەنابەران و رزگاربوانی شەڕ و ناکۆکییەکان لە هەرێمی کوردستان.
تابان شۆرش یەکێکە لە رزگاربوانی کۆمەڵکوژی کوردی و دامەزرێنەرانی کۆمپانیای لۆتەس فلاوەر، ئەو کەسایەتییەش ناسراوە بە هاوکارییە بێ وێنە و بەردەوامەکانی لە پشتیوانیکردنی پەنابەران و رزگاربوانی شەڕ و ناکۆکییەکان لە هەرێم کوردستان.
لەو بارایەوە تابان شؤرش لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نوسیویەتی، ئەو خەڵاتەی پێمبەخشراوە بۆ هەمو ئەو کەسانەیە کە کارەکانی ئێمەیان ئاسانکرد، چونکە بێ ئەوان نەماندەتوانی ئەو کارانە بکەین.