بۆ بەڕێزان لە :
حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
خانەوادەی نەسرین قاسملوو
دڵگرانین بەهەواڵی کۆچی دوایی هێلین قاسملو، ناسراو بە ” نەسرین قاسملو”، هاوسەری شەهید د.عەبدولڕەحمان قاسملو، سکرتێری پێشوی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لە تەمەنی 89 ساڵیدا لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا کۆچی دواییکرد .
ئێمە لەبزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ڕادەگەیەنین و ڕێز لەخەبات و قوربانیەکانی ئەو خانەوادەیە و حزبە تێکۆشەرەکەیان دەگرین بەهیواین ئەوە دواکۆست و دواناخۆشی هەموو لایەکمان بێت .
مەکتەبی سیاسی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
11ی ئازاری 2023